عن عبد الله بن مسعود رضي الله عنه قال: سمعت رسول الله صلى الله عليه وسلم يقول:
«إنَّ الرُّقَى والتَمائِمَ والتِّوَلَةَ شِرْكٌ».

لە عبداللەی کوڕی مەسعودەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: گوێم لە پێغەمبەری خودا بوو -صلى اللە علیە وسلم- کە دەیفەرموو:
«(روقیەکان - الرقی) و(تەمیمەکان - التمائم) و(تیوەلەکان - التولة) شیركن»، (روقیەکان - الرقى): هەندێك وتەن ماناكانی نازانرێت كه ناوی شەیتانەكان وهاوشێوەی ئەوانەیە كه ساحیرەكان ئەنجامی دەدەن. (تەمیمەکان - التمائم): کاغەزێکە نووسراوه ودەپێچرێتە ناو شتێك یان شتێكه (چاوەزارێكه) له دەست دەكرێت یان دەكرێته ملەوه یان هەڵدەواسرێت كه پێیان وایه له چاوی پیس وشتی خراپ دەیانپارێزێت. (تیوەلەکان - التولة): زۆرجار ساحیرەكان ئەنجامی دەدەن بۆ ئەوەی دووكەس یەكیان خۆش بوێت یان بۆ ئافرەتان ئەنجامی دەدەن بۆ ئەوەی مێردەكانیان خۆشیان بوێن.

(سەحیح - ڕاست) (أبو داود وابن ماجه وأحمد) ڕیوایەتیان كردووە سنن أبي داود - 3883

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بۆمانی ڕووندەکاتەوە کە هەندێک شت کردنیان شیرکە، لەوانەش:
یەکەم: (روقیەکان - الرقى): هەندێك وتەن ماناكانی نازانرێت كه شیرک یان ناوی شەیتانەكان وهاوشێوەی ئەمانەى تێدایە وساحیرەكان بەکاریدەهێنن ؛ ولە جاهیلیەتدا بۆ شیفاوەرگرتن بەکاردەهێنرا.
دووەم: (تەمیمەکان - التمائم): لە موروو وشتی تر دروستدەکرێت دەکرێتە ملی مرۆڤ و ئاژەڵەوە یان هەڵدەواسرێت، یان کاغەزێکە نووسراوه ودەپێچرێتە ناو شتێك كه پێیان وایه له چاوی پیس وشتی خراپ دەیانپارێزێت.
سێیەم: (تیوەلەکان - التولة): زۆرجار ساحیرەكان دەیکەن بۆ ئەوەی دووكەس یەكیان خۆش بوێت.
ئەم شتانە شیرکە؛ چونکە شتێک کراوە بە هۆکار، لەکاتێدا هۆکارێکی شەرعی نییە بە بەڵگەوە سەلمێنرا بێت، وهۆکارێکی هەستپێکراو نەبێت کە بەتاقیکردنەوە سەلمێنرا بێت. بەڵام هۆکارە شەرعیەکان وەکو خوێندنی قورئان، یان هۆکارە هەستپێکراوەکان وەکو دەرمانەکان کە بەتاقیکردنەوە سەلمێنراون، ئەمانە ڕێگەپێدراون ؛ لەگەڵ باوەڕبوون بەوەى تەنها هۆکارن، وسوود وزیان هەمووی بەدەستی الله یە.

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. پاراستنی تەوحید وبیروباوەڕ لەو شتانەى تووشی کەموکورتی دەکەن.
  2. حەرامبوونی بەکارهێنانى روقیەی شیرکی وتەمیمە وتیوەلە.
  3. مرۆڤ ئەگەر باوەڕی وابێت ئەم سێیە تەنها هۆکارن: ئەوا ئەمە شیرکی بچووکە؛ چونکە شتێکی کردووە بەهۆکار کە لەڕاستیدا هۆکار نییە، بەڵام ئەگەر باوەڕی وابێت خودی خۆیان سوود وزیان دەگەیەنن؛ ئەمە شیرکی گەورەیە.
  4. هۆشداری لە کردنی هۆکارە شیرکیە حەرامکراوەکان.
  5. حەرامبوونی روقیەکان وشیرکن مەگەر ئەوانەیان نەبێت کە ڕێگەپێدراوە لە شەریعەتدا.
  6. دەبێت بەندە دڵی تەنها پەیوەست بێت بە الله، سوود وزیان لەلایەن خودای تاکی بێ هاوبەش وبێ هاوتاوە دێت بەپێی حیکمەتی خۆی -سبحانه وتعالى-، تەنها خواى گەورە خێر دەهێنێت وتەنها ئەویش شەڕ وزیان لە بەندە دوور دەخاتەوە.
  7. ئەو ڕوقیەی ڕێگەپێدراوە دەبێت سێ مەرجی تێدا بێت: 1- دەبێت باوەڕ وابێت تەنها هۆکارە وسوودی نابێت مەگەر پاش ئیزنی الله -سبحانه وتعالى-. 2- دەبێت بەقورئان وناوەکانى الله وسیفەتەکانی ونزا ڕێگەپێدراوەکان بێت. 3- دەبێت بە زمانێک بێت مرۆڤ لێی تێبگات وهیچ تەڵسیم وجادووی تێدا نەبێت.

پیشاندانی وەرگێڕانەکان

68 زمان
EN English ئینگلیزی
UR اردو ئۆردی
ES Español ئیسپانی
ID Indonesia ئەندەنوسی
UG ئۇيغۇرچە ئیگۆری
BN বাংলা بەنگالی
FR Français فەڕەنسی
TR Türkçe تورکی
RU Русский ڕووسی
BS Bosanski بۆسنی
SI සිංහල سینهالی
HI हिन्दी هیندی
ZH 中文 چینی
FA فارسی فارسی
VI Tiếng Việt ڤێتنامی
TL Tagalog تاگالۆگ
HA Hausa هوسا
PT Português پورتوگالی
ML മലയാളം مالایالام
TE తెలుగు تلغۆ
SW Kiswahili سه‌واحیلی
TA தமிழ் تامیلی
MY မြန်မာ بۆرمی
TH ไทย تایلەندی
DE Deutsch ئه‌ڵمانی
JA 日本語 یابانی
PS پښتو پەشتۆ
AS অসমীয়া ئاسامی
SQ Shqip ئه‌لبانی
SV Svenska سویدی
AM አማርኛ ئەمهەری
NL Nederlands هۆڵەندی
GU ગુજરાતી غوجاراتی
KY Кыргызча قیرغیزی
NE नेपाली نیپاڵی
YO Yorùbá یوربایی
LT Lietuvių لیتوانی
PRS دری داری
SR Српски سڕبی
SO Soomaali سۆماڵی
TG тоҷикӣ تاجیكی
RW Kinyarwanda كينيارواندی
RO Română ڕۆمانی
HU Magyar مەجەری
CS Čeština چیكی
MOS Moore الموري
MG Malagasy مالاگاشی
FF Fulfulde فولانی
IT Italiano ئیتاڵی
OM Oromoo ئورومی
KN ಕನ್ನಡ كانادی
WO Wolof الولوف
BG Български البلغارية
AZ Azərbaycan ئازەری
EL Ελληνικά اليونانية
AK Akan الأكانية
UZ O‘zbek ئۆزبەكی
UK Українська ئۆكرانی
KA ქართული الجورجية
LN Lingala اللينجالا
MK Македонски المقدونية
KM ភាសាខ្មែរ الخميرية
BM Bambara البامبارية
PA ਪੰਜਾਬੀ البنجابية
MR मराठी الماراثية
RN Kirundi الكيروندي
YAO Yao الياو
KMR Kurmancî الكرمنجية