1. سه‌ره‌كی
  2. پۆلێنکردنەکان
  3. بانگەوازخواز وئەمر بە چاکەکاری ونەهی کردن لە خراپەکاری

فەرموودە خێرترین وباشترین دەسەڵاتدارەکانتان ئەوانەن کە ئێوە ئەوانتان خۆش دەوێت وئەوانیش ئێوەیان خۆش دەوێت، ونزایان بۆ دەکەن وئەوانیش نزا بۆ ئێوە دەکەن، وخراپترین دەسەڵاتدارەکانتان ئەوانەن کە ئێوە ڕقتان لێیانە وئەوانیش ڕقیان لە ئێوەیە، ونەفرەتیان لێدەکەن وئەوانیش نەفرەت لە ئێوە دەکەن

عن عوف بن مالك رضي الله عنه مرفوعاً: «خِيَارُ أئمتكم الذين تحبونهم ويحبونكم، وتُصَلُّون عليهم ويصلون عليكم. وشِرَارُ أئمتكم الذين تبُغضونهم ويبغضونكم، وتلعنونهم ويلعنونكم!»، قال: قلنا: يا رسول الله، أفلا نُنَابِذُهُم؟ قال: «لا، ما أقاموا فيكم الصلاة. لا، ما أقاموا فيكم الصلاة».

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە عەوفی کوڕی مالیکەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «خێرترین وباشترین دەسەڵاتدارەکانتان ئەوانەن کە ئێوە ئەوانتان خۆش دەوێت وئەوانیش ئێوەیان خۆش دەوێت، ونزایان بۆ دەکەن وئەوانیش نزا بۆ ئێوە دەکەن، وخراپترین دەسەڵاتدارەکانتان ئەوانەن کە ئێوە ڕقتان لێیانە وئەوانیش ڕقیان لە ئێوەیە، ونەفرەتیان لێدەکەن وئەوانیش نەفرەت لە ئێوە دەکەن» عەوف دەڵێت: ووتمان: ئەی پێغەمبەری خودا، ئایا هەوڵبدەین لەسەر دەسەڵات لایان بدەین؟ -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «نەخێر، هەتا کاتێک نوێژ لە نێو ئێوەدا ئەنجامدەدەن. نەخێر، هەتا کاتێک نوێژ لە نێو ئێوەدا ئەنجامدەدەن».

صەحیحە موسلیم گێڕاویەتیەوە

شیکردنەوە

ئەم فەرموودەیە بەڵگەیە لەسەر ئەوەى هەیە لە دەسەڵاتدار وفەڕمانڕەواکانى مسوڵمانان کەسانی چاکەکارن وهەیشیانە کەسانی فاسق وتاوانکەرن ودیندارییان کەمە لەگەڵ ئەمەشدا نابێت دەرچوون دژیان بکرێت، ئەگەر هێشتا بەردەوامبن لە پاراستنی دروشمەکانى ئاینی ئیسلام ولە گرنگترینیان نوێژکردنە.

پیشاندانی وەرگێڕانەکان

17 زمان
EN English ئینگلیزی
UR اردو ئۆردی
ES Español ئیسپانی
ID Indonesia ئەندەنوسی
BN বাংলা بەنگالی
FR Français فەڕەنسی
TR Türkçe تورکی
RU Русский ڕووسی
BS Bosanski بۆسنی
SI සිංහල سینهالی
HI हिन्दी هیندی
ZH 中文 چینی
FA فارسی فارسی
VI Tiếng Việt ڤێتنامی
TL Tagalog تاگالۆگ
HA Hausa هوسا
PT Português پورتوگالی