1. سه‌ره‌كی
  2. پۆلێنکردنەکان
  3. بانگەوازخواز وئەمر بە چاکەکاری ونەهی کردن لە خراپەکاری

فەرموودە گوێڕایەڵ بن وفەرمانەکان جێبەجی بکەن، ئەوان تەنها بەرپرسیارن لەسەر ئەركەكانیان، وئێوەیش تەنها بەرپرسیارن لەسەر ئەركەكانتان

عَنْ وَائِلٍ الْحَضْرَمِيِّ قَالَ: سَأَلَ سَلَمَةُ بْنُ يَزِيدَ الْجُعْفِيُّ رضي الله عنه رَسُولَ اللهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ، فَقَالَ:
يَا نَبِيَّ اللهِ، أَرَأَيْتَ إِنْ قَامَتْ عَلَيْنَا أُمَرَاءُ يَسْأَلُونَا حَقَّهُمْ وَيَمْنَعُونَا حَقَّنَا، فَمَا تَأْمُرُنَا؟ فَأَعْرَضَ عَنْهُ، ثُمَّ سَأَلَهُ، فَأَعْرَضَ عَنْهُ، ثُمَّ سَأَلَهُ فِي الثَّانِيَةِ أَوْ فِي الثَّالِثَةِ، فَجَذَبَهُ الْأَشْعَثُ بْنُ قَيْسٍ، وَقَالَ: «اسْمَعُوا وَأَطِيعُوا، فَإِنَّمَا عَلَيْهِمْ مَا حُمِّلُوا، وَعَلَيْكُمْ مَا حُمِّلْتُمْ».

لە وائیلی حەزرەمیەوە دەڵێت: سەلەمەى کوڕی یەزیدی جوعفی -ڕەزای خوای لێبێت- پرسیاری لە پێغەمبەری خودا کرد -صلى اللە علیە وسلم-؛ ووتی:
ئەی پێغەمبەری خودا، پێمان بڵێ ئەگەر هەندێك فەرمانڕەوا کاربەدەست بن بەسەرمانەوە وداواى مافی خۆیان لە ئێمە بکەن، ومافى ئێمە نەدەن، ئایا فەرمانى چیمان پێدەکەیت؟ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕووی لێ وەرگێڕا، پاشان پرسیارەکەى دووبارە کردەوە ولە دووەم یان سێیەم جاردا؛ ئەشعەسی كوڕی قەیس ڕایكێشا، وپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «گوێڕایەڵ بن وفەرمانەکان جێبەجی بکەن، ئەوان تەنها بەرپرسیارن لەسەر ئەركەكانیان، وئێوەیش تەنها بەرپرسیارن لەسەر ئەركەكانتان».

(سەحیح - ڕاست) (مسلم) ڕیوایەتی كردووە صحيح مسلم - 1846

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پرسیاری لێكرا سەبارەت بەو كاربەدەستانەی كە داوای مافی خۆیان دەكەن لە خەڵكی؛ مافی گوێڕایەڵی وفەرمانبەرداری، لەكاتێكدا ئەو مافەی لەسەریانە جێبەجێی ناكەن؛ لە سەپاندنی دادپەروەری وبەخشینی دەستكەوت وگەڕانەوەی ماف بۆ ستەملێكراو ویەكسانی، ئایا چۆن هەڵسوكەوتیان لەگەڵدا بكەین؟
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕووی لێی وەرگێڕا؛ وەكو ئاماژەیەك بۆئەوەی حەز بەم بابەتانە ناكات، بەڵام پرسیاكار بۆ جاری دووەم وسێیەمیش هەمان پرساری لێكرد، بۆیە ئەشعەسی كوڕی قەیس -ڕەزای خوای لێبێت- پرسیاركاری بەلای خۆیدا ڕایكێشا بۆئەوەی بێدەنگی بكات.
بەڵام پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دواجار وەڵامی دایەوە وفەرمووی: گوێڕایەڵی قسەكانیان بن، وفەرمانەكانیان جێبەجێ بكەن؛ ئەوان تەنها بەرپرسیارن لەسەر ئەركەكانیان لە دادپەروەری وپێدانی مافی خەڵكی، وئێوەیش تەنها بەرپرسیارن لەسەر گوێڕایەڵی وجێبەجێكردنی مافەكان وئارامگرتن لەسەر ناڕەحەتیەكان.

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. فەرمانكردن بە گوێڕایەڵی وجێبەجێكردنی فەرمانەكانی دەسەڵاتداران لە هەموو حاڵەتێكدا لەو شتانەی خوای گەورە -عز وجل- لێی ڕازیە، ئەگەرچیش دەسەڵاتداران مافی خەڵكی نەدەن.
  2. کەموکورتی فەرمانڕەواكان لە واجبەکانی سەرشانیان نابێت ببێتە هۆی ئەوەى خەڵکیش لە بەرامبەردا کەمتەرخەم بن لە واجبەکانی سەرشانیان؛ هەركەسێك بەرپرسیارە سەبارەت بە كردەوەكانی، ولێپرسینەوەی لێدەكرێت لەسەر كەمتەرخەم بوونی.
  3. ئاین بنیات نەنراوە لەسەر ئاڵوگۆڕ كردنەوە، بەڵكو بنیات نراوە لەسەر پابەند بوون بەوەی واجبە ئەگەرچیش بەرامبەر كەمتەرخەم بێت لەو ئەركانەی واجبە لەسەری، هەروەكو لە فەرموودەكەدا باسكراوە.

پیشاندانی وەرگێڕانەکان

51 زمان
EN English ئینگلیزی
UR اردو ئۆردی
ES Español ئیسپانی
ID Indonesia ئەندەنوسی
UG ئۇيغۇرچە ئیگۆری
BN বাংলা بەنگالی
TR Türkçe تورکی
RU Русский ڕووسی
BS Bosanski بۆسنی
SI සිංහල سینهالی
HI हिन्दी هیندی
ZH 中文 چینی
FA فارسی فارسی
VI Tiếng Việt ڤێتنامی
TL Tagalog تاگالۆگ
HA Hausa هوسا
PT Português پورتوگالی
ML മലയാളം مالایالام
TE తెలుగు تلغۆ
SW Kiswahili سه‌واحیلی
TA தமிழ் تامیلی
MY မြန်မာ بۆرمی
TH ไทย تایلەندی
DE Deutsch ئه‌ڵمانی
PS پښتو پەشتۆ
AS অসমীয়া ئاسامی
SQ Shqip ئه‌لبانی
SV Svenska سویدی
AM አማርኛ ئەمهەری
NL Nederlands هۆڵەندی
GU ગુજરાતી غوجاراتی
KY Кыргызча قیرغیزی
NE नेपाली نیپاڵی
LT Lietuvių لیتوانی
PRS دری داری
SR Српски سڕبی
TG тоҷикӣ تاجیكی
RW Kinyarwanda كينيارواندی
RO Română ڕۆمانی
HU Magyar مەجەری
MOS Moore الموري
MG Malagasy مالاگاشی
OM Oromoo ئورومی
KN ಕನ್ನಡ كانادی
WO Wolof الولوف
UK Українська ئۆكرانی
KA ქართული الجورجية
MK Македонски المقدونية
KM ភាសាខ្មែរ الخميرية
PA ਪੰਜਾਬੀ البنجابية
MR मराठी الماراثية