1. سه‌ره‌كی
  2. پۆلێنکردنەکان
  3. بانگەوازخواز وئەمر بە چاکەکاری ونەهی کردن لە خراپەکاری

فەرموودە پەیمانماندا بە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- لەسەر گوێگرتن وگوێڕایەڵی کردنی کار بەدەستی موسوڵمان لە کاتی سەختی وئاسانیدا، ولە کاتی خۆشی وناخۆشیدا

عن عُبَادَةَ بن الصَّامتِ رضي الله عنه قال:
بَايَعْنَا رسولَ اللهِ صلى الله عليه وسلم على السَّمْعِ وَالطَّاعَةِ فِي الْعُسْرِ وَالْيُسْرِ، وَالْمَنْشَطِ وَالْمَكْرَهِ، وعلى أَثَرَةٍ علينا، وعلى أَلَّا نُنَازِعَ الْأَمْرَ أهلَه، وعلى أَنْ نَقُولَ بِالْحَقِّ أينما كُنَّا، لا نَخَافُ في الله لَوْمَةَ لَائِمٍ.

لە عوبادەی کوڕی سامتەوە -ڕەزای خواى لێبێت- دەڵێت:
«پەیمانماندا بە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- لەسەر گوێگرتن وگوێڕایەڵی کردنی کار بەدەستی موسوڵمان لە کاتی سەختی وئاسانیدا، ولە کاتی خۆشی وناخۆشیدا ، وئارامگرتن لە سەر مافخواردنێک ئەگەر دەرهەقمان كرا، و لەسەر نەجەنگان دژی کاربەدەستی وڵات ، و لەسەر ووتنی هەق لە هەرشوێنێك بووین، و لەپێناو خوای گەورە ؛ لەلۆمەی هیچ لۆمەكارێك نەترسین».

(سەحیح - ڕاست) (البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەری صحيح مسلم - 1709

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پەیمانی وەرگرت لەهاوەڵان بەوەی گوێڕایەڵی كاربەدەست وفەرمانڕەوای مسوڵمان بن لەكاتی هێوری وناڕەحەتی وهەژاری ودەوڵەمەندی، ئینجا یەكسانە فەرمانی كاربەدەستەكان ؛ بەپێی ئارەزوویان بێت یان حەزی پێ نەكات، تەنانەت ئەگەر ئەم فەرمانڕەوایانە مافی خەڵكی خوارد بەبردنی سامانی گشتی وپلە وپۆست وهتد، ئەوا هەر دەبێت گوێڕایەڵیان بن لەچاكەدا، ودەرنەچن دژیان چونكە فیتنە وخراپەكاری بەم دەرچوونە گەورەترە لە خراپەی ستەمكردنیان، ولەو پەیمانەی لێیانی وەرگرت ؛ قسەی هەق بڵێن ئەگەر لە هەرشوێنێك بوون ولەمەدا لەپێناو خوای گەورە لە لۆمەی هیچ لۆمەكارێك نەترسن.

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. بەرهەمی گوێڕایەڵی بۆ فەرمانڕەوای مسوڵمان : یەكگرتوویی ڕیزی مسوڵمانان ونەهێشتنی ناكۆكی وپەرتەوازەیی لەنێویاندا.
  2. واجبێتی گوێڕایەڵ بوون بۆ فەرمانڕەوای مسوڵمان لەكاتی خۆشی وناخۆشیدا، و لەكاتی تواناداری وبێ تواناییدا، وئارامگرتن لەسەر هەر ماف خواردنێك دەرهەق بەمسوڵمانان كرابێت ؛ بەمەرجێك فەرمان بە تاوان وسەرپێچی خوای گەورە نەكات.
  3. واجبێتی ووتنی قسەی ڕاست ؛ لەهەر شوێنێك بووین، و لەپێناو خوای گەورە لەلۆمەی هیچ لۆمەكارێك نەترسین.

پیشاندانی وەرگێڕانەکان

62 زمان
EN English ئینگلیزی
UR اردو ئۆردی
ES Español ئیسپانی
ID Indonesia ئەندەنوسی
UG ئۇيغۇرچە ئیگۆری
BN বাংলা بەنگالی
FR Français فەڕەنسی
TR Türkçe تورکی
RU Русский ڕووسی
BS Bosanski بۆسنی
SI සිංහල سینهالی
HI हिन्दी هیندی
ZH 中文 چینی
FA فارسی فارسی
VI Tiếng Việt ڤێتنامی
TL Tagalog تاگالۆگ
HA Hausa هوسا
PT Português پورتوگالی
ML മലയാളം مالایالام
TE తెలుగు تلغۆ
SW Kiswahili سه‌واحیلی
TA தமிழ் تامیلی
MY မြန်မာ بۆرمی
TH ไทย تایلەندی
DE Deutsch ئه‌ڵمانی
JA 日本語 یابانی
PS پښتو پەشتۆ
AS অসমীয়া ئاسامی
SQ Shqip ئه‌لبانی
SV Svenska سویدی
AM አማርኛ ئەمهەری
NL Nederlands هۆڵەندی
GU ગુજરાતી غوجاراتی
KY Кыргызча قیرغیزی
NE नेपाली نیپاڵی
YO Yorùbá یوربایی
LT Lietuvių لیتوانی
PRS دری داری
SR Српски سڕبی
SO Soomaali سۆماڵی
TG тоҷикӣ تاجیكی
RW Kinyarwanda كينيارواندی
RO Română ڕۆمانی
HU Magyar مەجەری
CS Čeština چیكی
MOS Moore الموري
MG Malagasy مالاگاشی
IT Italiano ئیتاڵی
OM Oromoo ئورومی
KN ಕನ್ನಡ كانادی
WO Wolof الولوف
BG Български البلغارية
AZ Azərbaycan ئازەری
UZ O‘zbek ئۆزبەكی
UK Українська ئۆكرانی
KA ქართული الجورجية
MK Македонски المقدونية
KM ភាសាខ្មែរ الخميرية
BM Bambara البامبارية
PA ਪੰਜਾਬੀ البنجابية
MR मराठी الماراثية
KMR Kurmancî الكرمنجية