1. سه‌ره‌كی
  2. پۆلێنکردنەکان
  3. بیروباوەڕ (عەقیدە)

فەرموودە ھەرکەسێک لە ئێوە ھەر خراپەیەکی بینی؛ ئەوا با بە دەستی بیگۆڕێت، ئەگەر نەیتوانی (بە دەستی بیگۆڕێت)؛ ئەوا با بە زمانى بیگۆڕێت، وئەگەر نەیتوانى (بە زمانى بیگۆڕێت)؛ ئەوا با بە دڵی (ئینکاری لەو خراپەیە بکات)، وئەمیش (ئینکار کردنی خراپە لە دڵدا) لاوازترینی ئیمانە

عن أبي سعيد الخُدْريِّ رضي الله عنه قال: سمعت رسول الله صلى الله عليه وسلم يقول:
«‌مَنْ ‌رَأَى ‌مِنْكُمْ ‌مُنْكَرًا فَلْيُغَيِّرْهُ بِيَدِهِ، فَإِنْ لَمْ يَسْتَطِعْ فَبِلِسَانِهِ، فَإِنْ لَمْ يَسْتَطِعْ فَبِقَلْبِهِ، وَذَلِكَ أَضْعَفُ الْإِيمَانِ».

لە ئەبی سەعیدی خودریەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: گوێم لە پێغەمبەری خودا بوو -صلى اللە علیە وسلم- کە دەیفەرموو:
«ھەرکەسێک لە ئێوە ھەر خراپەیەکی بینی؛ ئەوا با بە دەستی بیگۆڕێت، ئەگەر نەیتوانی (بە دەستی بیگۆڕێت)؛ ئەوا با بە زمانى بیگۆڕێت، وئەگەر نەیتوانى (بە زمانى بیگۆڕێت)؛ ئەوا با بە دڵی (ئینکاری لەو خراپەیە بکات)، وئەمیش (ئینکار کردنی خراپە لە دڵدا) لاوازترینی ئیمانە».

(سەحیح - ڕاست) (مسلم) ڕیوایەتی كردووە صحيح مسلم - 49

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرماندەکات بە گۆڕینی خراپە بەپێی توانا -مەبەست لە خراپە هەموو شتێکە کە خواى گەورە وپێغەمبەرەکەى نەهیان لێکردووە- بەپێی توانا، ئەگەر خراپەیەکی بینی واجبە لەسەری بیگۆڕێت بە دەستی ئەگەر تواناى هەبوو، ئەگەر نا با بەزمانى بیگۆڕێت بەوەى نەهی بکات لەو خراپەیە وزیانەکەى ڕوون بکاتەوە وڕێنمونی بکات بۆ خێر لەجیاتی ئەم شەڕ وخراپەیە، ئەگەر لەم پلەدا تواناى نەبوو ئەوا با بە دڵی بیگۆڕێت ئەمیش بەوە دەبێت حەز بەم خراپەیە نەکات وپێداگیر بێت لەسەرئەوەى ئەگەر توانای هەبوایە دەیگۆڕی، وگۆڕین بە دڵ لاوازترین پلەى ئیمانە لە گۆڕینی خراپە.

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. فەرموودەکە بنچینە وئەسڵە لە پلەکانى گۆڕینی خراپەدا.
  2. فەرمانکردن بە پلەبەندی لە نەهی کردن لە خراپە، هەرکەسەو بە پێی توانای.
  3. نەهی کردن لە خراپە بابەتێکی گەورەیە لە ئایندا ولە سەر هیچ کەسێک لاناچێت، وئەرکە لەسەرە هەموو مسوڵمانێک ؛ هەرکەسەو بەپێی تواناى.
  4. فەرمان بە چاکە ونەهی لە خراپە لە تایبەتمەندیەکانى ئیمانە، وئیمان زیاد وکەم دەکات.
  5. مەرجە لە گۆڕینی خراپە: زانست هەبێت بەوەى کە ئەو کارە خراپەیە.
  6. مەرجە لە گۆڕینی خراپە: کە ئەو نەهی کردنە نەبێتە هۆی کردنی خراپەیەکی گەورەتر.
  7. نەهی کردن لە خراپە چەند ڕێنمایی ومەرجێکی هەیە کە پێویستە مسوڵمان بیزانێت.
  8. ئینکار کردن لە خراپە پێویستی بە سیاسەتی شەرعی و زانست وچاوڕۆشنی هەیە.
  9. نکۆڵی نەکردن لە خراپە بە دڵ بەڵگەیە لەسەر لاوازى ئیمان.

پیشاندانی وەرگێڕانەکان

68 زمان
EN English ئینگلیزی
UR اردو ئۆردی
ES Español ئیسپانی
ID Indonesia ئەندەنوسی
UG ئۇيغۇرچە ئیگۆری
BN বাংলা بەنگالی
FR Français فەڕەنسی
TR Türkçe تورکی
RU Русский ڕووسی
BS Bosanski بۆسنی
SI සිංහල سینهالی
HI हिन्दी هیندی
ZH 中文 چینی
FA فارسی فارسی
VI Tiếng Việt ڤێتنامی
TL Tagalog تاگالۆگ
HA Hausa هوسا
PT Português پورتوگالی
ML മലയാളം مالایالام
TE తెలుగు تلغۆ
SW Kiswahili سه‌واحیلی
TA தமிழ் تامیلی
MY မြန်မာ بۆرمی
TH ไทย تایلەندی
DE Deutsch ئه‌ڵمانی
JA 日本語 یابانی
PS پښتو پەشتۆ
AS অসমীয়া ئاسامی
SQ Shqip ئه‌لبانی
SV Svenska سویدی
AM አማርኛ ئەمهەری
NL Nederlands هۆڵەندی
GU ગુજરાતી غوجاراتی
KY Кыргызча قیرغیزی
NE नेपाली نیپاڵی
YO Yorùbá یوربایی
LT Lietuvių لیتوانی
PRS دری داری
SR Српски سڕبی
SO Soomaali سۆماڵی
TG тоҷикӣ تاجیكی
RW Kinyarwanda كينيارواندی
RO Română ڕۆمانی
HU Magyar مەجەری
CS Čeština چیكی
MOS Moore الموري
MG Malagasy مالاگاشی
FF Fulfulde فولانی
IT Italiano ئیتاڵی
OM Oromoo ئورومی
KN ಕನ್ನಡ كانادی
WO Wolof الولوف
BG Български البلغارية
AZ Azərbaycan ئازەری
EL Ελληνικά اليونانية
UZ O‘zbek ئۆزبەكی
UK Українська ئۆكرانی
KA ქართული الجورجية
LN Lingala اللينجالا
MK Македонски المقدونية
KM ភាសាខ្មែរ الخميرية
BM Bambara البامبارية
PA ਪੰਜਾਬੀ البنجابية
MR मराठी الماراثية
DA Dansk الدنماركية
RN Kirundi الكيروندي
KMR Kurmancî الكرمنجية
MS Bahasa Melayu الملايو