1. سه‌ره‌كی
  2. پۆلێنکردنەکان
  3. بیروباوەڕ (عەقیدە)

فەرموودە هەرکەسێک پاش ئیسلامەتی (پاش مسوڵمان بوونی) چاکەکاری ئەنجامبدات؛ ئەوا بەرپرسیار نابێت لەو کردەوانەى لە جاهیلیەتدا کردوویەتی، و هەرکەسێک خراپەکاری بکات لە پاش ئیسلامەتی؛ ئەوا لێپرسینەوەى لێدەکرێت سەبارەت بە کردەوەکانى پێشووتر ودواتر

عَنِ ابْنِ مَسْعُودٍ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُ، قَالَ:
قَالَ رَجُلٌ: يَا رَسُولَ اللهِ، أَنُؤَاخَذُ بِمَا عَمِلْنَا فِي الْجَاهِلِيَّةِ؟ قَالَ: «مَنْ أَحْسَنَ فِي الْإِسْلَامِ لَمْ يُؤَاخَذْ بِمَا عَمِلَ فِي الْجَاهِلِيَّةِ، وَمَنْ أَسَاءَ فِي الْإِسْلَامِ أُخِذَ بِالْأَوَّلِ وَالْآخِرِ».

لە ئیبن مەسعودەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت:
پیاوێک ووتی: ئەی پێغەمبەری خودا، ئایا ئێمە لێپرسینەوەمان لێدەکرێت سەبارەت بەو کردەوانەى لە جاهیلیەتدا (پێش مسوڵمان بوونمان) کردوومانە؟ ئەویش فەرمووی: «هەرکەسێک پاش ئیسلامەتی (پاش مسوڵمان بوونی) چاکەکاری ئەنجامبدات؛ ئەوا بەرپرسیار نابێت لەو کردەوانەى لە جاهیلیەتدا کردوویەتی، و هەرکەسێک خراپەکاری بکات لە پاش ئیسلامەتی؛ ئەوا لێپرسینەوەى لێدەکرێت سەبارەت بە کردەوەکانى پێشووتر ودواتر».

(سەحیح - ڕاست) (البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەری صحيح البخاري - 6921

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەزڵ‌ وپلەوپایەى بوون بە مسوڵمان وهاتنە نێو ئاینی ئیسلامەوە ڕوون دەکاتەوە، وهەرکەسێک مسوڵمان بێت وئیسلامەتیەکەى چاک بێت ودڵسۆز وڕاستگۆ بێت؛ ئەوا لێپرسینەوەی لێناکرێت لەسەر کردەوەکانى پێشووی کە لە جاهیلیەتدا کردوویەتی، وهەرکەسێک خراپەکار بێت لە ئیسلامدا ئەمیش بەوەى مونافیق بێت یان هەڵگەڕێتەوە لە ئاینەکەى؛ ئەوا لێپرسینەوەى لێدەکرێت لەسەر ئەو کردەوانەى کردوویەتی لە کوفردا وئەو کردەوانەى کردوویەتی لە ئیسلامدا.

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. گرنگیدانى هاوەڵان -ڕەزای خوایان لێبێت- بە کردەوەکان وقبوڵ بوونیان (لە لایەن خواى گەورەوە)، ترسانیان لە لێپرسینەوە بەهۆی ئەو کردەوانەى لە جاهیلیەتدا کردوویانە.
  2. هاندان وئامۆژگاری بۆ پابەندبوون بە ئاینی ئیسلام.
  3. فەزڵ وپلەوپایەى بوون بە مسوڵمان وهاتنە نێو ئاینی ئیسلامەوە، ودەبێتە هۆی لێخۆشبوون لە کردەوەکانى پێشوو.
  4. مورتەد -هەڵگەڕاوە لە ئیسلام- ومونافیق لێپرسینەوەیان لێدەکرێت لەسەر هەر کردەوەیەک کردبێتیان لە جاهیلیەتدا، ولەسەر هەموو گوناهێک کە کردبێتیان لە ئیسلامەتیدا.

پیشاندانی وەرگێڕانەکان

69 زمان
EN English ئینگلیزی
UR اردو ئۆردی
ES Español ئیسپانی
ID Indonesia ئەندەنوسی
UG ئۇيغۇرچە ئیگۆری
BN বাংলা بەنگالی
FR Français فەڕەنسی
TR Türkçe تورکی
RU Русский ڕووسی
BS Bosanski بۆسنی
SI සිංහල سینهالی
HI हिन्दी هیندی
ZH 中文 چینی
FA فارسی فارسی
VI Tiếng Việt ڤێتنامی
TL Tagalog تاگالۆگ
HA Hausa هوسا
PT Português پورتوگالی
ML മലയാളം مالایالام
TE తెలుగు تلغۆ
SW Kiswahili سه‌واحیلی
TA தமிழ் تامیلی
MY မြန်မာ بۆرمی
TH ไทย تایلەندی
DE Deutsch ئه‌ڵمانی
JA 日本語 یابانی
PS پښتو پەشتۆ
AS অসমীয়া ئاسامی
SQ Shqip ئه‌لبانی
SV Svenska سویدی
AM አማርኛ ئەمهەری
NL Nederlands هۆڵەندی
GU ગુજરાતી غوجاراتی
KY Кыргызча قیرغیزی
NE नेपाली نیپاڵی
YO Yorùbá یوربایی
LT Lietuvių لیتوانی
PRS دری داری
SR Српски سڕبی
SO Soomaali سۆماڵی
TG тоҷикӣ تاجیكی
RW Kinyarwanda كينيارواندی
RO Română ڕۆمانی
HU Magyar مەجەری
CS Čeština چیكی
MOS Moore الموري
MG Malagasy مالاگاشی
FF Fulfulde فولانی
IT Italiano ئیتاڵی
OM Oromoo ئورومی
KN ಕನ್ನಡ كانادی
WO Wolof الولوف
BG Български البلغارية
AZ Azərbaycan ئازەری
EL Ελληνικά اليونانية
UZ O‘zbek ئۆزبەكی
UK Українська ئۆكرانی
KA ქართული الجورجية
LN Lingala اللينجالا
MK Македонски المقدونية
KM ភាសាខ្មែរ الخميرية
BM Bambara البامبارية
PA ਪੰਜਾਬੀ البنجابية
MR मराठी الماراثية
DA Dansk الدنماركية
RN Kirundi الكيروندي
YAO Yao الياو
KMR Kurmancî الكرمنجية
MS Bahasa Melayu الملايو