1. سه‌ره‌كی
  2. پۆلێنکردنەکان
  3. بیروباوەڕ (عەقیدە)

فەرموودە مافى خواى گەورە لەسەر بەندەکانى ئەوەیە بیپەرستن و بەهیچ شێوەیەک هاوبەشی بۆ بڕیار نەدەن، ومافى بەندەکان لەسەر خواى گەورە ئەوەیە کە سزای ئەو کەسە نەدات کە بە هیچ شێوەیەک هاوبەشی بۆ بڕیار نادات

عَنْ مُعَاذٍ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُ، قَالَ:
كُنْتُ رِدْفَ النَّبِيِّ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ عَلَى حِمَارٍ يُقَالُ لَهُ عُفَيْرٌ، فَقَالَ: «يَا مُعَاذُ، هَلْ تَدْرِي حَقَّ اللَّهِ عَلَى عِبَادِهِ، وَمَا حَقُّ العِبَادِ عَلَى اللَّهِ؟»، قُلْتُ: اللَّهُ وَرَسُولُهُ أَعْلَمُ، قَالَ: «فَإِنَّ حَقَّ اللَّهِ عَلَى العِبَادِ أَنْ يَعْبُدُوهُ وَلا يُشْرِكُوا بِهِ شَيْئًا، وَحَقَّ العِبَادِ عَلَى اللَّهِ أَنْ لا يُعَذِّبَ مَنْ لا يُشْرِكُ بِهِ شَيْئًا»، فَقُلْتُ: يَا رَسُولَ اللَّهِ أَفَلاَ أُبَشِّرُ بِهِ النَّاسَ؟ قَالَ: «لا تُبَشِّرْهُمْ، فَيَتَّكِلُوا».

لە موعازەوە -ڕەزاى خواى لێبێت- دەڵێت:
لە پشتی پێغەمبەرەوە بووم -صلى اللە علیە وسلم- لەسەر گوێدرێژێک پێی دەووترێت عوفەیر، فەرمووی: «ئەی موعاز، ئایا دەزانى مافى خواى گەورە لەسەر بەندەکانى چییە؟»، ووتم: خودا وپێغەمبەرەکەى باشتر دەزانن، فەرمووی: «مافى خواى گەورە لەسەر بەندەکانى ئەوەیە بیپەرستن و بەهیچ شێوەیەک هاوبەشی بۆ بڕیار نەدەن، ومافى بەندەکان لەسەر خواى گەورە ئەوەیە کە سزای ئەو کەسە نەدات کە بە هیچ شێوەیەک هاوبەشی بۆ بڕیار نادات»، ووتم: ئەی پێغەمبەری خودا ئایا موژدە بدەم بە خەڵکی؟ فەرمووی: «نەخێر موژدەیان پێمەدە، چونکە کەمتەرخەمی دەکەن».

(سەحیح - ڕاست) (البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەری صحيح البخاري - 2856

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- مافى خواى گەورە ڕووندەکاتەوە لەسەر بەندەکانى، ومافى بەندەکان لەلای خواى گەورە، مافى خواى گەورە لەسەر بەندەکان ئەوەیە کە بیپەرستن وهیچ هاوبەشی بۆ بڕیار نەدەن ، ومافى بەندەکان لەسەر خواى گەورە ئەوەیە کە سزای موەحیدەکان -یەک خوا پەرستەکان- نەدات ئەوانەى کە بە هیچ شێوەیەک هاوبەش بۆ خواى گەورە بڕیار نادەن. پاشان موعاز ووتی: ئەی پێغەمبەری خودا، ئایا موژدە بە خەڵکی نەدەم بۆئەوەى ئاسوودە بن بەم فەزڵە؟ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نەهی لێکرد لەترسی ئەوەى نەک تەنها پشت بەم موژدەیە ببەستن وهیچ کردەوە نەکەن.

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. ڕوونکردنەوەى مافى خواى گەورە کە واجبی کردووە لەسەر بەندەکانى، وئەمیش ئەوەیە کە بیپەرستن، وبە هیچ شێوەیەک هاوبەشی بۆ بڕیار نەدەن.
  2. ڕوونکردنەوەى مافى بەندەکان لەلای خواى گەورە کە واجبی کردووە لەلای خۆی وەکو فەزڵ ونیعمەتێک، ئەمیش ئەوەیە هەرکەسێک هاوبەشی بۆ بڕیار نەدات بیکاتە بەهەشتەوە وسزای نەدات.
  3. موژدەیەکی گەورەیە بۆ ئەو موەحیدانەى کە بە هیچ شێوەیەک هاوبەش بۆ خواى گەورە بڕیار نادەن وچارەنووسیان چوونە بەهەشتە.
  4. موعاز ئەم فەرموودەیەی گێڕایەوە لەپێش مردنی؛ لەترسی ئەوەى نەوەکو گوناهبار بێت بەهۆی شاردنەوەى زانست.
  5. ئاماژەیە بۆ بڵاو نەکردنەوەى هەندێک فەرموودە لەلای هەندێک خەڵک لەترسی ئەوەى نەک کەسانێک هەبن لێی تێنەگەن؛ بەمەرجێک ئەو فەرموودانە باسی کردەوە و حەددی شەرعی نەبێت.
  6. موەحیدە تاوانبارەکان لەژێر ویستی خواى گەورەن ئەگەر بیەوێت سزایان دەدات وئەگەر بیەوێت لێیان خۆش دەبێت، پاشان چارەنووسیان بەرەو بەهەشتە.

پیشاندانی وەرگێڕانەکان

69 زمان
EN English ئینگلیزی
UR اردو ئۆردی
ES Español ئیسپانی
ID Indonesia ئەندەنوسی
UG ئۇيغۇرچە ئیگۆری
BN বাংলা بەنگالی
FR Français فەڕەنسی
TR Türkçe تورکی
RU Русский ڕووسی
BS Bosanski بۆسنی
SI සිංහල سینهالی
HI हिन्दी هیندی
ZH 中文 چینی
FA فارسی فارسی
VI Tiếng Việt ڤێتنامی
TL Tagalog تاگالۆگ
HA Hausa هوسا
PT Português پورتوگالی
ML മലയാളം مالایالام
TE తెలుగు تلغۆ
SW Kiswahili سه‌واحیلی
TA தமிழ் تامیلی
MY မြန်မာ بۆرمی
TH ไทย تایلەندی
DE Deutsch ئه‌ڵمانی
JA 日本語 یابانی
PS پښتو پەشتۆ
AS অসমীয়া ئاسامی
SQ Shqip ئه‌لبانی
SV Svenska سویدی
AM አማርኛ ئەمهەری
NL Nederlands هۆڵەندی
GU ગુજરાતી غوجاراتی
KY Кыргызча قیرغیزی
NE नेपाली نیپاڵی
YO Yorùbá یوربایی
LT Lietuvių لیتوانی
PRS دری داری
SR Српски سڕبی
SO Soomaali سۆماڵی
TG тоҷикӣ تاجیكی
RW Kinyarwanda كينيارواندی
RO Română ڕۆمانی
HU Magyar مەجەری
CS Čeština چیكی
MOS Moore الموري
MG Malagasy مالاگاشی
FF Fulfulde فولانی
IT Italiano ئیتاڵی
OM Oromoo ئورومی
KN ಕನ್ನಡ كانادی
WO Wolof الولوف
BG Български البلغارية
AZ Azərbaycan ئازەری
EL Ελληνικά اليونانية
UZ O‘zbek ئۆزبەكی
UK Українська ئۆكرانی
KA ქართული الجورجية
LN Lingala اللينجالا
MK Македонски المقدونية
KM ភាសាខ្មែរ الخميرية
BM Bambara البامبارية
PA ਪੰਜਾਬੀ البنجابية
MR मराठी الماراثية
DA Dansk الدنماركية
RN Kirundi الكيروندي
YAO Yao الياو
KMR Kurmancî الكرمنجية
MS Bahasa Melayu الملايو