1. سه‌ره‌كی
  2. پۆلێنکردنەکان
  3. فیقـهــ-شەریعەتزانی- وبنچینەکانی

فەرموودە ئەو كەسانەی كە نوێژی هەینی ناكەن، یان دەبێت واز بهێنن لەم كارە ناپەسەندەیان، یان ئەوەتا خوای گەورە مۆر دەدات لەسەر دڵەكانیان، پاشان لە بێئاگایان دەبن

عن عبد الله بن عُمر وأبي هريرة رضي الله عنهما أنهما سمعا رسول الله صلى الله عليه وسلم، يقول على أعواد منبره:
«لَيَنْتَهِيَنَّ أَقْوَامٌ عَنْ وَدْعِهِمُ الْجُمُعَاتِ أَوْ لَيَخْتِمَنَّ اللهُ عَلَى قُلُوبِهِمْ، ثُمَّ لَيَكُونُنَّ مِنَ الْغَافِلِينَ».

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە عبداللەی کوڕی عومەر وئەبو هورەیرەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- دەڵێن: گوێیان لە پێغەمبەری خودا بووە -صلى اللە علیە وسلم- كاتێك لەسەر مینبەرەكەی بوو فەرمووی:
«ئەو كەسانەی كە نوێژی هەینی ناكەن، یان دەبێت واز بهێنن لەم كارە ناپەسەندەیان، یان ئەوەتا خوای گەورە مۆر دەدات لەسەر دڵەكانیان، پاشان لە بێئاگایان دەبن».

(سەحیح - ڕاست) (مسلم) ڕیوایەتی كردووە صحيح مسلم - 865

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لەسەر مینبەرەكەیدا هۆشداریدا سەبارەت بە وازهێنان لە ئەنجامدانی نوێژی هەینی وئامادەنەبوونی بە بێ پۆزش، وبە هۆی كەمتەرخەمی وتەمەڵیەوە، سزای ئەم تاوانە ئەوەیە خوای گەورە مۆر لەسەر دڵیان دەدات ودایدەپۆشێت وبەربەستێك لەسەریان دادەنێت كە ڕێگرە لە شوێنكەوتنی هەق وڕاستی، پاشان لە بێ ئاگایان دەبن سەبارەت بە ڕێگاكانی خێر وچاكە، ودوور دەكەنەوە لە پەرستنەكان.

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. هۆشداری توند سەبارەت بە ئامادە نەبوونی نوێژی هەینی، وئەمە لە تاوانە گەورەكانە.
  2. نەوەوی دەڵێت: نوێژی هەینی فەرزە لەسەر هەموو تاكێك (لە پیاوان).
  3. بەكارهێنانی مینبەر بۆ وتاردان؛ ڕێگەپێدراوە.
  4. سیندی دەڵێت: مانای ئەوەیە یەكێك لەو دوو شتە ڕوودەدات بەبێ هیچ گومانێك؛ یان ئەوەتا واز دەهێنێن لە ئامادە نەبوون لە نوێژی هەینی یان ئەوەتا خوای گەورە -سبحانه وتعالی- مۆر لەسەر دڵیان دەدات، چونكە بەردەوامبوون لەسەر وازهێنان لە نوێژی هەینی دەبێـتە هۆی ئەوەی ژەنگ وپیسی دڵ دابپۆشێت ودوور بكەوێتەوە لە پەرستنەكان.
  5. پێویستە ئامۆژگاریكار وڕێنموێنیكار بە ئاشكرا باسی ئەو كەسانە نەكات كە دەیەوێت ئامۆژگاریان بكات، وپێویستە ناویان بشارێتەوە؛ چونكە ئەمە زیاتر یارمەتیدەر دەبێت بۆ قبوڵكردنی ئامۆژگاری، وجێبەجێكردنی فەرمانەكان.

پیشاندانی وەرگێڕانەکان

34 زمان
EN English ئینگلیزی
ID Indonesia ئەندەنوسی
BN বাংলা بەنگالی
TR Türkçe تورکی
BS Bosanski بۆسنی
SI සිංහල سینهالی
FA فارسی فارسی
VI Tiếng Việt ڤێتنامی
TL Tagalog تاگالۆگ
HA Hausa هوسا
PT Português پورتوگالی
ML മലയാളം مالایالام
TE తెలుగు تلغۆ
SW Kiswahili سه‌واحیلی
MY မြန်မာ بۆرمی
TH ไทย تایلەندی
PS پښتو پەشتۆ
AS অসমীয়া ئاسامی
SQ Shqip ئه‌لبانی
AM አማርኛ ئەمهەری
NL Nederlands هۆڵەندی
GU ગુજરાતી غوجاراتی
PRS دری داری
SR Српски سڕبی
RO Română ڕۆمانی
HU Magyar مەجەری
MOS Moore الموري
KN ಕನ್ನಡ كانادی
UK Українська ئۆكرانی
KA ქართული الجورجية
MK Македонски المقدونية
KM ភាសាខ្មែរ الخميرية
PA ਪੰਜਾਬੀ البنجابية
MR मराठी الماراثية