1. سه‌ره‌كی
  2. پۆلێنکردنەکان
  3. فیقـهــ-شەریعەتزانی- وبنچینەکانی

فەرموودە ئەوەى ڕۆژی جومعە خۆی بشوات وەکو خۆشۆردنی بۆ پاکبوونەوە لە لەشگرانی، پاشان لە (ماوەی یەکەم) بچێت وەکو ئەوە وایە وشترێکی کردبێتە قوربانی

عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُ أَنَّ رَسُولَ اللَّهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ قَالَ:
«مَنِ اغْتَسَلَ يَوْمَ الجُمُعَةِ غُسْلَ الجَنَابَةِ ثُمَّ رَاحَ، فَكَأَنَّمَا قَرَّبَ بَدَنَةً، وَمَنْ رَاحَ فِي السَّاعَةِ الثَّانِيَةِ، فَكَأَنَّمَا قَرَّبَ بَقَرَةً، وَمَنْ رَاحَ فِي السَّاعَةِ الثَّالِثَةِ، فَكَأَنَّمَا قَرَّبَ كَبْشًا أَقْرَنَ، وَمَنْ رَاحَ فِي السَّاعَةِ الرَّابِعَةِ، فَكَأَنَّمَا قَرَّبَ دَجَاجَةً، وَمَنْ رَاحَ فِي السَّاعَةِ الخَامِسَةِ، فَكَأَنَّمَا قَرَّبَ بَيْضَةً، فَإِذَا خَرَجَ الإِمَامُ حَضَرَتِ المَلاَئِكَةُ يَسْتَمِعُونَ الذِّكْرَ».

لە ئەبی ھوڕەیڕەوە -ڕەزاى خواى لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى الله عليه وسلم- دەفەرموێت:
«ئەوەى ڕۆژی جومعە خۆی بشوات وەکو خۆشۆردنی بۆ پاکبوونەوە لە لەشگرانی، پاشان لە (ماوەی یەکەم) بچێت وەکو ئەوە وایە وشترێکی کردبێتە قوربانی، وئەوەى لە ماوەی دووەمدا بچێت وەکو ئەوە وایە مانگایەکی کردبێتە قوربانی، وئەوەى لە ماوەى سێیەمدا بچێت وەکو ئەوە وایە بەرانێکی کردبێتە قوربانی، وئەوەى لە ماوەى چوارەمدا بچێت وەکو ئەوە وایە مریشکێکی کردبێتە خێر، وئەوەى لە ماوەى پێنجەمدا بچێت وەکو ئەوە وایە هێلکەیەکی کردبێتە خێر، ئەگەر ئیمام دەرچوو (سەلامی کرد)؛ ئەوا فریشتەکان ئامادە دەبن وگوێ لە وتار و زیکرەکە دەگرن».

(سەحیح - ڕاست) (البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەری صحيح البخاري - 881

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەزڵ وپاداشتی زوو چوون بۆ نوێژی هەینی ڕووندەكاتەوە، كاتی چوون بۆ نوێژی هەینی لە دەرچوونی خۆرەوە دەستپێدەكات هەتاوەكو هاتنی ئیمام، ئەمیش پێنج ماوەیە ودابەشكردنیان بەپێی ماوەی نێوان دەرچوونی خۆر وهاتنە ژوورەوەی ئیمام وسەركەوتنیەتی بۆ سەر مینبەری وتاربێژی، ئەم ماوانە بەم شێوەیەن:
یەكەم: ئەوەی بەجوانی وكامڵی خۆی بشوات وەكو خۆشۆردنی دوای لەشگرانی، پاشان لە ماوەی یەكەمدا بچێت بۆ نوێژی هەینی لە مزگەوتدا ؛ وەكو كەسێك وایە وشترێكی كردبێتە خێر.
دووەم: ئەوەی لە ماوەی دووەمدا بچێت ؛ وەكو كەسێك وایە مانگایەكی كردبێتە خێر.
سێیەم: ئەوەی لە ماوەی سێیەمدا بچێت ؛ وەكو كەسێك وایە بەرانێكی شاخداری كردبێتە خێر.
چوارەم: ئەوەی لە ماوەی چوارەمدا بچێت ؛ وەكو كەسێك وایە مریشكێكی كردبێتە خێر.
پێنجەم: ئەوەی لە ماوەی پێنجەمدا بچێت ؛ وەكو كەسێك وایە هێلكەیەكی كردبێتە خێر.
بۆیە ئەگەر ئیمام دەربچێت بۆ وتاردان، ئەوا ئەو فریشتانەی ناوی نوێژخوێنە هاتووەكان بۆ نوێژی هەینی تۆمار دەكەن یەك لە دوای یەك؛ دەوەستن لە ناو تۆماركردن، ودێن وگوێ بۆ زیكر و وتارەكە دەگرن.

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. هاندان وئامۆژگاری بۆ خۆشۆردن لە ڕۆژی جومعەدا، ودەبێت پێش چوون بۆ نوێژی جومعە بێت.
  2. فەزڵ وپلە وپایەى زوو چوون بۆ نوێژی جومعە لە كاتە سەرەتاكانی ڕۆژدا.
  3. هاندان وئامۆژگاری بۆ دەست پێشخەری كردن لە ئەنجامدانی كردەوە چاكەكان.
  4. فریشتەکان ئامادەى نوێژی جومعە دەبن وگوێ لە وتارەکە دەگرن.
  5. فریشتەکان وەستاون لە لای دەرگای مزگەوتەکان، یەک لە دوای یەک ناوى ئەوانە دەنووسن کە دێن بۆ نوێژی هەینی.
  6. ئیبن ڕەجەب دەڵێت: كاتێك دەفەرموێت: (ئەوەى ڕۆژی جومعە خۆی بشوات پاشان بچێت) ؛ بەڵگەیە لەسەر ئەوەی كە خۆشۆردن بۆ نوێژی هەینی سونەتە لەسەرەتای دەرچوونی خۆرەوە هەتاوەكو كۆتا كاتی چوون بۆ نوێژی هەینی.

پیشاندانی وەرگێڕانەکان

53 زمان
EN English ئینگلیزی
UR اردو ئۆردی
ES Español ئیسپانی
ID Indonesia ئەندەنوسی
UG ئۇيغۇرچە ئیگۆری
BN বাংলা بەنگالی
TR Türkçe تورکی
RU Русский ڕووسی
BS Bosanski بۆسنی
SI සිංහල سینهالی
HI हिन्दी هیندی
ZH 中文 چینی
FA فارسی فارسی
VI Tiếng Việt ڤێتنامی
TL Tagalog تاگالۆگ
HA Hausa هوسا
PT Português پورتوگالی
ML മലയാളം مالایالام
TE తెలుగు تلغۆ
SW Kiswahili سه‌واحیلی
TA தமிழ் تامیلی
MY မြန်မာ بۆرمی
TH ไทย تایلەندی
DE Deutsch ئه‌ڵمانی
PS پښتو پەشتۆ
AS অসমীয়া ئاسامی
SQ Shqip ئه‌لبانی
SV Svenska سویدی
AM አማርኛ ئەمهەری
NL Nederlands هۆڵەندی
GU ગુજરાતી غوجاراتی
KY Кыргызча قیرغیزی
NE नेपाली نیپاڵی
LT Lietuvių لیتوانی
PRS دری داری
SR Српски سڕبی
TG тоҷикӣ تاجیكی
RW Kinyarwanda كينيارواندی
RO Română ڕۆمانی
HU Magyar مەجەری
CS Čeština چیكی
MOS Moore الموري
MG Malagasy مالاگاشی
OM Oromoo ئورومی
KN ಕನ್ನಡ كانادی
WO Wolof الولوف
AZ Azərbaycan ئازەری
UK Українська ئۆكرانی
KA ქართული الجورجية
MK Македонски المقدونية
KM ភាសាខ្មែរ الخميرية
PA ਪੰਜਾਬੀ البنجابية
MR मराठी الماراثية