عَنْ أَنَسٍ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُ قَالَ:
كُنْتُ سَاقِيَ القَوْمِ فِي مَنْزِلِ أَبِي طَلْحَةَ، وَكَانَ خَمْرُهُمْ يَوْمَئِذٍ الفَضِيخَ، فَأَمَرَ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ مُنَادِيًا يُنَادِي: أَلاَ إِنَّ الخَمْرَ قَدْ حُرِّمَتْ، قَالَ: فَقَالَ لِي أَبُو طَلْحَةَ: اخْرُجْ، فَأَهْرِقْهَا، فَخَرَجْتُ فَهَرَقْتُهَا، فَجَرَتْ فِي سِكَكِ المَدِينَةِ، فَقَالَ بَعْضُ القَوْمِ: قَدْ قُتِلَ قَوْمٌ وَهِيَ فِي بُطُونِهِمْ، فَأَنْزَلَ اللَّهُ: {لَيْسَ عَلَى الَّذِينَ آمَنُوا وَعَمِلُوا الصَّالِحَاتِ جُنَاحٌ فِيمَا طَعِمُوا} [المائدة: 93] الآيَةَ.

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە ئەنەسەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت:
«كوپ هەڵگر بووم لە ماڵی ئەبی تەڵحە، ئارەقیان لەو كاتەدا لە فەزیخ دروست دەكرد، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمانی بە بانگدەرێك كرد كە بانگ بكات وبڵێت: بە دڵنیاییەوە؛ مەی حەرام كرا، -ئەنەس- دەڵێت: ئەبی تەڵحە پێمی ووت: بڕۆ دەرەوە، وبیڕێژە، منیش دەرچووم وڕژاندم، ئارەقەكە دەڕۆیشت لە ڕێگاكانی نێو مەدینەدا، هەندێك خەڵك ووتیان: خەڵكانێك كوژران لەكاتێكدا ئارەق لە نێو سكیاندا بوو، بۆیە خوای گەورە ئەم ئایەتەی دابەزاند: {لَيْسَ عَلَى الَّذِينَ آمَنُوا وَعَمِلُوا الصَّالِحَاتِ جُنَاحٌ فِيمَا طَعِمُوا..} [المائدة: 93] واتە: {نەبووە ونیە لەسەر ئەوانەی کە بڕوایان ھێناوە، وە کردەوە چاکەکانیان کردووە ھیچ گوناھێک لەوەی خواردویانە (لە ئارەق و پارەی قومار پێش حەرام کردنیان)..}».

(سەحیح - ڕاست) (البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەری صحيح البخاري - 2464

شیکردنەوە

ئەنەس -ڕەزای خوای لێبێت- دەیگێڕێتەوە بۆمان كە ئەو كوپ هەڵگر بوو بۆ ئەو كەسانەی دەهاتن بۆ ماڵی ئەبی تەڵحە -ڕەزای خوای لێبێت- كە مێردی دایكی بوو، ئارەقیان لەو كاتەدا لە فەزیخ دروست دەكرد، ئەمیش بریتیە لە تێكەڵەی خورما پێگەیشتوو وخورمای پێنەگەیشتوو، بانگكاری پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بانگی كرد، ووتی: بە دڵنیاییەوە؛ مەی حەرام كرا، -ئەنەس- دەڵێت: ئەبی تەڵحە پێمی ووت: بڕۆ دەرەوە، سەرەو خواری بكە وبیڕێژە، منیش سەرەو خوارم كرد وڕژاندم، ئارەق دەڕۆیشت لە ڕێگاكانی نێو مەدینەدا، هەندێك خەڵك ووتیان: هەندێك لە هاوەڵان كوژران پێش حەرامكردنی ئارەق لەكاتێكدا لە نێو سكیاندا بوو، بۆیە خوای گەورە ئەم ئایەتەی دابەزاند:
{لَيْسَ عَلَى الَّذِينَ آمَنُوا وَعَمِلُوا الصَّالِحَاتِ جُنَاحٌ فِيمَا طَعِمُوا..} واتە: {نەبووە ونیە لەسەر ئەوانەی کە بڕوایان ھێناوە، وە کردەوە چاکەکانیان کردووە ھیچ گوناھێک لەوەی خواردویانە (لە ئارەق و پارەی قومار پێش حەرام کردنیان)..}». [سورەتی -المائدة-: ئایەتی 93]. واتا: گوناهـبار نین ئەوانەی کە بڕوایان ھێناوە، وئارەقیان خواردووەتەوە پێش ئەوەی حەرام كرابێت.

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. ئاماژەیە بۆ فەزڵی ئەبی تەڵحە وهاوەڵان -ڕەزای خوایان لێبێت-، چونكە دەستبەجێ گوێڕایەڵی فەرمانی الله بوون بەبێ پرسیاركردن، وبە ڕاستی ئەمەیە هەڵوێستی مسوڵمانی ڕاستگۆ.
  2. خەمر -ئارەق:مەی-: ناوێكی گشتگیرە بۆ هەموو شتێك كە مرۆڤ بێهۆش بكات.
  3. فەزیخ: خواردنەوەیەكە لە بوسر وخورمای پێگەیشتوو دروست دەكرا بە بێ ئەوەی ئاگر بەری بكەوێت، وبوسر: خورمایەكە كە پێنەگەیەشتبێت وهێشتا زەرد بێـت.
  4. ئیبن حەجەر ووتی: موهەلەب دەڵێت: مەی ڕژێنرا لە ڕێگادا بۆ ئەوەی ڕەتكردنەوەی ئاشكرا بكرێت و وازلێهێنانی بەناوبانگ بێت، وئەم بەرژەوەندیە زیاترە لە ئازار گەیاندن بە ڕژاندنی لە نێو ڕێگاكاندا.
  5. ڕوونكردنەوەی ڕەحمەتی الله -سبحانه وتعالی- بە بەندەكانی، ولێپرسینەوەیان لێناكات لەسەر كردەوە پێش دابەزینی حوكم.
  6. خوای گەورە -عز وجل- مەی حەرامكردووە چونكە خراپە وزیانی زۆری هەیە بۆ سەر ئەقڵ وپارە وسامان، وهۆكارە بۆ ئەوەی مرۆڤ زۆرێك لە تاوانەكان بكات؛ بەهۆی نەمانی ئەقڵ وهۆشی.

پیشاندانی وەرگێڕانەکان

41 زمان
EN English ئینگلیزی
ID Indonesia ئەندەنوسی
BN বাংলা بەنگالی
TR Türkçe تورکی
RU Русский ڕووسی
BS Bosanski بۆسنی
SI සිංහල سینهالی
HI हिन्दी هیندی
ZH 中文 چینی
FA فارسی فارسی
VI Tiếng Việt ڤێتنامی
TL Tagalog تاگالۆگ
HA Hausa هوسا
PT Português پورتوگالی
ML മലയാളം مالایالام
TE తెలుగు تلغۆ
SW Kiswahili سه‌واحیلی
TA தமிழ் تامیلی
MY မြန်မာ بۆرمی
TH ไทย تایلەندی
PS پښتو پەشتۆ
AS অসমীয়া ئاسامی
SQ Shqip ئه‌لبانی
SV Svenska سویدی
AM አማርኛ ئەمهەری
NL Nederlands هۆڵەندی
GU ગુજરાતી غوجاراتی
PRS دری داری
SR Српски سڕبی
RO Română ڕۆمانی
HU Magyar مەجەری
MOS Moore الموري
MG Malagasy مالاگاشی
KN ಕನ್ನಡ كانادی
WO Wolof الولوف
UK Українська ئۆكرانی
KA ქართული الجورجية
MK Македонски المقدونية
KM ភាសាខ្មែរ الخميرية
PA ਪੰਜਾਬੀ البنجابية
MR मराठी الماراثية