1. سه‌ره‌كی
  2. پۆلێنکردنەکان
  3. فیقـهــ-شەریعەتزانی- وبنچینەکانی

فەرموودە خودای گەورە دەفەرموێت: من بەرهەڵستكاری سێ کەسم لە ڕۆژی قیامەتدا

عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُ عَنِ النَّبِيِّ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ قَالَ:
«قَالَ اللَّهُ تَعَالَى: ثَلاَثَةٌ أَنَا خَصْمُهُمْ يَوْمَ القِيَامَةِ: رَجُلٌ أَعْطَى بِي ثُمَّ غَدَرَ، وَرَجُلٌ بَاعَ حُرًّا فَأَكَلَ ثَمَنَهُ، وَرَجُلٌ اسْتَأْجَرَ أَجِيرًا فَاسْتَوْفَى مِنْهُ وَلَمْ يُعْطِهِ أَجْرَهُ».

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە ئەبی هورەیڕەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی:
«خودای گەورە دەفەرموێت: من بەرهەڵستكاری سێ کەسم لە ڕۆژی قیامەتدا: پیاوێک بە ناوی منەوە بەڵێن دەدات پاشان ناپاکی دەکات، و پیاوێک مرۆڤێکی ئازاد دەفرۆشێت و پارەکەی دەخوات، و پیاوێک کرێکارێک بە کرێ دەگرێت و کاری پێ دەکات؛ پاشان کرێیەکەی پێنادات».

(سەحیح - ڕاست) (البخاري) ڕیوایەتی كردووە صحيح البخاري - 2270

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى الله عليه وسلم- هەواڵیداوە کە خوای گەورە -سبحانه وتعالی- فەرموویەتی: سێ جۆر کەس هەن کە من دوژمن و بەرهەڵستكاریانم لە ڕۆژی دواییدا، و هەرکەسێک من بەرهەڵستكاری بم، ئەوا شكستی پێدەهێنم و سەردەكەوم بەسەریدا: یەکەم: ئەو کەسەی سوێندی بە خودا خواردووە، و پەیمانێکی داوە پاشان پەیمانەكەی شکاندووە و ناپاکی -خیانەتی- کردووە. دووەم: ئەو کەسەی پیاوێکی ئازادی فرۆشتووە بەوەی کە کۆیلەیە، پاشان نرخەکەی خواردووە و بە بەهاکەی مامەڵەی کردووە. سێیەم: ئەو کەسەی کرێکارێکی بە كرێ گرتووە بۆ ئیشێك، و كرێكارەكە ئیشەكەی بۆ تەواو كردووە؛ بەڵام خاوەن كارەكە کرێی ئیشەكەی پێنەداوە.

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. ئەم فەرموودە لەوانەیە کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە پەروەردگاریەوە دەیگێڕێتەوە، وپێی دەووترێت: فەرموودەى قودسی یان خودایی -ئیلاهی-، وبێژە -لەفز- وماناکەى لە خوداوەیە، بەڵام تایبەتمەندیەکانى قورئانی تێدا نیە ؛ کە بەهۆیانەوە قورئان جیاوازە لە هەرقسەیەکی تر، وەكو خوێندنەوەی پەرستنە ودەبێت دەستنوێژی هەبێت لەكاتی هەڵگرتنی وتەحەدا کردن پێی و موعجیزە ئاسا وهتد.
  2. سیندی دەڵێت: ووتراوە: باسکردنی ئەم سێ کەسە بۆ تایبەتکردن نییە؛ چونکە خوای گەورە -سبحانه وتعالی- بەرهەڵستكار و نەیاری هەموو ستەمکارانە، بەڵکو بۆ توندکردنەوەی هەڕەشەیە لەسەر ئەم سێ کەسە.
  3. ئیبن جەوزی دەڵێت: ئازاد بەندەی الله یە، هەرکەسێک ستەمی لێ بکات؛ ئەوا گەورەكەی كە الله یە بەرهەڵستكاری (ستەمكار)دەبێت.
  4. خەتتابی دەڵێت: كۆیلە كردنی ئازاد بە دوو شێوە دەبێت: یەکەم: ئەوەی ئازادی بکات پاشان بیشارێتەوە یان نکۆڵی لێبکات. دووەم: ئەوەی بە زۆر و بە ناچاری کاری پێ بکات دوای ئازادکردنی، یەکەمیان سەختترینیانە. من دەڵێم: فەرموودەی ئەم بەشە سەختترە؛ چونکە لەگەڵ شاردنەوەی ئازادکردن یان نکۆڵی کردن لێی، وا دەخوازێت کار بكات بە داواكراوەكانی ئەم كارە ناشیرینانە كە بریتیە لە فرۆشتن و خواردنی نرخەکەی، بۆیە هەڕەشە كردن لەسەری سەختترە.

پیشاندانی وەرگێڕانەکان

29 زمان
EN English ئینگلیزی
UR اردو ئۆردی
ID Indonesia ئەندەنوسی
BN বাংলা بەنگالی
TR Türkçe تورکی
RU Русский ڕووسی
BS Bosanski بۆسنی
SI සිංහල سینهالی
HI हिन्दी هیندی
VI Tiếng Việt ڤێتنامی
TL Tagalog تاگالۆگ
HA Hausa هوسا
PT Português پورتوگالی
ML മലയാളം مالایالام
TE తెలుగు تلغۆ
SW Kiswahili سه‌واحیلی
TH ไทย تایلەندی
AS অসমীয়া ئاسامی
NL Nederlands هۆڵەندی
GU ગુજરાતી غوجاراتی
PRS دری داری
SR Српски سڕبی
HU Magyar مەجەری
KN ಕನ್ನಡ كانادی
KA ქართული الجورجية
MK Македонски المقدونية
KM ភាសាខ្មែរ الخميرية
PA ਪੰਜਾਬੀ البنجابية
MR मराठी الماراثية