عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُ عَنِ النَّبِيِّ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ يَقُولُ:
«تَهَادَوا تَحَابُّوا».

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- كە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت:
«دیاری ببەخشن بە یەكتر؛ خۆشەویستتر دەبن لە لای یەكتر».

(حەسەن - باش) رواه البخاري في الأدب المفرد وأبو يعلى والبيهقي الأدب المفرد - 594

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى الله عليه وسلم- هانی داوە کە موسڵمان لەگەڵ برای موسڵمانیدا دیاری ئاڵوگۆڕ بکات، و دیاری یەکێکە لە هۆکارەکانی بەدیهێنانی خۆشەویستی و ئاشتەوایی لەنێوان دڵەکان.

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. پێشکەشکردنی دیاری؛ سونەتە، چونکە پێغەمبەر -صلی الله علیه وسلم- فەرمانی پێکردووە.
  2. پێشەشكردنی دیاری هۆکارە بۆ بەدیهێنانی خۆشەویستی.
  3. پێویستە لەسەر مرۆڤ هەموو ئەو کارانە ئەنجام بدات کە دەبنە هۆی بەدیهێنان و دروستبوونی خۆشەویستی لە نێوان خۆی و خەڵکیدا، جا چ بە دیاری بێت، یان بە نەرمونیانی، یان بە قسەی جوان، یان بە ڕووی خۆش؛ بەپێی توانای خۆی.

پیشاندانی وەرگێڕانەکان

29 زمان
EN English ئینگلیزی
UR اردو ئۆردی
ID Indonesia ئەندەنوسی
BN বাংলা بەنگالی
TR Türkçe تورکی
RU Русский ڕووسی
BS Bosanski بۆسنی
SI සිංහල سینهالی
HI हिन्दी هیندی
VI Tiếng Việt ڤێتنامی
TL Tagalog تاگالۆگ
HA Hausa هوسا
PT Português پورتوگالی
ML മലയാളം مالایالام
TE తెలుగు تلغۆ
SW Kiswahili سه‌واحیلی
TH ไทย تایلەندی
AS অসমীয়া ئاسامی
NL Nederlands هۆڵەندی
GU ગુજરાતી غوجاراتی
PRS دری داری
SR Српски سڕبی
HU Magyar مەجەری
KN ಕನ್ನಡ كانادی
KA ქართული الجورجية
MK Македонски المقدونية
KM ភាសាខ្មែរ الخميرية
PA ਪੰਜਾਬੀ البنجابية
MR मराठी الماراثية