1. سه‌ره‌كی
  2. پۆلێنکردنەکان
  3. بیروباوەڕ (عەقیدە)

فەرموودە ئەوەی بڵێت: (لَا إِلَهَ إِلَّا الله)، وکوفر بکات بەوەی دەپەرسترێت جگە لە خوای گەورە، ئەوا ماڵ وخوێنی حەرامە، ولێپرسینەوەی ئەو کەسە لای خوای گەورەیە

عن طارق بن أشيم الأشجعي رضي الله عنه قال: سمعت رسول الله صلى الله عليه وسلم يقول:
«مَنْ قَالَ: لَا إِلَهَ إِلَّا اللهُ، وَكَفَرَ بِمَا يُعْبَدُ مِنْ دُونِ اللهِ حَرُمَ مَالُهُ وَدَمُهُ، وَحِسَابُهُ عَلَى اللهِ».

لە تارقی کوڕی ئەشیەمی ئەشجەعیەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: گوێم لە پێغەمبەری خودا بوو -صلى اللە علیە وسلم- کە دەیفەرموو:
«ئەوەی بڵێت: (لَا إِلَهَ إِلَّا الله)، وکوفر بکات بەوەی دەپەرسترێت جگە لە خوای گەورە، ئەوا ماڵ وخوێنی حەرامە، ولێپرسینەوەی ئەو کەسە لای خوای گەورەیە».

(سەحیح - ڕاست) (مسلم) ڕیوایەتی كردووە صحيح مسلم - 23

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی ئەوەمان بۆ دەکات هەرکەسێک بەزمانى شاهێدی بدات وبڵێت: (لَا إِلَهَ إِلَّا الله)، واتا: هیچ کەسێک شایستەى پەرستن نیە بەهەق وڕاستی جگە لە الله، وکوفر بکات بەپەرستنی جگە لە خواى گەورە، وبەرائەتی خۆی ڕابگەیەنێت لە هەموو ئاینێک جگە لە ئیسلام، ئەوا ماڵ وخوێنی ئەو کەسە حەرامە لەسەر مسوڵمانان، وتەنها کردەوەى ئاشکرای گرنگە بەلای ئێمەوە، بۆیە نابێت سامانەکەى دەستی بەسەردا بگیڕێت ونابێت خوێنی بڕژێندرێت، مەگەر کەسێک تاوانێک بکات کە سزادانى واجب دەبێت بەپێی حوکمەکانى ئاینی ئیسلام.
وخواى گەورە لێی دەپرسێتەوە لەڕۆژی قیامەتدا، ئەگەر ڕاستگۆ بێت ؛ پاداشت دەدرێتەوە، وئەگەر مونافیق بێت ؛ سزا دەدرێت.

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. وتنی (لا إله إلا الله) وکوفر کردن -بێباوەڕبوون- بەو شتانەی دەپەرسترێن جگە لە خوای گەورە، مەرجە بۆئەوەى بێتە نێو ئاینی ئیسلامەوە.
  2. واتای (لا إله إلا الله) ئەوەیە: بێباوەڕ بیت وکوفر بکەیت بە پەرستنی جگە خوای گەورە وەکو بتەکان وقەبرەکان وجگە لە ئەوانە، بەتاک وتەنها خواى گەورە بپەرسترێت بەبێ بڕیاردانی شەریک وهاوبەش لە پەرستنیدا -سبحانە وتعالى-.
  3. ئەوەی پابەند بوو بە تەوحید (یەک خوا پەرستی)ەوە وبە ئاشکرا پابەندی شەریعەت بوو ئەوا پێویستە دەستی لێ هەڵبگیرێت هەتا کاتێک ڕوون دەبێتەوە کە هەڵگەڕاوەتەوە.
  4. حەرام بوونی ماڵ وخوێنی مسوڵمان مەگەر بە هەق.
  5. لە دونیادا حوکم وبڕیاردان لە سەر دیوی دەرەوە وئاشکرایە، بەڵام لە قیامەتدا حوکمدان لە سەر نیەت ومەبەستەکانە.

پیشاندانی وەرگێڕانەکان

63 زمان
EN English ئینگلیزی
UR اردو ئۆردی
ES Español ئیسپانی
ID Indonesia ئەندەنوسی
UG ئۇيغۇرچە ئیگۆری
BN বাংলা بەنگالی
FR Français فەڕەنسی
TR Türkçe تورکی
RU Русский ڕووسی
BS Bosanski بۆسنی
SI සිංහල سینهالی
HI हिन्दी هیندی
ZH 中文 چینی
FA فارسی فارسی
VI Tiếng Việt ڤێتنامی
TL Tagalog تاگالۆگ
HA Hausa هوسا
PT Português پورتوگالی
ML മലയാളം مالایالام
TE తెలుగు تلغۆ
SW Kiswahili سه‌واحیلی
TA தமிழ் تامیلی
MY မြန်မာ بۆرمی
TH ไทย تایلەندی
DE Deutsch ئه‌ڵمانی
JA 日本語 یابانی
PS پښتو پەشتۆ
AS অসমীয়া ئاسامی
SQ Shqip ئه‌لبانی
SV Svenska سویدی
AM አማርኛ ئەمهەری
NL Nederlands هۆڵەندی
GU ગુજરાતી غوجاراتی
KY Кыргызча قیرغیزی
NE नेपाली نیپاڵی
YO Yorùbá یوربایی
LT Lietuvių لیتوانی
PRS دری داری
SR Српски سڕبی
SO Soomaali سۆماڵی
TG тоҷикӣ تاجیكی
RW Kinyarwanda كينيارواندی
RO Română ڕۆمانی
HU Magyar مەجەری
CS Čeština چیكی
MOS Moore الموري
MG Malagasy مالاگاشی
FF Fulfulde فولانی
IT Italiano ئیتاڵی
OM Oromoo ئورومی
KN ಕನ್ನಡ كانادی
WO Wolof الولوف
BG Български البلغارية
AZ Azərbaycan ئازەری
UZ O‘zbek ئۆزبەكی
UK Українська ئۆكرانی
KA ქართული الجورجية
MK Македонски المقدونية
KM ភាសាខ្មែរ الخميرية
BM Bambara البامبارية
PA ਪੰਜਾਬੀ البنجابية
MR मराठी الماراثية
KMR Kurmancî الكرمنجية