1. سه‌ره‌كی
  2. پۆلێنکردنەکان
  3. چاكەكاریەكان وڕەوشتە بەرزەکان

فەرموودە الله (ڕووی) کەسێک ڕووناك بكات کە شتێکی لێمان بیستووە وەکو خۆی دەیگەیەنێت (وەکو خۆی باسی دەکات)، لەوەیە ئەو کەسەی دەیبستێت باشتر لێی تێبگات لەو کەسەی کە دەیگێڕێتەوە (بیستوویەتی)

عَنْ عَبْدِ اللهِ بْنِ مَسْعُودٍ رضي الله عنه قَالَ: سَمِعْتُ النَّبِيَّ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ يَقُولُ:
«نَضَّرَ اللَّهُ امْرَأً سَمِعَ مِنَّا شَيْئًا فَبَلَّغَهُ كَمَا سَمِعَ، فَرُبَّ مُبَلِّغٍ أَوْعَى مِنْ سَامِعٍ».

لە عبد اللەی كوڕی مەسعودەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: گوێم لە پێغەمبەری خودا بوو -صلى اللە علیە وسلم- کە دەیفەرموو:
«الله (ڕووی) کەسێک ڕووناك بكات کە شتێکی لێمان بیستووە وەکو خۆی دەیگەیەنێت (وەکو خۆی باسی دەکات)، لەوەیە ئەو کەسەی دەیبستێت باشتر لێی تێبگات لەو کەسەی کە دەیگێڕێتەوە (بیستوویەتی)».

(سەحیح - ڕاست) (الترمذي وابن ماجه وأحمد) ڕیوایەتیان كردووە سنن الترمذي - 2657

شیکردنەوە

ئەو كەسەی فەرموودە دەبیستێت و لەبەری دەكات ودەیگەیەنێت بە خەڵكی؛ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نزای بۆ كردووە بەوەی ڕووی ڕۆشن وگەش وجوان بێت لە دونیادا، وخوای گەورە بیگەیەنێت بە ڕۆشنایی ونیعمەتی بەهەشت لە قیامەتدا، ولەوەیە ئەو كەسەی كە فەرموودەی پێدەگات تێگەیشتووتر وبە تواناتر بێت لە دەرهێنانی حوكم وسوود لە فەرموودەكە زیاتر لە ئەو كەسەی كە لەسەرەتادا فەرموودەكەی گێڕاوەتەوە، یەكەمیان ورد وشارەزایە لە لەبەركردن وگێڕانەوەی فەرموودە، ودووەمیان ورد وشارەزایە لە تێگەیشتن ودەرهێنانی حوكمەكان.

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. هاندان بۆ لەبەركردنی سوننەتی نەبەوی، وگەیاندنی بە خەڵكی.
  2. ڕوونكردنەوەی فەزڵ وپلە وپایەی فەرموودە، وڕێزداری بەدەستهێنانی.
  3. ئاماژەیە بۆ فەزڵ وبەرزی پلەی ئەو زانایانەی خەریكی دەرهێنانی حوكمەكانن لە دەقە شەرعییەكان ولێیان تێدەگەن.
  4. ئاماژەیە بۆ فەزڵ وپلە وپایەی هاوەڵان -ڕەزای خوایان لێبێت-، ئەوان گوێیان لە فەرموودەی پێغەمبەر بووە -صلى اللە علیە وسلم- وبە ئێمەیان گەیاندووە.
  5. مەناوی دەڵێت: ڕوونكردنەوەی ئەوەیە كە گێڕەوەی فەرموودە مەرج نییە فەقیهـ وتێگەیشتوو بێت لە دەقە شەرعییەكان، بەڵكو مەرجە لەبەركردنی باش بێت، وتێگەیشتن وشیكردنەوەی دەقەكان ئەركی فەقیهە.
  6. ئیبن عویەینە دەڵێت: هەركەسێك سەرقاڵی فەرموودە بێت؛ ڕۆشنایی لە ڕوویدا بەدی دەكرێت بە ئاماژەی ئەم فەرموودەیە.
  7. لەبەركردن لەلای زانایانی فەرموودەناس دوو جۆرە: لەبەركردنی دڵ ومێشك، و لەبەركردن لە ڕێگای نووسینەوە لە كـتێبدا، هەردووكیان نزای فەرموودەكە دەیانگرێتەوە.
  8. تێگەیشتنی خەڵکی جیاوازە، لەوەیە ئەو کەسەی زانستەکەى پێدەگات؛ باشتر تێ بگات لەوەى باسیکردووە وگوێی لێبووە لە سەرەتادا، ولەوەیە کەسێک فیقهــ وزانستی زۆری لەبەر بێت بەڵام لە ڕاستیدا فەقیهـ وتێگەیشتوو نییە.

پیشاندانی وەرگێڕانەکان

45 زمان
EN English ئینگلیزی
UR اردو ئۆردی
ES Español ئیسپانی
ID Indonesia ئەندەنوسی
BN বাংলা بەنگالی
TR Türkçe تورکی
RU Русский ڕووسی
BS Bosanski بۆسنی
SI සිංහල سینهالی
HI हिन्दी هیندی
ZH 中文 چینی
FA فارسی فارسی
VI Tiếng Việt ڤێتنامی
TL Tagalog تاگالۆگ
HA Hausa هوسا
PT Português پورتوگالی
ML മലയാളം مالایالام
TE తెలుగు تلغۆ
SW Kiswahili سه‌واحیلی
TA தமிழ் تامیلی
MY မြန်မာ بۆرمی
TH ไทย تایلەندی
DE Deutsch ئه‌ڵمانی
PS پښتو پەشتۆ
AS অসমীয়া ئاسامی
SQ Shqip ئه‌لبانی
SV Svenska سویدی
AM አማርኛ ئەمهەری
NL Nederlands هۆڵەندی
GU ગુજરાતી غوجاراتی
NE नेपाली نیپاڵی
PRS دری داری
SR Српски سڕبی
RO Română ڕۆمانی
HU Magyar مەجەری
MOS Moore الموري
MG Malagasy مالاگاشی
KN ಕನ್ನಡ كانادی
WO Wolof الولوف
UK Українська ئۆكرانی
KA ქართული الجورجية
MK Македонски المقدونية
KM ភាសាខ្មែរ الخميرية
PA ਪੰਜਾਬੀ البنجابية
MR मराठी الماراثية