1. سه‌ره‌كی
  2. پۆلێنکردنەکان
  3. فیقـهــ-شەریعەتزانی- وبنچینەکانی

فەرموودە سەدەهەم تەواو بکات بە ووتنی: (لَا إِلَهَ إِلَّا اللهُ وَحْدَهُ لَا شَرِيكَ لَهُ، لَهُ الْمُلْكُ وَلَهُ الْحَمْدُ وَهُوَ عَلَى كُلِّ شَيْءٍ قَدِيرٌ)^؛ ئەوا خواى گەورە لە گوناهەکانى خۆش دەبێت ئەگەر گوناهەکانى وەکو کەفی سەر دەریاش بن

عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ رضي الله عنه عَنْ رَسُولِ اللهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ:
«مَنْ سَبَّحَ اللهَ فِي دُبُرِ كُلِّ صَلَاةٍ ثَلَاثًا وَثَلَاثِينَ، وَحَمِدَ اللهَ ثَلَاثًا وَثَلَاثِينَ، وَكَبَّرَ اللهَ ثَلَاثًا وَثَلَاثِينَ، فَتْلِكَ تِسْعَةٌ وَتِسْعُونَ، وَقَالَ: تَمَامَ الْمِائَةِ: لَا إِلَهَ إِلَّا اللهُ وَحْدَهُ لَا شَرِيكَ لَهُ، لَهُ الْمُلْكُ وَلَهُ الْحَمْدُ وَهُوَ عَلَى كُلِّ شَيْءٍ قَدِيرٌ غُفِرَتْ خَطَايَاهُ وَإِنْ كَانَتْ مِثْلَ زَبَدِ الْبَحْرِ».

لە ئەبی هوڕەیڕەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت:
«هەرکەسێک پاش هەموو نوێژێک (نوێژێکی فەرز): سی وسێ جار بڵێت (سبحان الله)، وسی وسێ جار بڵێت (الحمد لله)، وسی وسێ جار بڵێت (الله أکبر)، ئەمە نەوەد ونۆ وسەدەهەم تەواو بکات بە ووتنی: (لَا إِلَهَ إِلَّا اللهُ وَحْدَهُ لَا شَرِيكَ لَهُ، لَهُ الْمُلْكُ وَلَهُ الْحَمْدُ وَهُوَ عَلَى كُلِّ شَيْءٍ قَدِيرٌ)^؛ ئەوا خواى گەورە لە گوناهەکانى خۆش دەبێت ئەگەر گوناهەکانى وەکو کەفی سەر دەریاش بن (لە زۆریدا)». ^(واتە: هیچ پەرستراوێک شایستەی پەرستن نییە بە هەق وڕاستی جگە لە الله، وهیچ شەریک وهاوبەشێکی نییە، وهەموو شتێک موڵکی ئەوە، وهەموو سوپاسێک هەر بۆ ئەوە، وئەو لە سەر ئەنجامدانى هەموو کارێک توانادارە).

(سەحیح - ڕاست) (مسلم) ڕیوایەتی كردووە صحيح مسلم - 597

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەوەمان بۆ ڕوون دەكاتەوە ؛ هەركەسێك لەپاش ئەنجامدانی نوێژە فەرزەكان:
سی وسێ جار بڵێت: (سبحان الله) واتە: (پاك وبێگەردی بۆ خوای گەورە، وهەموو عەیب وكەموكورتیەك لە ئەو دوورە).
وسی وسێ جار بڵێت: (الحمد الله) واتە: (حەمد وستایش بۆ خوای گەورە) ؛ هەروەها ستایشكردنی پەروەردگارە بە سیفەتەكانی كامڵێتی لەگەڵ خۆشویستنی و بەمەزندانانی.
سی وسێ جار بڵێت: (الله أكبر) واتە: (پەروەردگار لە هەموو شتێك گەورەتر وشكۆدارترە).
لە تەواوكردنی ژمارەی سەد بڵێت: (لَا إِلَهَ إِلَّا اللهُ وَحْدَهُ لَا شَرِيكَ لَهُ، لَهُ الْمُلْكُ وَلَهُ الْحَمْدُ وَهُوَ عَلَى كُلِّ شَيْءٍ قَدِيرٌ) واتە: (هیچ پەرستراوێک شایستەی پەرستن نییە بە هەق وڕاستی جگە لە الله، وهیچ شەریک وهاوبەشێکی نییە، وئەو تەنها خاوەنی ڕەهای هەموو شتێكە، وبە تەنها ئەو شایستەی ستایش و وەسفكردنە و لەگەڵ خۆشویستنی و بەمەزندانانی، وئەو لە سەر ئەنجامدانى هەموو کارێک توانادارە وهیچ شتێك لە ژێر دەسەڵاتی ئەو دەرناچێـت).
هەركەسێك بەم شێوەیە ئەم زیكرانە بڵێت ؛ خوای گەورە لە گوناهەكانی خۆشدەبێت، ئەگەرچیش گوناهەكانی زۆر بن وەكو كەفی سپی كە لە سەرەوەی شەپۆلەكانی دەریا دەردەكەون.

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. سونەتە -موستەحەبە- ئەم زیکرە بڵێت لە پاش نوێژە فەرزەکان.
  2. ووتنی ئەم زیكرە هۆكارە بۆ لێخۆشبوون.
  3. مەزنی فەزڵ وڕەحمەت ولێخۆشبوونی پەروەردگار -سبحانه وتعالی-.
  4. ووتنی ئەم زیكردە هۆكارە بۆ لێخۆشبوون ؛ مەبەست: لێخۆشبوونە لە گوناهە بچووكەكان، بەڵام گوناهە گەورەكان بە تەوبە كردن پەروەردگار لێی خۆشدەبێت.

پیشاندانی وەرگێڕانەکان

56 زمان
EN English ئینگلیزی
UR اردو ئۆردی
ES Español ئیسپانی
ID Indonesia ئەندەنوسی
BN বাংলা بەنگالی
TR Türkçe تورکی
RU Русский ڕووسی
BS Bosanski بۆسنی
SI සිංහල سینهالی
HI हिन्दी هیندی
ZH 中文 چینی
FA فارسی فارسی
VI Tiếng Việt ڤێتنامی
TL Tagalog تاگالۆگ
HA Hausa هوسا
PT Português پورتوگالی
ML മലയാളം مالایالام
TE తెలుగు تلغۆ
SW Kiswahili سه‌واحیلی
TA தமிழ் تامیلی
MY မြန်မာ بۆرمی
TH ไทย تایلەندی
DE Deutsch ئه‌ڵمانی
PS پښتو پەشتۆ
AS অসমীয়া ئاسامی
SQ Shqip ئه‌لبانی
SV Svenska سویدی
AM አማርኛ ئەمهەری
NL Nederlands هۆڵەندی
GU ગુજરાતી غوجاراتی
KY Кыргызча قیرغیزی
NE नेपाली نیپاڵی
YO Yorùbá یوربایی
LT Lietuvių لیتوانی
PRS دری داری
SR Српски سڕبی
SO Soomaali سۆماڵی
TG тоҷикӣ تاجیكی
RW Kinyarwanda كينيارواندی
RO Română ڕۆمانی
HU Magyar مەجەری
CS Čeština چیكی
MOS Moore الموري
MG Malagasy مالاگاشی
OM Oromoo ئورومی
KN ಕನ್ನಡ كانادی
WO Wolof الولوف
AZ Azərbaycan ئازەری
UZ O‘zbek ئۆزبەكی
UK Українська ئۆكرانی
KA ქართული الجورجية
MK Македонски المقدونية
KM ភាសាខ្មែរ الخميرية
PA ਪੰਜਾਬੀ البنجابية
MR मराठी الماراثية
KMR Kurmancî الكرمنجية