1. سه‌ره‌كی
  2. پۆلێنکردنەکان
  3. فیقـهــ-شەریعەتزانی- وبنچینەکانی

فەرموودە واز مەهێنە لەوەی کە لە دوای هەموو نوێژێک بڵێیت: (اللَّهُمَّ أَعِنِّي عَلَى ذِكْرِكَ وَشُكْرِكَ وَحُسْنِ عِبَادَتِكَ)

عَنْ مُعَاذِ بْنِ جَبَلٍ رضي الله عنه:
أَنَّ رَسُولَ صَلَّى عَلَيْهِ وَسَلَّمَ أَخَذَ بِيَدِهِ، وَقَالَ: «يَا مُعَاذُ، وَاللَّهِ إِنِّي لَأُحِبُّكَ»، فَقَالَ: «أُوصِيكَ يَا مُعَاذُ لَا تَدَعَنَّ فِي دُبُرِ كُلِّ صَلَاةٍ تَقُولُ: اللَّهُمَّ أَعِنِّي عَلَى ذِكْرِكَ وَشُكْرِكَ وَحُسْنِ عِبَادَتِكَ».

لە موعازی کوڕی جەبەلەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت:
پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- دەستی گرتم وفەرمووی: «ئەی موعاز، والله، من تۆم خۆش دەوێت»، هەروەها فەرمووی: «ئامۆژگاریت دەکەم ئەی موعاز، واز مەهێنە لەوەی کە لە دوای هەموو نوێژێک بڵێیت: (اللَّهُمَّ أَعِنِّي عَلَى ذِكْرِكَ وَشُكْرِكَ وَحُسْنِ عِبَادَتِكَ) واته: (ئەی خودایە؛ یارمەتیم بدە لە سەر زیکر ویاد کردنت، وسوپاس کردنت، وپەرستنت بە شێوەیەکی ڕێک وجوان)».

(سەحیح - ڕاست) رواه أبو داود والنسائي وأحمد سنن أبي داود - 1522

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەستی موعازی گرت -ڕەزای خوای لێبێت-، وپێی فەرموو: والله من تۆم خۆشدەوێت، وئامۆژگاریت دەكەم ئەی موعاز؛ واز مەهێنە لەوەی لەپاش هەموو نوێژێك بڵێیت: (اللَّهُمَّ أَعِنِّي عَلَى ذِكْرِكَ: ئەی خودایە؛ یارمەتیم بدە لە سەر زیکر ویاد کردنت)؛ لە هەموو قسە وكردەوەیەك كە ببێتە هۆی نزیكبوونەوە لە گوێڕایەڵی پەروەردگار. (وَشُكْرِكَ:وسوپاس کردنت)؛ بە بەخشینی نیعمەتەكان ودوورخستنەوەی ناڕەحەتیەكان. (وَحُسْنِ عِبَادَتِكَ:وپەرستنت بە شێوەیەکی ڕێک وجوان)؛ بە دڵسۆزی بۆ الله وشوێنكەوتنی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-.

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. مسوڵمان بە برایەکی بڵێت کە خۆشی دەوێت لە پێناو خواى گەورە؛ ڕێگە پێدراوە.
  2. سوننەتە مرۆڤ پابەندی ئەم نزایە بێت لە پاش هەموو نوێژێکی فەرز.
  3. نزا كردن بەم چەند وشە کەمە؛ شتە داواکراوەکانى دونیا وقیامەتی تێدایە.
  4. لە سوودەكانی خۆشەویستی لەپێناو خوای گەورە: هاندان بە هەق وئامۆژگاری وهاوكاری كردن لەسەر خێر وچاكە وتەقواداری.
  5. تەیبی دەڵێت: یاد كردنی خوای گەورە سەرەتای سینگ فراوانیە، وسوپاسكردنی هۆكاری بەدەستهێنانی نیعمەتە داواكراوەكانە، وچاك پەرستنی كە لێی داواكراوە هۆكارە بۆ سەرقاڵ نەبوون بە هەرشتێك كە لە خوای گەورە دووری دەخاتەوە.

پیشاندانی وەرگێڕانەکان

50 زمان
EN English ئینگلیزی
UR اردو ئۆردی
ES Español ئیسپانی
ID Indonesia ئەندەنوسی
BN বাংলা بەنگالی
TR Türkçe تورکی
RU Русский ڕووسی
BS Bosanski بۆسنی
SI සිංහල سینهالی
HI हिन्दी هیندی
ZH 中文 چینی
FA فارسی فارسی
VI Tiếng Việt ڤێتنامی
TL Tagalog تاگالۆگ
HA Hausa هوسا
PT Português پورتوگالی
ML മലയാളം مالایالام
TE తెలుగు تلغۆ
SW Kiswahili سه‌واحیلی
TA தமிழ் تامیلی
MY မြန်မာ بۆرمی
TH ไทย تایلەندی
DE Deutsch ئه‌ڵمانی
PS پښتو پەشتۆ
AS অসমীয়া ئاسامی
SQ Shqip ئه‌لبانی
SV Svenska سویدی
AM አማርኛ ئەمهەری
NL Nederlands هۆڵەندی
GU ગુજરાતી غوجاراتی
KY Кыргызча قیرغیزی
NE नेपाली نیپاڵی
LT Lietuvių لیتوانی
PRS دری داری
SR Српски سڕبی
TG тоҷикӣ تاجیكی
RW Kinyarwanda كينيارواندی
RO Română ڕۆمانی
HU Magyar مەجەری
MOS Moore الموري
MG Malagasy مالاگاشی
OM Oromoo ئورومی
KN ಕನ್ನಡ كانادی
WO Wolof الولوف
UK Українська ئۆكرانی
KA ქართული الجورجية
MK Македонски المقدونية
KM ភាសាខ្មែរ الخميرية
PA ਪੰਜਾਬੀ البنجابية
MR मराठी الماراثية