1. سه‌ره‌كی
  2. پۆلێنکردنەکان
  3. فیقـهــ-شەریعەتزانی- وبنچینەکانی

فەرموودە اللَّهُمَّ إني أعوذ بك من عذاب القبر، وعذاب النار، ومن فتنة الْمَحْيَا وَالْمَمَاتِ، ومن فتنة الْمَسِيحِ الدَّجَّالِ

عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُ قَالَ:
كَانَ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ يَدْعُو وَيَقُولُ: «اللَّهُمَّ إِنِّي أَعُوذُ بِكَ مِنْ عَذَابِ القَبْرِ، وَمِنْ عَذَابِ النَّارِ، وَمِنْ فِتْنَةِ المَحْيَا وَالمَمَاتِ، وَمِنْ فِتْنَةِ المَسِيحِ الدَّجَّالِ». وفِي لَفْظٍ لِمُسْلِمٍ: «إِذَا فَرَغَ أَحَدُكُمْ مِنَ التَّشَهُّدِ الْآخِرِ، فَلْيَتَعَوَّذْ بِاللهِ مِنْ أَرْبَعٍ: مِنْ عَذَابِ جَهَنَّمَ، وَمِنْ عَذَابِ الْقَبْرِ، وَمِنْ فِتْنَةِ الْمَحْيَا وَالْمَمَاتِ، وَمِنْ شَرِّ الْمَسِيحِ الدَّجَّالِ».

لە ئەبی هوڕەیڕەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت:
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نزای دەکرد ودەیفەرموو: «اللَّهُمَّ إني أعوذ بك من عذاب القبر، وعذاب النار، ومن فتنة الْمَحْيَا وَالْمَمَاتِ، ومن فتنة الْمَسِيحِ الدَّجَّالِ»، واته:«خودایە من پەنات پێدەگرم لە سزای گۆڕ، پەنات پێدەگرم لە سزای دۆزەخ، پەنات پێدەگرم لە فیتنەی ژیان وفیتنەی مردن، وپەنات پێدەگرم لە فیتنەی مەسیحی دەجال». ولە گێڕانەوەی [مسلم]دا: «ئەگەر یەکێکتان تەحیاتی كۆتایی تەواو كرد، با پەنا بە خوای گەورە بگرێت لە چوار شت: لە سزای دۆزەخ، ولە سزای گۆڕ، ولە فیتنەی ژیان وفیتنەی مردن، ولە شەڕی مەسیحی دەجال».

(سەحیح - ڕاست) (البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەری صحيح البخاري - 1377

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پەنای بە خوای گەورە دەگرت لە چوار شت، لەپاش تەشەهودی -تەحیاتی- كۆتایی و لەپێش سەلامدانەوە لە نوێژ، وەفەرمانی پێمان كردووە كە پەنا بە خوای گەورە بگرین لە چوار شت:
یەكەم: لە سزای گۆڕ.
دووەم: لە سزای ئاگری دۆزەخ وئەمە لە ڕۆژی قیامەتدا ڕوودەدات.
سێیەم: لە فیتنەی ژیان : كە هەموو شەهوەت وئارەزووە حەرامەكان وگومانە گومڕاكەرەكان دەگرێتـەوە، ولە فیتنەی مردن : واتا ساتی مردن وسەرەمەرگ ؛ لە لادان لە ئیسلام یان سوننەت، یان فیتنەی گۆڕ وەكو پرسیاركردنی فریشتەكان.
چوارەم: فیتنەی دەجال ؛ كە لە كۆتایی دونیا دەردەچێت، والله بەندەکانی پێ تاقی دەکاتەوە ؛ و بەتایبەت باسی فیتنەی دەجال کراوە چونكە فیتنە وگومڕاییەكەی زۆر گەورەیە.

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. ئەم پەناگرتنە لە نزا گرنگ وگشتگیرەکانە؛ چونکە پەناگرتنی تێدایە بە خواى گەورە لە شەڕ وزیانەکانى دونیا وقیامەت.
  2. جەختکردنەوە لەسەر بوونی سزای گۆڕ ؛ وەبێ گومان هەق وڕاستیە.
  3. ترسناكی فیتنەكان، وگرنگی پەناگرتن بە خوای گەورە وپاڕانەوە لێی بۆئەوەی بەندە پارێزراو ودوور بێت لە فیتنەكان.
  4. جەختکردنەوە لەسەر دەرچوونی دەج جال وگەورەیی فیتنەکەى.
  5. ووتنی ئەم نزایە لەپاش تەشەهودی -تەحیاتی- كۆتایی ؛ سونەتە.
  6. نزاكردن لەپاش كردەوەی چاك ؛ سونەتە.

پیشاندانی وەرگێڕانەکان

59 زمان
EN English ئینگلیزی
UR اردو ئۆردی
ES Español ئیسپانی
ID Indonesia ئەندەنوسی
UG ئۇيغۇرچە ئیگۆری
BN বাংলা بەنگالی
FR Français فەڕەنسی
TR Türkçe تورکی
RU Русский ڕووسی
BS Bosanski بۆسنی
SI සිංහල سینهالی
HI हिन्दी هیندی
ZH 中文 چینی
FA فارسی فارسی
VI Tiếng Việt ڤێتنامی
TL Tagalog تاگالۆگ
HA Hausa هوسا
PT Português پورتوگالی
ML മലയാളം مالایالام
TE తెలుగు تلغۆ
SW Kiswahili سه‌واحیلی
TA தமிழ் تامیلی
MY မြန်မာ بۆرمی
TH ไทย تایلەندی
DE Deutsch ئه‌ڵمانی
PS پښتو پەشتۆ
AS অসমীয়া ئاسامی
SQ Shqip ئه‌لبانی
SV Svenska سویدی
AM አማርኛ ئەمهەری
NL Nederlands هۆڵەندی
GU ગુજરાતી غوجاراتی
KY Кыргызча قیرغیزی
NE नेपाली نیپاڵی
YO Yorùbá یوربایی
LT Lietuvių لیتوانی
PRS دری داری
SR Српски سڕبی
SO Soomaali سۆماڵی
TG тоҷикӣ تاجیكی
RW Kinyarwanda كينيارواندی
RO Română ڕۆمانی
HU Magyar مەجەری
CS Čeština چیكی
MOS Moore الموري
MG Malagasy مالاگاشی
OM Oromoo ئورومی
KN ಕನ್ನಡ كانادی
WO Wolof الولوف
AZ Azərbaycan ئازەری
UZ O‘zbek ئۆزبەكی
UK Українська ئۆكرانی
KA ქართული الجورجية
MK Македонски المقدونية
KM ភាសាខ្មែរ الخميرية
BM Bambara البامبارية
PA ਪੰਜਾਬੀ البنجابية
MR मराठी الماراثية
KMR Kurmancî الكرمنجية