1. سه‌ره‌كی
  2. پۆلێنکردنەکان
  3. چاكەكاریەكان وڕەوشتە بەرزەکان

فەرموودە جوێندەر ودەمشڕ نەبووە، وکەسێک نەبووە دەنگی بەرز بکاتەوە (بەسەر خەڵکی) لە بازاڕەکاندا، وخراپەی ئەنجام نەدەدا بەرامبەر بە خراپە (کە دەرهەقی کرابێت)، بەڵکو لێبووردە بوو و (لە خەڵکی) خۆش دەبوو

عَن أَبي عَبْدِ اللهِ الْجَدَلِيِّ قَالَ: سَأَلْتُ عَائِشَةَ أُمِّ المؤْمنينَ رَضيَ اللهُ عنها عَنْ خُلُقِ رَسُولِ اللهِ صلى الله عليه وسلم فَقَالَتْ:
لَمْ يَكُنْ فَاحِشًا وَلَا مُتَفَحِّشًا وَلَا صَخَّابًا فِي الْأَسْوَاقِ، وَلَا يَجْزِي بِالسَّيِّئَةِ السَّيِّئَةَ وَلَكِنْ يَعْفُو وَيَصْفَحُ.

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە ئەبی عبد الله ئەلجەدەلیەوە دەڵێت: پرسیارم لە عائیشە کرد -ڕەزاى خواى لێبێت-، سەبارەت بە ڕەوشتی پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- ئەویش ووتی:
«جوێندەر ودەمشڕ نەبووە، وکەسێک نەبووە دەنگی بەرز بکاتەوە (بەسەر خەڵکی) لە بازاڕەکاندا، وخراپەی ئەنجام نەدەدا بەرامبەر بە خراپە (کە دەرهەقی کرابێت)، بەڵکو لێبووردە بوو و (لە خەڵکی) خۆش دەبوو».

(سەحیح - ڕاست) (الترمذي وأحمد) ڕیوایەتیان كردووە سنن الترمذي - 2016

شیکردنەوە

دایكی ئیمانداران عائیشە -ڕەزای خوای لێبێت- پرسیاری لێكرا سەبارەت بە ڕەوشتی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-، ئەویش ووتی: جوێندان وقسە وكردەوەی ناشیرین لە خوو وڕەوشتی نەبوو، وزۆری لەخۆی نەدەكرد بۆ ووتنی قسەی ناشیاو وبە ئەنقەستیش ئەو وشانەی نەدەووت، ولە نێو بازاڕەكاندا دەنگی بەرز نەدەكردەوە، وبەرامبەر خراپە خراپەی ئەنجام نەئەدا؛ بەڵكو چاكەی ئەنجام ئەدا، ولە ناخیدا لێی دەبووری، وچاوپۆشی دەكرد وپشتگوێی دەخست لە ئاشكرادا.

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. ڕوونکردنەوەى ئەوەى پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لەسەری بوو لە ڕەوشتی بەرز وباڵا، ودوور بوو لە هەموو ڕەوشتە خراپ وناشیرینەکان.
  2. هاندان بۆ خۆ ڕازاندنەوە بە ڕەوشتە جوانەكان ودووركەوتنەوە لە ڕەوشتە ناشیرینەكان.
  3. سەرزەنشتکردنی ووتنی وشەى ناشیرین ودەمشڕی لەکاتی قسەکردندا.
  4. دەنگ بەرزکردنەوە بە سەر خەڵكی وهاوار كردن بە سەریاندا؛ سەرزەنشتکراوە.
  5. هاندان بۆ چاكەكاری بەرامبەر بە خراپە ولێخۆشبوون ولێبووردەیی.

پیشاندانی وەرگێڕانەکان

42 زمان
EN English ئینگلیزی
UR اردو ئۆردی
ID Indonesia ئەندەنوسی
BN বাংলা بەنگالی
TR Türkçe تورکی
RU Русский ڕووسی
BS Bosanski بۆسنی
SI සිංහල سینهالی
HI हिन्दी هیندی
ZH 中文 چینی
FA فارسی فارسی
VI Tiếng Việt ڤێتنامی
TL Tagalog تاگالۆگ
HA Hausa هوسا
PT Português پورتوگالی
ML മലയാളം مالایالام
TE తెలుగు تلغۆ
SW Kiswahili سه‌واحیلی
TA தமிழ் تامیلی
MY မြန်မာ بۆرمی
TH ไทย تایلەندی
PS پښتو پەشتۆ
AS অসমীয়া ئاسامی
SQ Shqip ئه‌لبانی
SV Svenska سویدی
AM አማርኛ ئەمهەری
NL Nederlands هۆڵەندی
GU ગુજરાતી غوجاراتی
PRS دری داری
SR Српски سڕبی
RO Română ڕۆمانی
HU Magyar مەجەری
MOS Moore الموري
MG Malagasy مالاگاشی
KN ಕನ್ನಡ كانادی
WO Wolof الولوف
UK Українська ئۆكرانی
KA ქართული الجورجية
MK Македонски المقدونية
KM ភាសាខ្មែរ الخميرية
PA ਪੰਜਾਬੀ البنجابية
MR मराठी الماراثية