1. سه‌ره‌كی
  2. پۆلێنکردنەکان
  3. فیقـهــ-شەریعەتزانی- وبنچینەکانی

فەرموودە كاتێك پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لەسەر مینبەر بوو؛ پیاوێك پرسیاری لێكرد: چی دەڵێیت سەبارەت بە شەونوێژکردن؟ فەرمووی: «دوو (ڕکات) دوو (ڕکات) ئەنجامدەدرێت

عَنْ عَبْدِ اللَّهِ بْنِ عُمَرَ رَضيَ اللهُ عنهما:
سَأَلَ رَجُلٌ النَّبِيَّ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ وَهُوَ عَلَى المِنْبَرِ، مَا تَرَى فِي صَلاَةِ اللَّيْلِ، قَالَ: «مَثْنَى مَثْنَى، فَإِذَا خَشِيَ الصُّبْحَ صَلَّى وَاحِدَةً، فَأَوْتَرَتْ لَهُ مَا صَلَّى» وَإِنَّهُ كَانَ يَقُولُ: «اجْعَلُوا آخِرَ صَلاَتِكُمْ وِتْرًا» فَإِنَّ النَّبِيَّ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ أَمَرَ بِهِ.

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە ئیبن عومەرەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- دەڵێت:
كاتێك پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لەسەر مینبەر بوو؛ پیاوێك پرسیاری لێكرد: چی دەڵێیت سەبارەت بە شەونوێژکردن؟ فەرمووی: «دوو (ڕکات) دوو (ڕکات) ئەنجامدەدرێت، ئەگەر ترسا لەوەى بەیان بێت (بانگی بەیانی بدات)؛ یەک ڕکات ئەنجامدەدات، ئەمە (ئەم یەک ڕکاتە نوێژی) ویترە بۆ هەموو نوێژەکەى»، ئیبن عومەر -ڕەزاى خوایان لێبێت- دەیووت: «کۆتا نوێژتان لە شەودا با نوێژی ویتر بێت؛ چونکە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمانی بە ئەمە کردووە».

(سەحیح - ڕاست) (البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەری صحيح البخاري - 472

شیکردنەوە

پیاوێک پرسیاری لە پێغەمبەر كرد -صلى الله عليه وسلم-؛ لە کاتێکدا ئەو لەسەر مینبەر وتاری دەدا، ووتی: ئەی پێغەمبەری خودا، فێرم بکە چۆن شەونوێژ ئەنجام بدەم؟ پێغەمبەر -صلى الله عليه وسلم- فەرمووی: نوێژ دەکەیت و سەلام دەدەیتەوە لە پاش هەموو دوو ڕکاتێک، ئەگەر ترسای لە هەڵهاتنی بەیان، ئەوا یەک ڕکات نوێژ ئەنجام بدە؛ کە بەهۆیەوە بە ژمارەی تاك کۆتایی دەهێنیت بە نوێژەكانت، و پێغەمبەر -صلى الله عليه وسلم- ئامۆژگاری دەکرد بەوەی کە کۆتا نوێژی شەو؛ نوێژی ویتر بێت.

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. بنچینە لە شەونوێژدا ئەوەیە لە پاش هەموو دوو ڕکاتێک سەلام بداتەوە، جگە لە نوێژی ویتر نەبێت.
  2. ژمارەی ڕکاتەکانى شەونوێژ دیاریکراو نییە بە ژمارەیەک ؛ چونکە دەستەواژەکە ڕەهایە.
  3. نەوەوی دەڵێت: كاتێك دەفەرموێت: (نوێژی شەو وڕۆژ دوو -ڕکات- دوو -ڕکات- ئەنجامدەدرێت)؛ ئەم فەرموودەیە وا لێكدەدرێتەوە بۆ ڕوونکردنەوەی باشترین شێوازە، کە ئەویش ئەوەیە لە پاش هەموو دوو ڕکاتێک سەلام بدرێتەوە، جا نوێژە سوننەتەکانی شەو بێت یان ڕۆژ؛ سوننەتە لە پاش هەموو دوو ڕکاتێک سەلام بدرێتەوە.
  4. نەوەوی دەڵێت: فەرموودەكە بەڵگەیە لەسەر ئەوەی کە سوننەت وایە نوێژی ویتر بخرێتە کۆتا نوێژی شەو، و کاتی نوێژی ویتر نامێنێت وكۆتایی دێت بە دەرکەوتنی بەرەبەیان، و ئەمە بۆچوونی بەناوبانگە لە مەزهەبی ئێمەدا (مەزهەبی شافیعی)، و زۆرینەی زانایانیش هەمان قسەیان کردووە.

پیشاندانی وەرگێڕانەکان

34 زمان
EN English ئینگلیزی
UR اردو ئۆردی
ES Español ئیسپانی
ID Indonesia ئەندەنوسی
UG ئۇيغۇرچە ئیگۆری
BN বাংলা بەنگالی
TR Türkçe تورکی
RU Русский ڕووسی
BS Bosanski بۆسنی
SI සිංහල سینهالی
HI हिन्दी هیندی
ZH 中文 چینی
FA فارسی فارسی
VI Tiếng Việt ڤێتنامی
TL Tagalog تاگالۆگ
HA Hausa هوسا
PT Português پورتوگالی
ML മലയാളം مالایالام
TE తెలుగు تلغۆ
SW Kiswahili سه‌واحیلی
TH ไทย تایلەندی
AS অসমীয়া ئاسامی
NL Nederlands هۆڵەندی
GU ગુજરાતી غوجاراتی
PRS دری داری
SR Српски سڕبی
RO Română ڕۆمانی
HU Magyar مەجەری
KN ಕನ್ನಡ كانادی
KA ქართული الجورجية
MK Македонски المقدونية
KM ភាសាខ្មែរ الخميرية
PA ਪੰਜਾਬੀ البنجابية
MR मराठी الماراثية