1. سه‌ره‌كی
  2. پۆلێنکردنەکان
  3. فیقـهــ-شەریعەتزانی- وبنچینەکانی

فەرموودە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دوو بەرانی ڕەش وسپی شاخداری کرد بە قوربانی، بەدەستی خۆی سەری بڕین، ناوی خوای لەسەر هێنان (ووتی: بسم الله) وتەکبیرەی لەسەریان کرد ( ووتی: اللە أکبر)، پێی خستە سەر گەردنیان (لایەکی ملیان)

عَنْ أَنَسٍ رَضيَ اللهُ عنهُ قَالَ:
ضَحَّى النَّبِيُّ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ بِكَبْشَيْنِ أَمْلَحَيْنِ أَقْرَنَيْنِ، ذَبَحَهُمَا بِيَدِهِ، وَسَمَّى وَكَبَّرَ، وَوَضَعَ رِجْلَهُ عَلَى صِفَاحِهِمَا.

لە ئەنەسی کوڕی مالیکەوە -ڕەزاى خواى لێبێت- دەڵێت:
«پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دوو بەرانی ڕەش وسپی شاخداری کرد بە قوربانی، بەدەستی خۆی سەری بڕین، ناوی خوای لەسەر هێنان (ووتی: بسم الله) وتەکبیرەی لەسەریان کرد ( ووتی: اللە أکبر)، پێی خستە سەر گەردنیان (لایەکی ملیان)».

(سەحیح - ڕاست) (البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەری صحيح البخاري - 5565

شیکردنەوە

ئەنەس -ڕەزاى خواى لێبێت- باسی ئەوەمان بۆ دەكات كە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە ڕۆژی جەژندا بە دەستەكانی خۆی قوربانی سەربڕی، وقوربانیەكان بریتی بوون لە دوو بەرانی قۆچدار كە ڕەنگیان ڕەش وسپی تێكەڵ بوو، وفەرمووی: (بسم الله والله أكبر) ؛ لەكاتی سەربڕیندا، وپێی ڕاستی لەسەر لای گەردنیان دانا لەكاتی سەربڕینەكەدا.

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. قوربانیکردن ؛ ڕێگەپێدراوە لە شەریعەتدا، وزانایان یەکدەنگن لەسەر ئەم بابەتە.
  2. باشتر وایە قوربانیەکە لەم جۆرە بێت کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- کردی بە قوربانی چونکە شێوەى جوانە وبەز وگۆشتەکەى پاکتر وباشترە.
  3. نەوەوی دەڵێت: فەرموودەكە ئاماژەیە بۆئەوەی سوننەتە مرۆڤ خۆی قوربانیەكە سەر ببڕێت، وكەسێكی تر ئەم كارەی بۆ نەكات مەگەر بەهۆی پۆزشێك نەبێت ؛ ئەگەر بەم شێوەیە بێت ئەوا سوننەتە ئامادەی سەربڕینەكە بێت، وئەگەر مسوڵمانێك بكات بە بریكاری بۆ سەربڕینی ؛ ئەمیش ڕێگەپێدراوە.
  4. ئیبن حەجەر دەڵێت: سونەتە تەكبیر بكات -بڵێت: الله أكبر- لەگەڵ ووتنی -بسم الله- دا، هەروەها سوننەتە پێی لەسەر لای ڕاستی گەردنی قوربانیەكە دابنێت، وزانایان یەكدەنگن لەسەر ئەوەی قوربانیەكە لەسەر لای چەپی ڕادەخرێت لەسەر زەوی وسەربڕ -قوربانیكار- پێی لەسەر لای ڕاستی ملی قوربانیەكە دادەنێت ؛ چونكە ئاسانتر دەبێت بۆ سەربڕ بۆیە چەقۆكە بەدەستی ڕاستی دەگرێت وبە دەستی چەپی سەری قوربانیەكە دەگرێت.
  5. قوربانی کردن بە ئاژەڵی قۆچدار ؛ سوننەتە، وقوربانی کردن بەجۆری تر -قۆچدار نەبێت- ؛ ڕێگەپێدراوە.

پیشاندانی وەرگێڕانەکان

53 زمان
EN English ئینگلیزی
UR اردو ئۆردی
ES Español ئیسپانی
ID Indonesia ئەندەنوسی
UG ئۇيغۇرچە ئیگۆری
BN বাংলা بەنگالی
TR Türkçe تورکی
RU Русский ڕووسی
BS Bosanski بۆسنی
SI සිංහල سینهالی
HI हिन्दी هیندی
ZH 中文 چینی
FA فارسی فارسی
VI Tiếng Việt ڤێتنامی
TL Tagalog تاگالۆگ
HA Hausa هوسا
PT Português پورتوگالی
ML മലയാളം مالایالام
TE తెలుగు تلغۆ
SW Kiswahili سه‌واحیلی
TA தமிழ் تامیلی
MY မြန်မာ بۆرمی
TH ไทย تایلەندی
DE Deutsch ئه‌ڵمانی
PS پښتو پەشتۆ
AS অসমীয়া ئاسامی
SQ Shqip ئه‌لبانی
SV Svenska سویدی
AM አማርኛ ئەمهەری
NL Nederlands هۆڵەندی
GU ગુજરાતી غوجاراتی
KY Кыргызча قیرغیزی
NE नेपाली نیپاڵی
LT Lietuvių لیتوانی
PRS دری داری
SR Српски سڕبی
TG тоҷикӣ تاجیكی
RW Kinyarwanda كينيارواندی
RO Română ڕۆمانی
HU Magyar مەجەری
CS Čeština چیكی
MOS Moore الموري
MG Malagasy مالاگاشی
OM Oromoo ئورومی
KN ಕನ್ನಡ كانادی
WO Wolof الولوف
AZ Azərbaycan ئازەری
UK Українська ئۆكرانی
KA ქართული الجورجية
MK Македонски المقدونية
KM ភាសាខ្មែរ الخميرية
PA ਪੰਜਾਬੀ البنجابية
MR मराठी الماراثية