1. سه‌ره‌كی
  2. پۆلێنکردنەکان
  3. بیروباوەڕ (عەقیدە)

فەرموودە هەردووکیان ئازار دەدرێن، و لەسەر تاوانی گەورە ئازار نادرێن؛ یەکێکیان: خۆی نەدەپاراست (لەپرشی میز) لە کاتی میز کردن، وئەوی تریان: کاری دوو زمانی کردن (نەمیمە کردن) بوو

عَنِ ابْنِ عَبَّاسٍ رضي الله عنهما قَالَ:
مَرَّ النَّبِيُّ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ بِقَبْرَيْنِ، فَقَالَ: «إِنَّهُمَا لَيُعَذَّبَانِ، وَمَا يُعَذَّبَانِ فِي كَبِيرٍ، أَمَّا أَحَدُهُمَا فَكَانَ لاَ يَسْتَتِرُ مِنَ البَوْلِ، وَأَمَّا الآخَرُ فَكَانَ يَمْشِي بِالنَّمِيمَةِ» ثُمَّ أَخَذَ جَرِيدَةً رَطْبَةً، فَشَقَّهَا نِصْفَيْنِ، فَغَرَزَ فِي كُلِّ قَبْرٍ وَاحِدَةً، قَالُوا: يَا رَسُولَ اللَّهِ، لِمَ فَعَلْتَ هَذَا؟ قَالَ: «لَعَلَّهُ يُخَفِّفُ عَنْهُمَا مَا لَمْ يَيْبَسَا».

لە ئیبن عەباسەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- دەڵێت:
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بە لای دوو گۆڕدا تێپەڕی، فەرمووی: «هەردووکیان ئازار دەدرێن، و لەسەر تاوانی گەورە ئازار نادرێن؛ یەکێکیان: خۆی نەدەپاراست (لەپرشی میز) لە کاتی میز کردن، وئەوی تریان: کاری دوو زمانی کردن (نەمیمە کردن) بوو (لە نێو خەڵکیدا)»، پاشان لقە دارخورمایەكی سەوزی برد، وكردی بە دوو بەش، و هەریەكێكی لەنێو گۆڕێكدا چەقاند، ووتیان: ئەی پێغەمبەری خودا، بۆچی وات كرد؟ فەرمووی: «بەڵكو سزایان لەسەر كەم بكرێتەوە هەتاوەكو وشک بونی ئەم دووڵقە دار خومایە».

(سەحیح - ڕاست) (البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەری صحيح البخاري - 218

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بە لای دوو گۆڕدا تێپەڕ بوو، فەرمووی: ئەم دوو كەسەی لەنێو ئەم دوو گۆڕەدان ؛ ئازار دەدرێن، و لەسەر تاوانی گەورە ئازار نادرێن لەتێڕوانینی ئێوەدا ؛ بەڵام لای خوای گەورە تاوانی گەورەن. یەکێکیان: گوێی نەئەدا بە پاراستنی لاشە وجلی لەكاتی میزكردنیدا وكەسی دووەم: کاری دوو زمانی کردن (نەمیمە کردن) بوو لەنێو خەڵکیدا، قسەی دەهێنا ودەی برد بەمەبەستی زیان پێگەیاندن ودووبەرەكی وناكۆكی نانەوە لەنێوان خەڵکیدا.

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. دوو زمانی كردن -نەمیمە- وخۆ پاكڕانەگرتن لە میز ؛ ئەمانە لە تاوانەگەورەكانن، وهۆكارن بۆ سزای گۆڕ.
  2. خوای گەورە هەندێك لە شتە غەیبیەكانی -وەكو سزای گۆڕ- پیشانداوە بە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ؛ وەكو بەڵگە ونیشانەیەك لەسەر ڕاستگۆیی پێغەمبەرایەتی ئەو.
  3. ئەم كردەوەیە لە بڕینی دارێك بۆ دوو نیوە وچەقاندنیان لەسەر گۆڕەكان ؛ تایبەتە بە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-، چونكە خوای گەورە حاڵی خاوەن گۆڕەكانی پێی نیشاندا، بۆیە ئەمە ناكرێـت بەپێوەر بۆ خەڵكی تر هەتاوەكو هەمان كردەوە بكات ؛ چونكە حاڵی خاوەن گۆڕەكان نازانێت.

پیشاندانی وەرگێڕانەکان

59 زمان
EN English ئینگلیزی
UR اردو ئۆردی
ES Español ئیسپانی
ID Indonesia ئەندەنوسی
UG ئۇيغۇرچە ئیگۆری
BN বাংলা بەنگالی
FR Français فەڕەنسی
TR Türkçe تورکی
RU Русский ڕووسی
BS Bosanski بۆسنی
SI සිංහල سینهالی
HI हिन्दी هیندی
ZH 中文 چینی
FA فارسی فارسی
VI Tiếng Việt ڤێتنامی
TL Tagalog تاگالۆگ
HA Hausa هوسا
PT Português پورتوگالی
ML മലയാളം مالایالام
TE తెలుగు تلغۆ
SW Kiswahili سه‌واحیلی
TA தமிழ் تامیلی
MY မြန်မာ بۆرمی
TH ไทย تایلەندی
DE Deutsch ئه‌ڵمانی
PS پښتو پەشتۆ
AS অসমীয়া ئاسامی
SQ Shqip ئه‌لبانی
SV Svenska سویدی
AM አማርኛ ئەمهەری
NL Nederlands هۆڵەندی
GU ગુજરાતી غوجاراتی
KY Кыргызча قیرغیزی
NE नेपाली نیپاڵی
YO Yorùbá یوربایی
LT Lietuvių لیتوانی
PRS دری داری
SR Српски سڕبی
SO Soomaali سۆماڵی
TG тоҷикӣ تاجیكی
RW Kinyarwanda كينيارواندی
RO Română ڕۆمانی
HU Magyar مەجەری
CS Čeština چیكی
MOS Moore الموري
MG Malagasy مالاگاشی
OM Oromoo ئورومی
KN ಕನ್ನಡ كانادی
WO Wolof الولوف
AZ Azərbaycan ئازەری
UZ O‘zbek ئۆزبەكی
UK Українська ئۆكرانی
KA ქართული الجورجية
MK Македонски المقدونية
KM ភាសាខ្មែរ الخميرية
BM Bambara البامبارية
PA ਪੰਜਾਬੀ البنجابية
MR मराठी الماراثية
KMR Kurmancî الكرمنجية