1. سه‌ره‌كی
  2. پۆلێنکردنەکان
  3. فیقـهــ-شەریعەتزانی- وبنچینەکانی

فەرموودە ئەگەر قامەت کرا بۆ نوێژ ولەو کاتەدا خواردنی شێوان ئامادە بوو؛ ئەوا بە خواردنی شێوان دەستپێبکەن

عن عائشة وعبد الله بن عمر وأنس بن مالك رضي الله عنهم مرفوعاً: «إِذَا أُقِيمَت الصَّلاَة، وحَضَرَ العَشَاء، فَابْدَءُوا بِالعَشَاء».

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە عائیشە وعبداللەی کوڕی عومەر وئەنەسی کوڕی مالیکەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئەگەر قامەت کرا بۆ نوێژ ولەو کاتەدا خواردنی شێوان ئامادە بوو؛ ئەوا بە خواردنی شێوان دەستپێبکەن».

صەحیحە بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری بە ھەموو ریوایەتەکانی

شیکردنەوە

ئەگەر قامەت کرا بۆ ئەنجامدانی نوێژ، وخواردن وخواردنەوە ئامادە بوون، ئەوا دەبێت دەست بە خواردن وخواردنەوە بکرێت بۆ ئەوەی برسێتی نوێژ خوێن نەمێنێت، وبیری لای خواردنەکە نەبێت، وبۆ ئەوەی لە پاش ئەوە بە دڵنیایی و لەسەرخۆییەوە نوێژەکەی ئەنجامبدات، ومەرجی ئەم حاڵەتە ئەوەیە: کە ماوەکە ئەوەندە نەبێت کە کاتی نوێژ کردن دەربچێت، بۆ نمونە ئەگەر بیست دەقیقە مابێت بۆ دەرچوونی کاتی نوێژ وکەسێک زۆر برسی بوو وخواردن دانرا وئەگەر خواردنەکەی بخوات ئەوا کاتی نوێژ دەردەچێت ئەوا پێویستە لێرەدا نوێژەکەی بکات، وئەم ڕوخسەتانە بەڵگەن لە سەر جوانی وگشتگیری وکامڵی شەریعەت کە مافەکانی نەفسی بەهەند وەرگرتووە لە گەڵ ئاسانکاری ولێبووردەیی.

پیشاندانی وەرگێڕانەکان

19 زمان
EN English ئینگلیزی
UR اردو ئۆردی
ES Español ئیسپانی
ID Indonesia ئەندەنوسی
UG ئۇيغۇرچە ئیگۆری
BN বাংলা بەنگالی
FR Français فەڕەنسی
TR Türkçe تورکی
RU Русский ڕووسی
BS Bosanski بۆسنی
SI සිංහල سینهالی
HI हिन्दी هیندی
ZH 中文 چینی
FA فارسی فارسی
VI Tiếng Việt ڤێتنامی
TL Tagalog تاگالۆگ
HA Hausa هوسا
PT Português پورتوگالی
SW Kiswahili سه‌واحیلی