1. سه‌ره‌كی
  2. پۆلێنکردنەکان
  3. فیقـهــ-شەریعەتزانی- وبنچینەکانی

فەرموودە هەرکەسێک کاتێک گوێی لە بانگبێژ دەبێت، بڵێت: (أَشْهَدُ أَنْ لَا إِلَهَ إِلَّا اللهُ وَحْدَهُ لَا شَرِيكَ لَهُ، وَأَنَّ مُحَمَّدًا عَبْدُهُ وَرَسُولُهُ، رَضِيتُ بِاللهِ رَبًّا وَبِمُحَمَّدٍ رَسُولًا، وَبِالْإِسْلَامِ دِينًا)^، ئەوا خواى گەورە لە تاوانەکانى خۆش دەبێت

عَنْ سَعْدِ بْنِ أَبِي وَقَّاصٍ رضي الله عنه عَنْ رَسُولِ اللهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ أَنَّهُ قَالَ:
«مَنْ قَالَ حِينَ يَسْمَعُ الْمُؤَذِّنَ أَشْهَدُ أَنْ لَا إِلَهَ إِلَّا اللهُ وَحْدَهُ لَا شَرِيكَ لَهُ، وَأَنَّ مُحَمَّدًا عَبْدُهُ وَرَسُولُهُ، رَضِيتُ بِاللهِ رَبًّا وَبِمُحَمَّدٍ رَسُولًا، وَبِالْإِسْلَامِ دِينًا، غُفِرَ لَهُ ذَنْبُهُ».

لە سەعدی کوڕی ئەبی وەقاسەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت:
«هەرکەسێک کاتێک گوێی لە بانگبێژ دەبێت، بڵێت: (أَشْهَدُ أَنْ لَا إِلَهَ إِلَّا اللهُ وَحْدَهُ لَا شَرِيكَ لَهُ، وَأَنَّ مُحَمَّدًا عَبْدُهُ وَرَسُولُهُ، رَضِيتُ بِاللهِ رَبًّا وَبِمُحَمَّدٍ رَسُولًا، وَبِالْإِسْلَامِ دِينًا)^، ئەوا خواى گەورە لە تاوانەکانى خۆش دەبێت». ^(واتە: شاهێدی دەدەم بەوەى کە هیچ پەرستراوێک شایستەی پەرستن نییە بەهەق وڕاستی جگە لە الله، خودا تاکە وهیچ شەریک وهاوبەشێکی نییە، وشاهێدی دەدەم بەوەى کە موحەمەد بەندە وپێغەمبەری خودایە، وڕازی بووم بەوەى کە الله پەروەردگارم بێت، وڕازی بووم بەوەى موحەمەد -صلى اللە علیە وسلم- پێغەمبەرم بێت، وڕازی بووم بەوەى کە ئیسلام ئاینم بێت).

(سەحیح - ڕاست) (مسلم) ڕیوایەتی كردووە صحيح مسلم - 386

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی ئەوەمان بۆ دەكات هەرکەسێک کاتێک گوێی لە بانگبێژ دەبێت، بڵێت: (أَشْهَدُ أَنْ لَا إِلَهَ إِلَّا اللهُ وَحْدَهُ لَا شَرِيكَ لَهُ : شاهێدی دەدەم بەوەى کە هیچ پەرستراوێک شایستەی پەرستن نییە بەهەق وڕاستی جگە لە الله، خودا تاکە وهیچ شەریک وهاوبەشێکی نییە): واتا دان دەنێم وجەخت دەكەمەوە لەسەر ئەوەی هیچ پەرستراوێك هەق وڕاست نییە بپەرسترێت جگە لە الله، وپەرستراو وپەرستنی جگە لە الله پوچەڵە. (وَأَنَّ مُحَمَّدًا عَبْدُهُ وَرَسُولُهُ : وشاهێدی دەدەم بەوەى کە موحەمەد بەندە وپێغەمبەری خودایە): واتا ئەو بەندەیە وناپەرسترێت، وپێغەمبەرە بەدرۆ ناخرێتەوە. (رَضِيتُ بِاللهِ رَبًّا : ڕازی بووم بەوەى کە الله پەروەردگارم بێت): ڕازیم بە پەروەردگارێتی وئولوهیەتی -پەرستراوێتی- وناو وسیفەتەكانی. (وَبِمُحَمَّدٍ رَسُولًا : وڕازی بووم بەوەى موحەمەد -صلى اللە علیە وسلم- پێغەمبەرم بێت): واتا ڕازیم بە هەموو ئەو پەیامەی پێی نێردراوە، وپێمانی گەیاندووە. (وَبِالْإِسْلَامِ : وڕازی بووم بەوەى کە ئیسلام): واتا بە هەموو حوكمەكانی ئاینی ئیسلام لە فەرمانپێكراوەكان ونەهی لێكراوەكان. (دِينًا : ئاینم بێت): واتا لە بیروباوەڕە وملكەچم وفەرمانبەردارم بۆی. (ئەوا خواى گەورە لە تاوانەکانى خۆش دەبێت): تەنها لێخۆشبوونی گوناهە بچووكەكان دەگرێتەوە.

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. خوێندنی ئەم نزایە لە کاتی بیستنی بانگ هۆکارە بۆ لێخۆشبوون لە گوناهەکان.

پیشاندانی وەرگێڕانەکان

57 زمان
EN English ئینگلیزی
UR اردو ئۆردی
ES Español ئیسپانی
ID Indonesia ئەندەنوسی
UG ئۇيغۇرچە ئیگۆری
BN বাংলা بەنگالی
TR Türkçe تورکی
RU Русский ڕووسی
BS Bosanski بۆسنی
SI සිංහල سینهالی
HI हिन्दी هیندی
ZH 中文 چینی
FA فارسی فارسی
VI Tiếng Việt ڤێتنامی
TL Tagalog تاگالۆگ
HA Hausa هوسا
PT Português پورتوگالی
ML മലയാളം مالایالام
TE తెలుగు تلغۆ
SW Kiswahili سه‌واحیلی
MY မြန်မာ بۆرمی
TH ไทย تایلەندی
DE Deutsch ئه‌ڵمانی
PS پښتو پەشتۆ
AS অসমীয়া ئاسامی
SQ Shqip ئه‌لبانی
SV Svenska سویدی
AM አማርኛ ئەمهەری
NL Nederlands هۆڵەندی
GU ગુજરાતી غوجاراتی
KY Кыргызча قیرغیزی
NE नेपाली نیپاڵی
YO Yorùbá یوربایی
LT Lietuvių لیتوانی
PRS دری داری
SR Српски سڕبی
SO Soomaali سۆماڵی
TG тоҷикӣ تاجیكی
RW Kinyarwanda كينيارواندی
RO Română ڕۆمانی
HU Magyar مەجەری
CS Čeština چیكی
MOS Moore الموري
MG Malagasy مالاگاشی
IT Italiano ئیتاڵی
OM Oromoo ئورومی
KN ಕನ್ನಡ كانادی
WO Wolof الولوف
AZ Azərbaycan ئازەری
UZ O‘zbek ئۆزبەكی
UK Українська ئۆكرانی
KA ქართული الجورجية
MK Македонски المقدونية
KM ភាសាខ្មែរ الخميرية
PA ਪੰਜਾਬੀ البنجابية
MR मराठी الماراثية
KMR Kurmancî الكرمنجية