1. سه‌ره‌كی
  2. پۆلێنکردنەکان
  3. بیروباوەڕ (عەقیدە)

فەرموودە ئەگەر گوێ بیستی بانگ بێژ بون ئەوا ئەوە بڵێن کە ئەو دەیڵێت پاشان سەڵاتم لەسەر بدەن

عَنْ ‌عَبْدِ اللهِ بْنِ عَمْرِو بْنِ الْعَاصِ رضي الله عنها أَنَّهُ سَمِعَ النَّبِيَّ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ يَقُولُ:
«إِذَا سَمِعْتُمُ الْمُؤَذِّنَ فَقُولُوا مِثْلَ مَا يَقُولُ، ثُمَّ صَلُّوا عَلَيَّ، فَإِنَّهُ مَنْ صَلَّى عَلَيَّ صَلَاةً صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ بِهَا عَشْرًا، ثُمَّ سَلُوا اللهَ لِيَ الْوَسِيلَةَ، فَإِنَّهَا مَنْزِلَةٌ فِي الْجَنَّةِ، لَا تَنْبَغِي إِلَّا لِعَبْدٍ مِنْ عِبَادِ اللهِ، وَأَرْجُو أَنْ أَكُونَ أَنَا هُوَ، فَمَنْ سَأَلَ لِيَ الْوَسِيلَةَ حَلَّتْ لَهُ الشَّفَاعَةُ».

لە عبداللە کوڕی عەمرو -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: گوێم لە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بووە کە دەیفەرموو:
«ئەگەر گوێ بیستی بانگ بێژ بون ئەوا ئەوە بڵێن کە ئەو دەیڵێت پاشان سەڵاتم لەسەر بدەن، هەرکەسێک سەڵاتێک لەسەر من بدات ئەوا خواى گەورە بەهۆیەوە دە سەڵاتى لەسەر دەدات، پاشان داوا لە خواى گەورە بکەن وەسیلەت -ببەخشێت- بە من، چونکە ئەوە پلەیەکە لە بەهەشتدا، تەنها بۆ یەک بەندەیە لە بەندەکانى الله، وهیوام ئەوەیە ئەو کەسە من بم، هەرکەسێک داواى وەسیلەتم بۆ بکات ئەوا شەفاعەتی من بۆ ئەو کەسە واجب دەبێت».

(سەحیح - ڕاست) (مسلم) ڕیوایەتی كردووە صحيح مسلم - 384

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕێنموێنی كردووە بۆ ئەوەی هەركەسێك گوێی لە بانگبێژ بێت لەكاتی بانگدان ئەوا پێویستە لەپاش ئەو ؛ ڕستەكانی بانگەكە دووبارە بكاتەوە، جگە لە (حي على الصلاة ، حي على الفلاح) نەبێت ؛ بیسەر دەڵێت: (لا حول ولا قوة إلا بالله) واتە: (هیچ ڕێگایەكمان نییە بۆ دەربازبوون لەڕێگریەكانی پەرستشەكان وهیچ هێز وتوانایەكمان نییە لەسەر كردنی هەرشتێك مەگەر بە یارمەتیدانی خوای گەورە نەبێت)، دواتر سەڵات دەدات لەسەر پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پاش تەواوبوونی بانگەكە، هەركەسێك یەك سەڵات بدات لەسەر پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ؛ خوای گەورە دە سەڵاتی لەسەر دەدات، ومانای سەڵاتی خوای گەورە لەسەر بەندە ئەوەیە: خوای گەورە ستایشی دەكات لەلای فریشتەكان.
پاشان پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمانیكرد بە نزاكردن بۆئەوەی پەروەردگار وەسیلەت بە ئەو ببەخشێت ، ئەمیش بەرزترین پلەیە لە بەهەشتدا، تەنها بۆ یەك بەندە دەبێت لەنێو هەموو بەندەكانی الله -سبحانه وتعالی-، وهیوای خواست بۆ ئەو بێت، وپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- سادە وبێ فیز بوو بۆیە وای فەرموو ؛ چونكە ئەگەر ئەو پلە بەرزە بۆ یەك كەس بێت ئەوا تەنها بۆ ئەوە -صلى اللە علیە وسلم-، لەبەرئەوەی ئەو چاكترین خوڵقێنراوی خودایە.
پاشان پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕوونیكردەوە كە هەركەسێك نزای وەسیلەت بكات بۆ ئەو ؛ ئەوا شەفاعەت كردنی بۆ ئەو كەسە واجب دەبێت.

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. دووبارە ووتنەوەى بانگ لە پاش بانگبێژەوە ؛ ئامۆژگاری پێكراوە.
  2. ڕوونكردنەوەی فەزڵ وپاداشتی سەڵاتدان لەسەر پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لەپاش دووبارە ووتنەوەی بانگ.
  3. ئامۆژگاری كردن بۆ داواكردن لە خوای گەورە بۆئەوەی وەسیلەت ببەخشێت بە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ؛ پاش سەڵاتدان لەسەری.
  4. ڕوونکردنەوەى ماناى وەسیلەت وبەرزی پلە وباسی، وتەنها بۆ یەک بەندە دەبێت.
  5. ڕوونکردنەوەى فەزڵ وڕێزداری پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- چونکە تایبەتکراوە بەو پلە بەرز وبڵندە.
  6. هەرکەسێک داوا لە خواى گەورە بکات کە وەسیلەت ببەخشێت بە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ؛ ئەوا شەفاعەتی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بۆ ئەو کەسە واجب دەبێت.
  7. ڕوونکردنەوەى سادەیی وبێ فیزی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- چونکە داواى لە ئومەتەکەى کردووە کە نزای بۆ بکەن بۆئەوەى بگات بەو پلەیە، هەرچەندە ئەو پلەیە بۆ ئەو دەبێت.
  8. چاكەكردن بە دە هێندە دەنووسرێت ئەمیش لە فراوانی فەزڵ وڕەحمەتی خوای گەورەیە.

پیشاندانی وەرگێڕانەکان

60 زمان
EN English ئینگلیزی
UR اردو ئۆردی
ES Español ئیسپانی
ID Indonesia ئەندەنوسی
UG ئۇيغۇرچە ئیگۆری
BN বাংলা بەنگالی
TR Türkçe تورکی
RU Русский ڕووسی
BS Bosanski بۆسنی
SI සිංහල سینهالی
HI हिन्दी هیندی
ZH 中文 چینی
FA فارسی فارسی
VI Tiếng Việt ڤێتنامی
TL Tagalog تاگالۆگ
HA Hausa هوسا
PT Português پورتوگالی
ML മലയാളം مالایالام
TE తెలుగు تلغۆ
SW Kiswahili سه‌واحیلی
TA தமிழ் تامیلی
MY မြန်မာ بۆرمی
TH ไทย تایلەندی
DE Deutsch ئه‌ڵمانی
JA 日本語 یابانی
PS پښتو پەشتۆ
AS অসমীয়া ئاسامی
SQ Shqip ئه‌لبانی
SV Svenska سویدی
AM አማርኛ ئەمهەری
NL Nederlands هۆڵەندی
GU ગુજરાતી غوجاراتی
KY Кыргызча قیرغیزی
NE नेपाली نیپاڵی
YO Yorùbá یوربایی
LT Lietuvių لیتوانی
PRS دری داری
SR Српски سڕبی
SO Soomaali سۆماڵی
TG тоҷикӣ تاجیكی
RW Kinyarwanda كينيارواندی
RO Română ڕۆمانی
HU Magyar مەجەری
CS Čeština چیكی
MOS Moore الموري
MG Malagasy مالاگاشی
IT Italiano ئیتاڵی
OM Oromoo ئورومی
KN ಕನ್ನಡ كانادی
WO Wolof الولوف
AZ Azərbaycan ئازەری
UZ O‘zbek ئۆزبەكی
UK Українська ئۆكرانی
KA ქართული الجورجية
MK Македонски المقدونية
KM ភាសាខ្មែរ الخميرية
BM Bambara البامبارية
PA ਪੰਜਾਬੀ البنجابية
MR मराठी الماراثية
KMR Kurmancî الكرمنجية