1. سه‌ره‌كی
  2. پۆلێنکردنەکان
  3. چاكەكاریەكان وڕەوشتە بەرزەکان

فەرموودە ئەگەر بانگبێژ بڵێت: (الله أكبر الله أكبر)، ویەکێکتان بڵێت: (الله أكبر الله أكبر)

عن عمر بن الخطاب رضي الله عنه قال: قال رسول الله صلى الله عليه وسلم:
«إِذَا قَالَ الْمُؤَذِّنُ: اللهُ أَكْبَرُ اللهُ أَكْبَرُ، فَقَالَ أَحَدُكُمُ: اللهُ أَكْبَرُ اللهُ أَكْبَرُ، ثُمَّ قَالَ: أَشْهَدُ أَنْ لَا إِلَهَ إِلَّا اللهُ، قَالَ: أَشْهَدُ أَنْ لَا إِلَهَ إِلَّا اللهُ، ثُمَّ قَالَ: أَشْهَدُ أَنَّ مُحَمَّدًا رَسُولُ اللهِ، قَالَ: أَشْهَدُ أَنَّ مُحَمَّدًا رَسُولُ اللهِ، ثُمَّ قَالَ: حَيَّ عَلَى الصَّلَاةِ، قَالَ: لَا حَوْلَ وَلَا قُوَّةَ إِلَّا بِاللهِ، ثُمَّ قَالَ: حَيَّ عَلَى الْفَلَاحِ، قَالَ: لَا حَوْلَ وَلَا قُوَّةَ إِلَّا بِاللهِ، ثُمَّ قَالَ: اللهُ أَكْبَرُ اللهُ أَكْبَرُ، قَالَ: اللهُ أَكْبَرُ اللهُ أَكْبَرُ، ثُمَّ قَالَ: لَا إِلَهَ إِلَّا اللهُ، قَالَ: لَا إِلَهَ إِلَّا اللهُ مِنْ قَلْبِهِ دَخَلَ الْجَنَّةَ».

لە عومەری کوڕی خەتابەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت:
«ئەگەر بانگبێژ بڵێت: (الله أكبر الله أكبر)، ویەکێکتان بڵێت: (الله أكبر الله أكبر)، پاشان (بانگبێژ) بڵێت: (أشهد أن لا إله إلا الله)، (ئەویش) بڵێت: (أشهد أن لا إله إلا الله)، پاشان (بانگبێژ) بڵێت: (أشهد أن محمدا رسول الله)، (ئەویش) بڵێت: (أشهد أن محمدا رسول الله)، پاشان (بانگبێژ) بڵێت: (حي على الصلاة)، (ئەویش) بڵێت: (لا حول ولا قوة إلا بالله)، پاشان (بانگبێژ) بڵێت: (حي على الفلاح)، (ئەویش) بڵێت: (لا حول ولا قوة إلا بالله)، پاشان (بانگبێژ) بڵێت: (الله أكبر الله أكبر)، (ئەویش) بڵێت: (الله أكبر الله أكبر)، پاشان (بانگبێژ) بڵێت: (لا إله إلا الله)، (ئەویش) بڵێت: (لا إله إلا الله) ؛ لە دڵیەوە ئەوا دەچێتە بەهەشتەوە».

(سەحیح - ڕاست) (مسلم) ڕیوایەتی كردووە صحيح مسلم - 385

شیکردنەوە

بانگدان بۆ ئاگاداركردنەوەی خەڵكیە كە كاتی نوێژكردن هاتووە، و ڕستەكانی بانگدان ؛ ڕستەكانی بیروباوەڕی لەخۆگرتووە لەئاینی ئیسلامدا.
لەم فەرموودەیەدا پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەوەی ڕێگەپێدراوە لەكاتی بیستنی بانگدا ؛ ڕوونیدەكاتەوە، ئەویش ئەوەیە بیسەر وەكو بانگبێژ بڵێت، ئەگەر بانگبێژ ووتی: (الله أكبر الله أكبر)، ئەوا بیسەریش دەڵێت: (الله أكبر الله أكبر)، بەم شێوە لەپاش بانگبێژ ڕستەكان دووبارە دەكاتەوە هەتا بانگبێژ دەگاتە ئەوەی دەڵێت: (حي على الصلاة) ، (حي على الفلاح)، لەم كاتەدا بیستەر دەڵێت: (لا حول ولا قوة إلا بالله).
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئاماژەی بۆ ئەوە كرد هەركەسێك بەدڵسۆزی لەدڵیەوە بانگەكە دووبارە بكاتەوە لەپاش بانگبێژ ؛ دەچێتە بەهەشتەوە.
مانای ڕستەكانی بانگدان: (الله أكبر): واتا خوای گەورە -سبحانه وتعالی- لەهەموو شتێك گەورەتر وشكۆدارترە.
(أشهد أن لا إله إلا الله): واتا هیچ پەرستراوێك شایستەی پەرستن نییە بەهەق وڕاستی جگە لە الله.
(أشهد أن محمدا رسول الله): واتا دانیپێدا دەنێم وشاهێدی دەدەم بە زمان ودڵم كە موحەمەد پێغەمبەری خودایە، خوای گەورە ناردوویەتی، وگوێڕایەڵیكردنی واجبە.
(حي على الصلاة): واتا وەرن بۆ ئەنجامدانی نوێژ، وكاتێك بیسەر دەڵێت: (لا حول ولا قوة إلا بالله): واتا هیچ ڕێگایەكمان نییە بۆ دەربازبوون لەڕێگریەكانی پەرستشەكان وهیچ هێز وتوانایەكمان نییە لەسەر كردنی هەرشتێك مەگەر بە یارمەتیدانی خوای گەورە نەبێت.
(حي على الفلاح): واتا وەرن بۆ هۆكارەكانی بردنەوە وسەركەوتن وسەرفرازی، ئەویش بردنەوەی بەهەشت وڕزگاربوونە لە دۆزەخ.

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. فەزڵ وپاداشتی دووبارە ووتنەوەی ئەوەی بانگبێژ دەیڵێت لەبانگەكەدا، بەڵام لە : (حي على الصلاة) و (حي على الفلاح) ؛ لەجیاتی دووبارە ووتنەوەیان دەڵێت: (لا حول ولا قوة إلا بالله).

پیشاندانی وەرگێڕانەکان

60 زمان
EN English ئینگلیزی
UR اردو ئۆردی
ES Español ئیسپانی
ID Indonesia ئەندەنوسی
UG ئۇيغۇرچە ئیگۆری
BN বাংলা بەنگالی
TR Türkçe تورکی
RU Русский ڕووسی
BS Bosanski بۆسنی
SI සිංහල سینهالی
HI हिन्दी هیندی
ZH 中文 چینی
FA فارسی فارسی
VI Tiếng Việt ڤێتنامی
TL Tagalog تاگالۆگ
HA Hausa هوسا
PT Português پورتوگالی
ML മലയാളം مالایالام
TE తెలుగు تلغۆ
SW Kiswahili سه‌واحیلی
TA தமிழ் تامیلی
MY မြန်မာ بۆرمی
TH ไทย تایلەندی
DE Deutsch ئه‌ڵمانی
JA 日本語 یابانی
PS پښتو پەشتۆ
AS অসমীয়া ئاسامی
SQ Shqip ئه‌لبانی
SV Svenska سویدی
AM አማርኛ ئەمهەری
NL Nederlands هۆڵەندی
GU ગુજરાતી غوجاراتی
KY Кыргызча قیرغیزی
NE नेपाली نیپاڵی
YO Yorùbá یوربایی
LT Lietuvių لیتوانی
PRS دری داری
SR Српски سڕبی
SO Soomaali سۆماڵی
TG тоҷикӣ تاجیكی
RW Kinyarwanda كينيارواندی
RO Română ڕۆمانی
HU Magyar مەجەری
CS Čeština چیكی
MOS Moore الموري
MG Malagasy مالاگاشی
IT Italiano ئیتاڵی
OM Oromoo ئورومی
KN ಕನ್ನಡ كانادی
WO Wolof الولوف
AZ Azərbaycan ئازەری
UZ O‘zbek ئۆزبەكی
UK Українська ئۆكرانی
KA ქართული الجورجية
MK Македонски المقدونية
KM ភាសាខ្មែរ الخميرية
BM Bambara البامبارية
PA ਪੰਜਾਬੀ البنجابية
MR मराठी الماراثية
KMR Kurmancî الكرمنجية