عَنْ أَبِي سَعِيدٍ الخُدْرِيِّ رضي الله عنه أَنَّ رَسُولَ اللَّهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ قَالَ:
«إِذَا سَمِعْتُمُ النِّدَاءَ، فَقُولُوا مِثْلَ مَا يَقُولُ المُؤَذِّنُ».

لە ئەبی سەعیدی خودریەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت:
«ئەگەر گوێتان لە بانگ بوو، بانگدەر چی دەڵێت ؛ ئێوەش ھەمان شت بڵێنەوە».

(سەحیح - ڕاست) (البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەری صحيح البخاري - 611

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئامۆژگاری دەكات بە وەڵامدانەوەی بانگبێژ ودووبارە ووتنەوەی بانگەكە لەپاش بیستنی، ئەمیش بەو شێوەیە دەبێت كە ئەوەی بانگبێژ دەیڵێت ؛ ئێمەیش بیڵێینەوە، ڕستە بە ڕستە، كاتێك تەكبیر دەكات -دەڵێت: الله أكبر- ؛ ئێمەیش بیڵێین، وكاتێك شایەتمان دەڵێت ؛ لەپاش ئەو بیڵێین، جگە لەم ڕستانە نەبێت: (حي على الصلاة، حي على الفلاح) واتە: (وەرن بۆ نوێژ، وەرن بۆ سەركەوتن)، چونكە لەپاش ئەم ڕستانە ئێمە دەڵێین: (لا حول ولا قوة إلا بالله) واتە: (هیچ ڕێگایەكمان نییە بۆ دەربازبوون لەڕێگریەكانی پەرستشەكان وهیچ هێز وتوانایەكمان نییە لەسەر كردنی هەرشتێك مەگەر بە یارمەتیدانی خوای گەورە نەبێت).

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. ئەگەر بانگبێژی یەکەم تەواو بوو، وبانگبێژێکی تر دەستی کرد بە بانگدان؛ ئەوا ڕێگەپێدراوە لەدوای بانگبێژی دووەمیش بانگەکە دووبارە بکاتەوە، چونکە فەرموودەکە گشتیە، بەڵام ئەگەر چەند بانگبێژێک لە یەک کاتدا بانگیان دا ئەوا باشتر وایە لە دواى یەک بانگبێژ بانگەکە بڵێتەوە.
  2. وەڵامی بانگبێژ دەداتەوە لە هەموو حاڵەتێکدا، مەگەر لە سەرئاو بێت یان سەرقاڵی پێویستیەکی بێت.

پیشاندانی وەرگێڕانەکان

58 زمان
EN English ئینگلیزی
UR اردو ئۆردی
ES Español ئیسپانی
ID Indonesia ئەندەنوسی
UG ئۇيغۇرچە ئیگۆری
BN বাংলা بەنگالی
TR Türkçe تورکی
RU Русский ڕووسی
BS Bosanski بۆسنی
SI සිංහල سینهالی
HI हिन्दी هیندی
ZH 中文 چینی
FA فارسی فارسی
VI Tiếng Việt ڤێتنامی
TL Tagalog تاگالۆگ
HA Hausa هوسا
PT Português پورتوگالی
ML മലയാളം مالایالام
TE తెలుగు تلغۆ
SW Kiswahili سه‌واحیلی
TA தமிழ் تامیلی
MY မြန်မာ بۆرمی
TH ไทย تایلەندی
DE Deutsch ئه‌ڵمانی
PS پښتو پەشتۆ
AS অসমীয়া ئاسامی
SQ Shqip ئه‌لبانی
SV Svenska سویدی
AM አማርኛ ئەمهەری
NL Nederlands هۆڵەندی
GU ગુજરાતી غوجاراتی
KY Кыргызча قیرغیزی
NE नेपाली نیپاڵی
YO Yorùbá یوربایی
LT Lietuvių لیتوانی
PRS دری داری
SR Српски سڕبی
SO Soomaali سۆماڵی
TG тоҷикӣ تاجیكی
RW Kinyarwanda كينيارواندی
RO Română ڕۆمانی
HU Magyar مەجەری
CS Čeština چیكی
MOS Moore الموري
MG Malagasy مالاگاشی
OM Oromoo ئورومی
KN ಕನ್ನಡ كانادی
WO Wolof الولوف
AZ Azərbaycan ئازەری
UZ O‘zbek ئۆزبەكی
UK Українська ئۆكرانی
KA ქართული الجورجية
MK Македонски المقدونية
KM ភាសាខ្មែរ الخميرية
BM Bambara البامبارية
PA ਪੰਜਾਬੀ البنجابية
MR मराठी الماراثية
KMR Kurmancî الكرمنجية