1. سه‌ره‌كی
  2. پۆلێنکردنەکان
  3. بانگەوازخواز وئەمر بە چاکەکاری ونەهی کردن لە خراپەکاری

فەرموودە لە دووای وەفاتم کۆمەڵێک ڕوداو دێتە پێش و وناڕەحەتی وستەم بڵاو دەبێتەوە وشتانێک ڕوودەدات کە لاتان خراپە وپەسەند کراو نیە، ووترا: ئەی پێغەمبەری خودا، فەرمانی چیمان پێدەکەیت (واتە: ئەگەر گەیشتینە ئەو سەردەمە چی بکەین لەو حاڵەتەدا؟)، فەرمووی: «ئەو مافەی کە لە سەر ئێوەیە جێبەجێی دەکەن، وئەو مافەیشی کە دەبێت بۆ ئێوە جێبەجێ بکرێت لە خوای گەورە داوا بکەن

عَنِ ابْنِ مَسْعُودٍ رضي الله عنه عَنِ النَّبِيِّ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ قَالَ:
«سَتَكُونُ أَثَرَةٌ وَأُمُورٌ تُنْكِرُونَهَا» قَالُوا: يَا رَسُولَ اللَّهِ فَمَا تَأْمُرُنَا؟ قَالَ: «تُؤَدُّونَ الحَقَّ الَّذِي عَلَيْكُمْ، وَتَسْأَلُونَ اللَّهَ الَّذِي لَكُمْ».

لە ئیبن مەسعودەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- دەفەرموێت:
لە دووای وەفاتم کۆمەڵێک ڕوداو دێتە پێش و وناڕەحەتی وستەم بڵاو دەبێتەوە وشتانێک ڕوودەدات کە لاتان خراپە وپەسەند کراو نیە، ووترا: ئەی پێغەمبەری خودا، فەرمانی چیمان پێدەکەیت (واتە: ئەگەر گەیشتینە ئەو سەردەمە چی بکەین لەو حاڵەتەدا؟)، فەرمووی: «ئەو مافەی کە لە سەر ئێوەیە جێبەجێی دەکەن، وئەو مافەیشی کە دەبێت بۆ ئێوە جێبەجێ بکرێت لە خوای گەورە داوا بکەن».

(سەحیح - ڕاست) (البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەری صحيح البخاري - 3603

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی ئەوەمان بۆ دەكات كە هەندێك كاربەدەست دەكرێن بە فەرمانڕەوای مسوڵمانان ؛ پارە وسامانی مسوڵمانان وشتە دونیاییەکان بۆ خۆیان دەبەن وبەشی مسوڵمانان نادەن، وبەو شێوەیەی بیانەوێت خەرجی دەكەن ومافی مسوڵمانان نادەن . وئەم كاربەدەستانە هەندێك شت دەكەن لە دیندا؛ كە نكۆڵی لێ کراوە وڕێگە پێ نەدراوە هاوەڵان -ڕەزای خوایان لێبێت- پرسیاریان كرد: لەم حاڵەتەدا چی بكەن؟ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پێیانی فەرموو كە بێبەشكردنتان لە سامان ومافەكانتان نابێت ببێتە ڕێگر لەجێبەجێكردنی ئەوەی لەسەرتانە لە گوێڕایەڵی وپابەندبوون، بەڵكو ئارام بگرن وگوێڕایەڵ بن وململانێ مەكەن دژ بە كاربەدەستان، وداوای مافی خۆتان لە خوای گەورە بكەن، ونزا بكەن بۆئەوەی چاك بن وشەڕ وستەمیان لە ئێوە دوور بێـت.

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. فەرموودەکە نیشانەیەکە لە نیشانەکانى پێغەمبەرایەتی موحەمەد -صلى اللە علیە وسلم- چونکە هەواڵی دا سەبارەت بەو شتانەى ڕوودەدەن لە ئومەتەکەیدا، وبەو شێوەیە ڕوویدا کە ئەو باسیکرد.
  2. هەواڵدان بە کەسێک کە پێشبینی دەكرێت لەوەیە تووشی تاقیکردنەوە ببێت ؛ ڕێگەپێدراوە، بۆئەوەى خۆی ئامادە بکات، وئەگەر ئەو تاقیکردنەوە ڕوویدا ئارامگر بێت وداواى پاداشت لە خواى گەورە بکات.
  3. دەستگرتن بە قورئان وسوننەتەوە هۆکارە بۆ دەرچوون لە فیتنە وناکۆکییەکان.
  4. ئامۆژگاری کردن بە گوێڕایەڵی وجێبەجێکردنی فەرمانەکانی كاربەدەست لە چاكەدا، ودەرنەچوون لە دژیان ئەگەرچیش ستەمیان كرد.
  5. بەکارهێنانی دانایی وشوێنكەوتنی سوننەت لەكاتی فیتنەدا.
  6. دەبێت مرۆڤ ئەو مافەی لەسەریەتی جێبەجێی بكات؛ ئەگەرچیش ستەمی لێبكرێت.
  7. بەڵگەیە بۆ بنچینەی: هەڵبژاردنی كەمترین خراپە وشەڕ.

پیشاندانی وەرگێڕانەکان

58 زمان
EN English ئینگلیزی
UR اردو ئۆردی
ES Español ئیسپانی
ID Indonesia ئەندەنوسی
UG ئۇيغۇرچە ئیگۆری
BN বাংলা بەنگالی
TR Türkçe تورکی
RU Русский ڕووسی
BS Bosanski بۆسنی
SI සිංහල سینهالی
HI हिन्दी هیندی
ZH 中文 چینی
FA فارسی فارسی
VI Tiếng Việt ڤێتنامی
TL Tagalog تاگالۆگ
HA Hausa هوسا
PT Português پورتوگالی
ML മലയാളം مالایالام
TE తెలుగు تلغۆ
SW Kiswahili سه‌واحیلی
TA தமிழ் تامیلی
MY မြန်မာ بۆرمی
TH ไทย تایلەندی
DE Deutsch ئه‌ڵمانی
PS پښتو پەشتۆ
AS অসমীয়া ئاسامی
SQ Shqip ئه‌لبانی
SV Svenska سویدی
AM አማርኛ ئەمهەری
NL Nederlands هۆڵەندی
GU ગુજરાતી غوجاراتی
KY Кыргызча قیرغیزی
NE नेपाली نیپاڵی
YO Yorùbá یوربایی
LT Lietuvių لیتوانی
PRS دری داری
SR Српски سڕبی
SO Soomaali سۆماڵی
TG тоҷикӣ تاجیكی
RW Kinyarwanda كينيارواندی
RO Română ڕۆمانی
HU Magyar مەجەری
CS Čeština چیكی
MOS Moore الموري
MG Malagasy مالاگاشی
OM Oromoo ئورومی
KN ಕನ್ನಡ كانادی
WO Wolof الولوف
AZ Azərbaycan ئازەری
UZ O‘zbek ئۆزبەكی
UK Українська ئۆكرانی
KA ქართული الجورجية
MK Македонски المقدونية
KM ភាសាខ្មែរ الخميرية
BM Bambara البامبارية
PA ਪੰਜਾਬੀ البنجابية
MR मराठी الماراثية
KMR Kurmancî الكرمنجية