1. سه‌ره‌كی
  2. پۆلێنکردنەکان
  3. ژیاننامە (سیرەت) ومێژوو

فەرموودە پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- کاتێک نوێژی بکردایە نێوان هەردوو دەستی بڵاو دەکردەوە؛ هەتاوەکو سپێتی بن باڵی دەردەکەوت

عَنْ عَبْدِ اللَّهِ بْنِ مَالِكٍ ابْنِ بُحَيْنَةَ رضي الله عنه:
أَنَّ النَّبِيَّ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ كَانَ إِذَا صَلَّى فَرَّجَ بَيْنَ يَدَيْهِ حَتَّى يَبْدُوَ بَيَاضُ إِبْطَيْهِ.

لە عبداللەی کوڕی مالیکی کوڕی بوحەینەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت:
«پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- کاتێک نوێژی بکردایە نێوان هەردوو دەستی بڵاو دەکردەوە؛ هەتاوەکو سپێتی بن باڵی دەردەکەوت».

(سەحیح - ڕاست) (البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەری صحيح البخاري - 390

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەگەر سوجدەی ببردایە بۆشایی زۆری دەخستە نێوان دەستەكانی لەكاتی سوجدە بردندا ؛ هەریەكێك لە دەستەكانی دوور دەخستەوە لەو بەشەی لاشەی كە لێیەوە نزیكە، وهەتا سپێتی بن باڵی دەردەکەوت ئەمیش ئاماژەیە بۆ زێدەڕۆیی لە دوورخستنەوەی باڵەكان لە تەنیشتەكانی لاشە.

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. سوننەتە -موستەحەبە- بەم شێوازە سوجدە ببات؛ کە بریتیە لە دوورخستنەوەى باڵەکان لە تەنیشتەکانى لاشە.
  2. ئەو نوێژخوێنەی لە نوێژی كۆمەڵدایە ؛ ئەگەر كەسی تەنیشتی بەم شێوازە تووشی ئازار بێت، ئەوا ڕێگەپێدراو نییە بەم شێوازە سوجدە ببات.
  3. دوورخستنەوەى ئەندامەکان (دوورخستنەوەی هەردوو باڵەکان لە لایەکانى لاشە، ودوورخستنەوەى سک لە ڕانەکان) ؛ حیکمەت وسوودی زۆری تێدایە، لەوانەش: ئاماژەیە بۆ چالاکی وحەزکردن بە نوێژ ئەنجامدان، وئەگەر نوێژخوێن پشت ببەستێت بە هەموو ئەندامەکان لە کاتی سوجدە بردندا ؛ ئەوا هەموو ئەندامێک مافى خۆی وەردەگرێت لە پەرستن. ووتراوە: نزیكترە لە سادەیی وملكەچبوون، وئەندامەكان چاكتر جێگیر دەبن لەسەر زەویدا، هەروەها ئەندامەكان لە یەكتر جیا دەبنەوە ومافی خۆیان وەردەگرن لە سوجدە بردندا.

پیشاندانی وەرگێڕانەکان

58 زمان
EN English ئینگلیزی
UR اردو ئۆردی
ES Español ئیسپانی
ID Indonesia ئەندەنوسی
UG ئۇيغۇرچە ئیگۆری
BN বাংলা بەنگالی
FR Français فەڕەنسی
TR Türkçe تورکی
RU Русский ڕووسی
BS Bosanski بۆسنی
SI සිංහල سینهالی
HI हिन्दी هیندی
ZH 中文 چینی
FA فارسی فارسی
VI Tiếng Việt ڤێتنامی
TL Tagalog تاگالۆگ
HA Hausa هوسا
PT Português پورتوگالی
ML മലയാളം مالایالام
TE తెలుగు تلغۆ
SW Kiswahili سه‌واحیلی
TA தமிழ் تامیلی
MY မြန်မာ بۆرمی
TH ไทย تایلەندی
DE Deutsch ئه‌ڵمانی
PS پښتو پەشتۆ
AS অসমীয়া ئاسامی
SQ Shqip ئه‌لبانی
SV Svenska سویدی
AM አማርኛ ئەمهەری
NL Nederlands هۆڵەندی
GU ગુજરાતી غوجاراتی
KY Кыргызча قیرغیزی
NE नेपाली نیپاڵی
YO Yorùbá یوربایی
LT Lietuvių لیتوانی
PRS دری داری
SR Српски سڕبی
SO Soomaali سۆماڵی
TG тоҷикӣ تاجیكی
RW Kinyarwanda كينيارواندی
RO Română ڕۆمانی
HU Magyar مەجەری
CS Čeština چیكی
MOS Moore الموري
MG Malagasy مالاگاشی
OM Oromoo ئورومی
KN ಕನ್ನಡ كانادی
WO Wolof الولوف
AZ Azərbaycan ئازەری
UZ O‘zbek ئۆزبەكی
UK Українська ئۆكرانی
KA ქართული الجورجية
MK Македонски المقدونية
KM ភាសាខ្មែរ الخميرية
PA ਪੰਜਾਬੀ البنجابية
MR मराठी الماراثية
KMR Kurmancî الكرمنجية