1. سه‌ره‌كی
  2. پۆلێنکردنەکان
  3. بیروباوەڕ (عەقیدە)

فەرموودە نزا ودۆعای مسوڵمان بۆ برای مسوڵمانی لە کاتی ئامادە نەبوونی براکەى؛ وەرگیراوە

عَن أُمِّ الدَّرْدَاءِ وَ أَبِي الدَّرداءِ رَضيَ اللهُ عنهما أَنَّ النَّبِيَّ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ كَانَ يَقُولُ:
«دَعْوَةُ الْمَرْءِ الْمُسْلِمِ لِأَخِيهِ بِظَهْرِ الْغَيْبِ مُسْتَجَابَةٌ، عِنْدَ رَأْسِهِ مَلَكٌ مُوَكَّلٌ كُلَّمَا دَعَا لِأَخِيهِ بِخَيْرٍ، قَالَ الْمَلَكُ الْمُوَكَّلُ بِهِ: آمِينَ وَلَكَ بِمِثْلٍ».

لە ئوم دەردائـ وئەبی دەردائەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت:
«نزا ودۆعای مسوڵمان بۆ برای مسوڵمانی لە کاتی ئامادە نەبوونی براکەى؛ وەرگیراوە، لە لای سەری فریشتەیەک وەستاوە وسپاردەکراوە هەر نزا ودۆعایەکی خێر بۆ براکەى بکات، ئەو فریشتە دەڵێت: ئامین، هەمان داوایش بۆ تۆیش بێت».

(سەحیح - ڕاست) (مسلم) ڕیوایەتی كردووە صحيح مسلم - 2733

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پێمان ڕادەگەیەنێت كە نزا ودۆعای مسوڵمان بۆ برای مسوڵمانی وەرگیراوە لەكاتێكدا ئەو ئامادە نییە؛ چونكە نزیكترە لە دڵسۆزی، لە لای سەری نزاكار فریشتەیەك هەیە سپێردراوە هەركاتێك ئەو مسوڵمانە نزا ودۆعای خێر بۆ برایەكی بكات، ئەو فریشتە سپێردراوە دەڵێت: ئامین وبۆ تۆیش بە هەمان شێوە.

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. هاندان بۆ چاكەكاری ئیمانداران لە نێو خۆیاندا ئەگەرچیش بە نزا ودۆعا كردن بێت بۆ یەكتر.
  2. نزا ودۆعا کردن بۆ موسوڵمان کاتێک ئامادە نییە بەڵگەیەکی ئاشکرایە لەسەر ڕاستگۆیی ئیمان وبرایەتی.
  3. بەستنەوەی نزا ودۆعا کردن لە کاتی ئامادەنەبوونی؛ چونکە باشترە بۆ بەدەست هێنانی دڵسۆزی وئامادەبوونی دڵ.
  4. لە هۆکارەکانى وەڵامدانەوەى نزا ودۆعا: نزاکردنی مسوڵمانە بۆ براکەى لەکاتى ئامادە نەبوونی.
  5. نەوەوی دەڵێت: ئاماژەیە بۆ فەزڵ وپلە وپایەی نزا ودۆعا كردن بۆ برای مسوڵمانی كاتێك ئامادە نییە، ئەگەر نزا ودۆعا بكات بۆ كۆمەڵێك لە مسوڵمانان؛ بەهەمان شێوە ئەم فەزڵە بەدەست دەهێنێت، وئەگەر نزا بۆ هەموو مسوڵمانانیش بكات؛ لە ڕووكەشدا هەر هەمان فەزڵ بەدەست دەهێنێت، هەندێك لە پێشینان ئەگەر بیویستایە نزا ودۆعا بۆ خۆی بكات ئەوا بەشێك لە نزا ودۆعاكەی تەرخان دەكرد بۆ برایەكی مسوڵمانی وهەمان نزای بۆ دەكرد؛ چونكە وەڵام دەدرێـتەوە، وئەوەی بۆ ئەو داوایكردووە بە ئەویش دەبەخشرێت.
  6. ڕوونکردنەوەى کردەوەى هەندێک لە فریشتەکان، تێیاندایە خواى گەورە تەنها تایبەتی کردووە بۆ ئەم کردەوەیە.

پیشاندانی وەرگێڕانەکان

37 زمان
EN English ئینگلیزی
UR اردو ئۆردی
ES Español ئیسپانی
ID Indonesia ئەندەنوسی
BN বাংলা بەنگالی
TR Türkçe تورکی
RU Русский ڕووسی
BS Bosanski بۆسنی
SI සිංහල سینهالی
HI हिन्दी هیندی
ZH 中文 چینی
FA فارسی فارسی
VI Tiếng Việt ڤێتنامی
TL Tagalog تاگالۆگ
HA Hausa هوسا
PT Português پورتوگالی
ML മലയാളം مالایالام
TE తెలుగు تلغۆ
SW Kiswahili سه‌واحیلی
TA தமிழ் تامیلی
MY မြန်မာ بۆرمی
TH ไทย تایلەندی
PS پښتو پەشتۆ
AS অসমীয়া ئاسامی
AM አማርኛ ئەمهەری
NL Nederlands هۆڵەندی
GU ગુજરાતી غوجاراتی
PRS دری داری
SR Српски سڕبی
RO Română ڕۆمانی
HU Magyar مەجەری
KN ಕನ್ನಡ كانادی
KA ქართული الجورجية
MK Македонски المقدونية
KM ភាសាខ្មែរ الخميرية
PA ਪੰਜਾਬੀ البنجابية
MR मराठी الماراثية