1. سه‌ره‌كی
  2. پۆلێنکردنەکان
  3. چاكەكاریەكان وڕەوشتە بەرزەکان

فەرموودە باشترین پارە کە کەسێک خەرجی بکات ؛ پارەیەکە بۆ منداڵەکانی خەرجی بکات، وپارەیەک لە سەر ئاژەڵەکەی خەرجی بکات لە پێناو الله (لە جیهاددا)

عَنْ ثَوْبَانَ رضي الله عنه قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ:
«أَفْضَلُ دِينَارٍ يُنْفِقُهُ الرَّجُلُ، دِينَارٌ يُنْفِقُهُ عَلَى عِيَالِهِ، وَدِينَارٌ يُنْفِقُهُ الرَّجُلُ عَلَى دَابَّتِهِ فِي سَبِيلِ اللهِ، وَدِينَارٌ يُنْفِقُهُ عَلَى أَصْحَابِهِ فِي سَبِيلِ اللهِ» قَالَ أَبُو قِلَابَةَ: وَبَدَأَ بِالْعِيَالِ، ثُمَّ قَالَ أَبُو قِلَابَةَ: وَأَيُّ رَجُلٍ أَعْظَمُ أَجْرًا مِنْ رَجُلٍ يُنْفِقُ عَلَى عِيَالٍ صِغَارٍ، يُعِفُّهُمْ أَوْ يَنْفَعُهُمُ اللهُ بِهِ وَيُغْنِيهِمْ.

لە ثەوبانەوە -ڕەزای خوای لێبێت- كە پێغەمبەری خودا -صلى الله علیه وسلم- دەفەرموێت:
«باشترین پارە کە کەسێک خەرجی بکات ؛ پارەیەکە بۆ منداڵەکانی خەرجی بکات، وپارەیەک لە سەر ئاژەڵەکەی خەرجی بکات لە پێناو الله (لە جیهاددا)، وپارەیەک خەرجی بکات بۆ هاوڕێکانی لە پێناو الله». ئەبو قیلابە ووتی: سەرەتا بە منداڵەكان دەستیپێكرد، چی پیاوێك پاداشتی گەورەترە لەو پیاوەی خەرجی دەكات بۆ منداڵەكانی، دووریان دەخاتەوە (لە داواكردن لە خەڵك) یان سوودیان پێدەگەیەنێت وبێ پێویستیان دەکات لە خەڵکی.

(سەحیح - ڕاست) (مسلم) ڕیوایەتی كردووە صحيح مسلم - 994

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- چەند شێوەیەك لە مەسرەف کردنی ڕوونكردەوە، وڕیزبەندیانی كرد بەپێی واجبترینیان لەسەر مرۆڤ ئەگەر كەڵەكە بوون ونەزانرا باشتر وایە لە كامیان خەرج بكرێت، سەرەتا لە گرنگترینەوە دەستیپێكرد: فەرمووی ئەو پارەیەی زۆرترین پاداشتی لەسەرە ؛ ئەوەیانە كە مسوڵمان خەرجی دەكات بۆ ئەوانەی واجبە خەرجیان لەسەر بكات وەكو خێزان ومنداڵ، پاشان خەرجیكردن لەسەر ئەو ئاژەڵ وكەرەستانەی ئامادە دەكرێت بۆ جیهاد كردن لە پێناو خوای گەورە، پاشان خەرجیكردن بۆ ئەو هاوڕێیانەی كە لە حاڵەتی خۆئامادەكردنن بۆ جیهاد كردن لە پێناو خوای گەورە.

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. ڕیزبەندی خەرجکردن بەو شێوەیەی باسکراوە لە فەزڵ وپلە وپایەدا، وڕەچاو دەكرێت لەكاتی كەڵەكە بوونیاندا.
  2. ڕوونکردنەوەى ئەوەى خەرجکردن بۆ منداڵەکان وخاوخێزان لە پێشەوەیە، وفەزڵی زیاترە بەسەر خەرجکردنەکانى ترەوە.
  3. خەرجكردن لەسەر جیهاد لە پێناو خوای گەورە ؛ لە مەزنترین خەرجیەكانە، وەكو ئامادەكردنی كەرەستەكان ویارمەتیدانی پیاوان بۆ جیهاد كردن.
  4. ووتراوە: (لە پێناو خوای گەورە) هەموو پەرستنێك دەگرێتەوە ؛ بۆ نمونە حەجكردن.

پیشاندانی وەرگێڕانەکان

56 زمان
EN English ئینگلیزی
UR اردو ئۆردی
ES Español ئیسپانی
ID Indonesia ئەندەنوسی
BN বাংলা بەنگالی
TR Türkçe تورکی
RU Русский ڕووسی
BS Bosanski بۆسنی
SI සිංහල سینهالی
HI हिन्दी هیندی
ZH 中文 چینی
FA فارسی فارسی
VI Tiếng Việt ڤێتنامی
TL Tagalog تاگالۆگ
HA Hausa هوسا
PT Português پورتوگالی
ML മലയാളം مالایالام
TE తెలుగు تلغۆ
SW Kiswahili سه‌واحیلی
TA தமிழ் تامیلی
MY မြန်မာ بۆرمی
TH ไทย تایلەندی
DE Deutsch ئه‌ڵمانی
PS پښتو پەشتۆ
AS অসমীয়া ئاسامی
SQ Shqip ئه‌لبانی
SV Svenska سویدی
AM አማርኛ ئەمهەری
NL Nederlands هۆڵەندی
GU ગુજરાતી غوجاراتی
KY Кыргызча قیرغیزی
NE नेपाली نیپاڵی
YO Yorùbá یوربایی
LT Lietuvių لیتوانی
PRS دری داری
SR Српски سڕبی
SO Soomaali سۆماڵی
TG тоҷикӣ تاجیكی
RW Kinyarwanda كينيارواندی
RO Română ڕۆمانی
HU Magyar مەجەری
CS Čeština چیكی
MOS Moore الموري
MG Malagasy مالاگاشی
OM Oromoo ئورومی
KN ಕನ್ನಡ كانادی
WO Wolof الولوف
AZ Azərbaycan ئازەری
UZ O‘zbek ئۆزبەكی
UK Українська ئۆكرانی
KA ქართული الجورجية
MK Македонски المقدونية
KM ភាសាខ្មែរ الخميرية
PA ਪੰਜਾਬੀ البنجابية
MR मराठी الماراثية
KMR Kurmancî الكرمنجية