عَنْ مُصْعَبِ بْنِ سَعْدٍ قَالَ: رَأَى سَعْدٌ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُ أَنَّ لَهُ فَضْلًا عَلَى مَنْ دُونَهُ، فَقَالَ النَّبِيُّ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ:
«هَلْ تُنْصَرُونَ وَتُرْزَقُونَ إِلَّا بِضُعَفَائِكُمْ».

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە موسعەبی كوڕی سەعدەوە دەڵێت: سەعد -ڕەزای خوای لێبێت- پێی وابوو كە فەزڵ وپلە وپایەی هەیە بەسەر خەڵكی تردا، بۆیە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی:
«بەڕاستی ئێوە كە سەردەخرێن وڕزق دەدرێن هەر تەنها بەهۆی لاوازەکانتانەوەیە».

(سەحیح - ڕاست) (البخاري) ڕیوایەتی كردووە صحيح البخاري - 2896

شیکردنەوە

سەعدی كوڕی ئەبی وەقاس -ڕەزای خوای لێبێت- پێی وابوو فەزڵی هەیە بەسەر خەڵكی ترەوە لە لاوازەكان ئەمیش بەهۆی ئازایەتی وسیفەتی تری! بۆیە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: ئایا سەردەخرێن وڕزقتان پێدەدرێت مەگەر بەهۆی لاوازەكانتانەوە نەبێت بە نزا ونوێژ ودڵسۆزیان، وئەوان زۆرجار دڵسۆزترن لە نزادا وخشوعیان زیاترە لە پەرستندا بەهۆی ئەوەی دڵیان بەتاڵە لە پەیوەست بوون بە ڕازاوەیی ژیانی دونیا.

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. هاندان بۆ سادەیی وخاكیبوون، وقەدەغە كردنی خۆبەگەورەزانین بەسەر خەڵكیدا.
  2. ئیبن حەجەر دەڵێت: ئەگەر بەهێز بەهادار بێت بەهۆی ئازایەتیەكەی، ئەوا لاواز بەهادارە بەهۆی نزا ودڵسۆزبوونی.
  3. هاندان بۆ چاكەكاری لەگەڵ هەژارەكان وپێدانی مافەكانیان، ئەمە لە هۆكارەكانی ڕەحمەت وسەرخستنی الله یە بۆ بەندە.

پیشاندانی وەرگێڕانەکان

40 زمان
EN English ئینگلیزی
UR اردو ئۆردی
ES Español ئیسپانی
ID Indonesia ئەندەنوسی
UG ئۇيغۇرچە ئیگۆری
BN বাংলা بەنگالی
TR Türkçe تورکی
RU Русский ڕووسی
BS Bosanski بۆسنی
SI සිංහල سینهالی
HI हिन्दी هیندی
ZH 中文 چینی
FA فارسی فارسی
VI Tiếng Việt ڤێتنامی
TL Tagalog تاگالۆگ
HA Hausa هوسا
PT Português پورتوگالی
ML മലയാളം مالایالام
TE తెలుగు تلغۆ
SW Kiswahili سه‌واحیلی
MY မြန်မာ بۆرمی
TH ไทย تایلەندی
PS پښتو پەشتۆ
AS অসমীয়া ئاسامی
SQ Shqip ئه‌لبانی
AM አማርኛ ئەمهەری
NL Nederlands هۆڵەندی
GU ગુજરાતી غوجاراتی
PRS دری داری
SR Српски سڕبی
RO Română ڕۆمانی
HU Magyar مەجەری
MOS Moore الموري
KN ಕನ್ನಡ كانادی
UK Українська ئۆكرانی
KA ქართული الجورجية
MK Македонски المقدونية
KM ភាសាខ្មែរ الخميرية
PA ਪੰਜਾਬੀ البنجابية
MR मराठी الماراثية