1. سه‌ره‌كی
  2. پۆلێنکردنەکان
  3. فیقـهــ-شەریعەتزانی- وبنچینەکانی

فەرموودە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بەپەرۆش نەبوو لەسەر ئەنجامدانى هیچ یەکێک لە نوێژە سوننەتەکان هێندەی بەپەرۆش بوونی لەسەر ئەنجامدانى دوو ڕکاتی سوننەتی پێش نوێژی بەیانی

عن عائشةَ أمِّ المؤْمنِين رضي الله عنها قالت:
لَمْ يَكُنِ النَّبِيُّ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ عَلَى شَيْءٍ مِنَ النَّوَافِلِ أَشَدَّ مِنْهُ تَعَاهُدًا عَلَى رَكْعَتَيِ الفَجْرِ.

لە عائیشەوە دایكی ئیمانداران ڕەزای خوای لێبێت دەڵێت:
«پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بەپەرۆش نەبوو لەسەر ئەنجامدانى هیچ یەکێک لە نوێژە سوننەتەکان هێندەی بەپەرۆش بوونی لەسەر ئەنجامدانى دوو ڕکاتی سوننەتی پێش نوێژی بەیانی».

(سەحیح - ڕاست) (البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەری صحيح البخاري - 1169

شیکردنەوە

عائیشەوە دایكی ئیمانداران ڕەزای خوای لێبێت دەیگێڕێتەوە بۆمان كە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بەپەرۆش نەبووە لەسەر ئەنجامدانی هیچ یەکێک لە نوێژە سوننەتەکان هێندەی بەپەرۆش بوونی لەسەر ئەنجامدانى دوو ڕکاتی سوننەتی پێش نوێژی بەیانی.

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. نوێژە سوننەتەكان هەموو نوێژەكان دەگرێتەوە جگە لە نوێژە فەرزەكان، ومەبەست لە نوێژە سوننەتەکان لێرەدا: نوێژە سوننەتە راتیبەكانە كە پەیوەستن بە نەێژە فەرزەكانەوە.
  2. نوێژە سوننەتە راتیبەكان ئەمانەن: دوو ڕكات لە پێش نوێژی بەیانی، چوار ڕكات لە پێش نوێژی نیوەڕۆ ودوو ڕكات لە دووایەوە، ودوو ڕكات لە دووای نوێژی ئێوارە، ودوو ڕكات لە دووای نوێژی خەوتنان.
  3. دوو ڕکات سوننەتی راتیبەی پێش نوێژی بەیانی لە هەموکاتێکدا لە سەفەر وغەیری سەفردا ئەنجامدەدرێت، بەپێچەوانەى سوننەتە راتیبەکانى نیوەڕۆ وئێوارە وخەوتنان کە لەکاتى سەفەردا ئەنجام نادرێن.
  4. دوو ڕکاتی سوننەتی راتیبەی پێش نوێژی بەیانی زۆر جەختی لەسەر کراوەتەوە، بۆیە نابێت مسوڵمان پشتگوێی بخات.

پیشاندانی وەرگێڕانەکان

37 زمان
EN English ئینگلیزی
UR اردو ئۆردی
ES Español ئیسپانی
ID Indonesia ئەندەنوسی
UG ئۇيغۇرچە ئیگۆری
BN বাংলা بەنگالی
TR Türkçe تورکی
RU Русский ڕووسی
BS Bosanski بۆسنی
SI සිංහල سینهالی
HI हिन्दी هیندی
ZH 中文 چینی
FA فارسی فارسی
VI Tiếng Việt ڤێتنامی
TL Tagalog تاگالۆگ
HA Hausa هوسا
PT Português پورتوگالی
ML മലയാളം مالایالام
TE తెలుగు تلغۆ
SW Kiswahili سه‌واحیلی
MY မြန်မာ بۆرمی
TH ไทย تایلەندی
PS پښتو پەشتۆ
AS অসমীয়া ئاسامی
AM አማርኛ ئەمهەری
NL Nederlands هۆڵەندی
GU ગુજરાતી غوجاراتی
PRS دری داری
SR Српски سڕبی
RO Română ڕۆمانی
HU Magyar مەجەری
KN ಕನ್ನಡ كانادی
KA ქართული الجورجية
MK Македонски المقدونية
KM ភាសាខ្មែរ الخميرية
PA ਪੰਜਾਬੀ البنجابية
MR मराठी الماراثية