1. سه‌ره‌كی
  2. پۆلێنکردنەکان
  3. چاكەكاریەكان وڕەوشتە بەرزەکان

فەرموودە ئایا ئێوە لە نێو (ناز ونیعمەتی) خواردن وخواردنەوە نین هێندەی بتانەوێت؟ پێغەمبەرەكەتانم بینی -صلى اللە علیە وسلم- كە (تەنانەت) خورمایەکی خراپیشی دەست نەدەکەوت بۆئەوەى گەدەى پێ پڕ بکاتەوە

عَنِ النُّعْمَانِ بْنِ بَشِيرٍ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُ قَالَ:
أَلَسْتُمْ فِي طَعَامٍ وَشَرَابٍ مَا شِئْتُمْ؟ لَقَدْ رَأَيْتُ نَبِيَّكُمْ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ وَمَا يَجِدُ مِنَ الدَّقَلِ مَا يَمْلَأُ بِهِ بَطْنَهُ.

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

نوعمانى کوڕی بەشیر -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت:
«ئایا ئێوە لە نێو (ناز ونیعمەتی) خواردن وخواردنەوە نین هێندەی بتانەوێت؟ پێغەمبەرەكەتانم بینی -صلى اللە علیە وسلم- كە (تەنانەت) خورمایەکی خراپیشی دەست نەدەکەوت بۆئەوەى گەدەى پێ پڕ بکاتەوە».

(سەحیح - ڕاست) (مسلم) ڕیوایەتی كردووە صحيح مسلم - 2977

شیکردنەوە

نوعمانى کوڕی بەشیر -ڕەزای خوای لێبێت- باسی ئەو ناز ونیعمەتە دەكات كە خەڵكی تێیدان لە سەردەمی ئەودا، وهێندەی ویستیان لەسەر بێت خواردن وخواردنەوە بۆ خۆیان گل دەدەنەوە، پاشان باسی حاڵی پێغەمبەری كرد -صلى اللە علیە وسلم- كە تەنانەت خورمایەکی خراپیشی دەست نەدەکەوت بۆئەوەى گەدەى پێ پڕ بکاتەوە.

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. ڕوونکردنەوەى حاڵی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە زوهددا.
  2. هاندان بۆ زوهد بوون لە دونیادا وبەدەستهێنانی ئەوەی پێویستە لە شتومەكەكانی، وپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- سەرمەشق بێت لەمەدا.
  3. بە بیرهێنانەوەی ئەو نیعمەتانەی خەڵكی تێیدان، وهاندان بۆ سوپاسكردنی الله لەسەر بەخشینیان.

پیشاندانی وەرگێڕانەکان

36 زمان
EN English ئینگلیزی
UR اردو ئۆردی
ES Español ئیسپانی
ID Indonesia ئەندەنوسی
BN বাংলা بەنگالی
TR Türkçe تورکی
RU Русский ڕووسی
BS Bosanski بۆسنی
SI සිංහල سینهالی
HI हिन्दी هیندی
ZH 中文 چینی
FA فارسی فارسی
VI Tiếng Việt ڤێتنامی
TL Tagalog تاگالۆگ
HA Hausa هوسا
PT Português پورتوگالی
ML മലയാളം مالایالام
TE తెలుగు تلغۆ
SW Kiswahili سه‌واحیلی
MY မြန်မာ بۆرمی
TH ไทย تایلەندی
PS پښتو پەشتۆ
AS অসমীয়া ئاسامی
AM አማርኛ ئەمهەری
NL Nederlands هۆڵەندی
GU ગુજરાતી غوجاراتی
PRS دری داری
SR Српски سڕبی
RO Română ڕۆمانی
HU Magyar مەجەری
KN ಕನ್ನಡ كانادی
KA ქართული الجورجية
MK Македонски المقدونية
KM ភាសាខ្មែរ الخميرية
PA ਪੰਜਾਬੀ البنجابية
MR मराठी الماراثية