1. سه‌ره‌كی
  2. پۆلێنکردنەکان
  3. فیقـهــ-شەریعەتزانی- وبنچینەکانی

فەرموودە پێش ڕەمەزان بە ڕۆژێک یان دووڕۆژ بە ڕۆژوو مەبن، مەگەر کەسێک نەبێت کە ڕۆژوویەکی دیاریکراوی گرتبێت وئە ڕۆژووە بکەوێتە پێش ڕەمەزان بە ڕۆژێک یان دووڕۆژ؛ ئەوا با بە ڕۆژوو بێت

عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ رَضِيَ اللهُ عَنْهُ قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ:
«لَا تَقَدَّمُوا رَمَضَانَ بِصَوْمِ يَوْمٍ وَلَا يَوْمَيْنِ إِلَّا رَجُلٌ كَانَ يَصُومُ صَوْمًا فَلْيَصُمْهُ».

لە ئەبی هوڕەیڕەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت:
«پێش ڕەمەزان بە ڕۆژێک یان دووڕۆژ بە ڕۆژوو مەبن، مەگەر کەسێک نەبێت کە ڕۆژوویەکی دیاریکراوی گرتبێت وئە ڕۆژووە بکەوێتە پێش ڕەمەزان بە ڕۆژێک یان دووڕۆژ؛ ئەوا با بە ڕۆژوو بێت».

(سەحیح - ڕاست) (البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەری صحيح مسلم - 1082

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نەهی كردووە کە خەڵکی ڕۆژێك یان دوو ڕۆژ بەڕۆژوو بن لەپێش هاتنی مانگی ڕەمەزان؛ بە نییەتی دەست پێش خەری بۆ ڕۆژووی ڕەمەزان، چونكە واجبێتی ڕۆژووگرتنی مانگی ڕەمەزان وابەستەیە بە بینینی مانگی ڕەمەزان، وهیچ پێویست بە زۆر لەخۆكردن ناكات، مەگەر كەسێك لەسەر جۆرە ڕۆژووگرتنێك ڕاهاتبێت وەكو ڕۆژووگرتنی ڕۆژ نە ڕۆژێك، یان ڕۆژووگرتنی دووشەممە وپێنج شەممە؛ ئەگەر وا ڕێكەوت ئەم جۆرە ڕۆژووانە كەوتنە ڕۆژێك یان دوو ڕۆژ پێش مانگی ڕەمەزان ئەوا ئاساییە بەڕۆژوو بێت، هەروەها ڕۆژووگرتنە واجبەكانیش دەگرێـتەوە وەكو قەزا كردنەوە ونەزر، ئەمانە بەشێك نین لە ڕۆژووی دەست پێش خەری وپێشوازی كردن لە هاتنی مانگی ڕەمەزان.

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. نەهی کراوە لە زیادە ڕەوەی لە پەرستن وعیبادەتەکاندا، و واجبە پەرستن بە جوانی وڕێكی جێبەجێ بکرێت بەو شێوەیەی لە شەریعەتدا هاتووە بە بێ زیاد وكەمكردن.
  2. لە حیکمەتەكانی ئەم فەرموودەیە -وخودا زاناترە-: جیاکردنەوەى پەرستنە فەرزەکانە لە پەرستنە سوننەتەکان، وخۆ ئامادەکردن بۆ ڕەمەزان بە بە هێز وتواناوە، بۆئەوەى ڕۆژووگرتن ببێتە دروشمی ئەم مانگە پیرۆزە وبەمەش جیاوازترە لە مانگەکانی ساڵ.

پیشاندانی وەرگێڕانەکان

47 زمان
EN English ئینگلیزی
UR اردو ئۆردی
ES Español ئیسپانی
ID Indonesia ئەندەنوسی
UG ئۇيغۇرچە ئیگۆری
BN বাংলা بەنگالی
TR Türkçe تورکی
RU Русский ڕووسی
BS Bosanski بۆسنی
SI සිංහල سینهالی
HI हिन्दी هیندی
ZH 中文 چینی
FA فارسی فارسی
VI Tiếng Việt ڤێتنامی
TL Tagalog تاگالۆگ
HA Hausa هوسا
PT Português پورتوگالی
ML മലയാളം مالایالام
TE తెలుగు تلغۆ
SW Kiswahili سه‌واحیلی
TA தமிழ் تامیلی
MY မြန်မာ بۆرمی
TH ไทย تایلەندی
DE Deutsch ئه‌ڵمانی
PS پښتو پەشتۆ
AS অসমীয়া ئاسامی
SQ Shqip ئه‌لبانی
SV Svenska سویدی
AM አማርኛ ئەمهەری
NL Nederlands هۆڵەندی
GU ગુજરાતી غوجاراتی
NE नेपाली نیپاڵی
PRS دری داری
SR Српски سڕبی
TG тоҷикӣ تاجیكی
RO Română ڕۆمانی
HU Magyar مەجەری
MOS Moore الموري
MG Malagasy مالاگاشی
KN ಕನ್ನಡ كانادی
WO Wolof الولوف
UK Українська ئۆكرانی
KA ქართული الجورجية
MK Македонски المقدونية
KM ភាសាខ្មែរ الخميرية
PA ਪੰਜਾਬੀ البنجابية
MR मराठी الماراثية