1. سه‌ره‌كی
  2. پۆلێنکردنەکان
  3. فیقـهــ-شەریعەتزانی- وبنچینەکانی

فەرموودە هەرکەسێک بەڕۆژوو بێت وبە هۆی لە بیرچوونەوە بخوات یان بخواتەوە؛ ئەوا با ڕۆژووەکەی تەواو بکات (نەیشکێنێت)، ئەوە خوای گەورە خواردن وخواردنەوەی پێ بەخشیووە

عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ رَضِيَ اللهُ عَنْهُ قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ:
«مَنْ نَسِيَ وَهُوَ صَائِمٌ، فَأَكَلَ أَوْ شَرِبَ، فَلْيُتِمَّ صَوْمَهُ، فَإِنَّمَا أَطْعَمَهُ اللهُ وَسَقَاهُ».

لە ئەبی هوڕەیڕەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت:
«هەرکەسێک بەڕۆژوو بێت وبە هۆی لە بیرچوونەوە بخوات یان بخواتەوە؛ ئەوا با ڕۆژووەکەی تەواو بکات (نەیشکێنێت)، ئەوە خوای گەورە خواردن وخواردنەوەی پێ بەخشیووە».

(سەحیح - ڕاست) (البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەری صحيح مسلم - 1155

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕوونیدەكاتەوە كە هەركەسێك بەهۆی لەبیرچوونەوە بخوات یان بخواتەوە لەكاتی ڕۆژووگرتنی فەرز یان سوننەت؛ ئەوا با ڕۆژووەكەی تەواو بكات ونەیشكێنێت چونكە مەبەستی ڕۆژوو شكاندن نەبووە، بەڵكو ئەمە ڕزقێكە لە خواردن وخواردنەوە كە خودا پێی بەخشیووە.

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. دروستێتی ڕۆژووی ئەو کەسەی بخوات یان بخواتەوە بەهۆی لەبیرچوونەوە.
  2. هیچ گوناهێک نییە لەسەر ئەو ڕۆژووگرەی کە دەخوات یان دەخواتەوە بەهۆی لەبیرچوونەوەوە؛ چونکە ئەمە بە ویستی خۆی نەبووە.
  3. میهرەبانی خوای گەورە بەرامبەر بەندەكانی وئاسانكاری بۆیان، وهەڵگرتنی بارگرانی وناڕەحەتی لە ئەستۆیان.
  4. ڕۆژووگر ڕۆژووەكەی ناشكێت بەو شتانەی ڕۆژوو پوچەڵ دەكەنەوە؛ مەگەر ئەم سێ مەرجەی تێدا بێت: 1- دەبێت زانا وبەئاگا بێت، ئەگەر بە نەزانینەوە بێت ئەوا ڕۆژووەكەی ناشكێت. 2- دەبێت لەبیری بێت کە بەڕۆژووە، ئەگەر بەهۆی لەبیرچوونەوە بێت؛ ئەوا ڕۆژووەكەی دروستە وقەزا كردنەوەی لەسەر نییە. 3- دەبێت بە بژاردەی خۆی بێت نەك ناچار كرابێت بە خواردن یان خواردنەوەی شتێك لەوانەی ڕۆژوو دەشكێنن.

پیشاندانی وەرگێڕانەکان

46 زمان
EN English ئینگلیزی
UR اردو ئۆردی
ES Español ئیسپانی
ID Indonesia ئەندەنوسی
UG ئۇيغۇرچە ئیگۆری
BN বাংলা بەنگالی
TR Türkçe تورکی
RU Русский ڕووسی
BS Bosanski بۆسنی
SI සිංහල سینهالی
HI हिन्दी هیندی
ZH 中文 چینی
FA فارسی فارسی
VI Tiếng Việt ڤێتنامی
TL Tagalog تاگالۆگ
HA Hausa هوسا
PT Português پورتوگالی
ML മലയാളം مالایالام
TE తెలుగు تلغۆ
SW Kiswahili سه‌واحیلی
TA தமிழ் تامیلی
MY မြန်မာ بۆرمی
TH ไทย تایلەندی
DE Deutsch ئه‌ڵمانی
PS پښتو پەشتۆ
AS অসমীয়া ئاسامی
SQ Shqip ئه‌لبانی
SV Svenska سویدی
AM አማርኛ ئەمهەری
NL Nederlands هۆڵەندی
GU ગુજરાતી غوجاراتی
NE नेपाली نیپاڵی
PRS دری داری
SR Српски سڕبی
RO Română ڕۆمانی
HU Magyar مەجەری
MOS Moore الموري
MG Malagasy مالاگاشی
KN ಕನ್ನಡ كانادی
WO Wolof الولوف
UK Українська ئۆكرانی
KA ქართული الجورجية
MK Македонски المقدونية
KM ភាសាខ្មែរ الخميرية
PA ਪੰਜਾਬੀ البنجابية
MR मराठी الماراثية