1. سه‌ره‌كی
  2. پۆلێنکردنەکان
  3. فیقـهــ-شەریعەتزانی- وبنچینەکانی

فەرموودە دەبینم خەونەکانتان وەکو یەک بووە سەبارەت بە حەوت شەوی کۆتایی، بۆیە ئەوەی بە دوایدا گەڕا با لە حەوت شەوی کۆتاییدا بە دوایدا بگەڕێت

عَنِ ابْنِ عُمَرَ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُمَا:
أَنَّ رِجَالًا مِنْ أَصْحَابِ النَّبِيِّ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ أُرُوا لَيْلَةَ القَدْرِ فِي المَنَامِ فِي السَّبْعِ الأَوَاخِرِ، فَقَالَ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ: «أَرَى رُؤْيَاكُمْ قَدْ تَوَاطَأَتْ فِي السَّبْعِ الأَوَاخِرِ، فَمَنْ كَانَ مُتَحَرِّيهَا فَلْيَتَحَرَّهَا فِي السَّبْعِ الأَوَاخِرِ».

لە ئیبن عومەرەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- دەڵێت:
پیاوانێک لە هاوەڵانی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- شەوی قەدریان پێ نیشاندرا لە خەونیاندا کە لە حەوت شەوی کۆتاییدایە، بۆیە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «دەبینم خەونەکانتان وەکو یەک بووە سەبارەت بە حەوت شەوی کۆتایی، بۆیە ئەوەی بە دوایدا گەڕا با لە حەوت شەوی کۆتاییدا بە دوایدا بگەڕێت».

(سەحیح - ڕاست) (البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەری صحيح البخاري - 2015

شیکردنەوە

چەند پیاوێك لە هاوەڵانی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- شەوی قەدریان بینی لە خەودا؛ بەوەی لە حەوت شەوی کۆتایی مانگی ڕەمەزاندایە. پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: دەبینم خەونەكانتان هاوشێوەیە دەربارەی حەوتی كۆتایی مانگی ڕەمەزان، بۆیە هەركەسێك مەبەستی بەدەستهێنانی پاداشتە لە ئەو شەوە، و بەپەرۆشە لەسەر گەیشتن پێی، ئەوا با كۆشش بكات لە گەیشتن پێی و بەدەستهێنانی پاداشت تێیدا بە ئەنجامدانی كردەوە چاكەكان؛ چونكە هیوای زیاتر هەیە بەوەی لە حەوت شەوی كۆتایی بێت، ئەمیش لە شەوی بیست وچوارەوە دەستپێدەكات ئەگەر مانگەكە سی ڕۆژ بێت، ولە بیست وسێ دەستپێدەكات ئەگەر مانگەكە بیست ونۆ بێت.

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. فەزڵ وپلە وپایەی شەوی قەدر وهاندان بۆ گەڕان بەدوایدا.
  2. لە دانایی وڕەحمەتی الله یە كە ئەم شەوەی شاردۆتەوە بۆئەوەی خەڵكی كۆشش بكەن لە پەرستن، وگەڕان بەدوای ئەو شەوە؛ بۆیە پاداشتیان زیاد دەبێت.
  3. شەوی قەدر لە دە شەوی کۆتایی مانگی ڕەمەزانە، وهیوای زیاتر هەیە بەوەی لە شەوە تاكەكاندا بێت.
  4. شەوی قەدر یەكێكە لە دە شەوی كۆتایی مانگی ڕەمەزان، ئەو شەوەیە كە خوای گەورە -عز وجل- قورئانی تێدا دابەزاند بۆ سەر پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-، وئەم شەوە خێرترە لە هەزار مانگ لە بەرەكەت وپیرۆزی، وگەورەیی ڕێزداری، وكاریگەری كردەوەی چاك تێیدا.
  5. ئەم شەوە بە (شەوی قەدر) ناودەبرێت، زانایان دەڵێن: دوو مانای هەیە، یەكەم: بە واتای ڕێزدار دێت، هەروەكو دەووترێت: فڵان قەدری گەورەیە، بۆیە زیاد كردنی وشەی (شەو) لەڕوانگەی دانەپاڵی شتێكە بۆ سیفەتەكەی، واتا شەوێكی شەرەفمەندە، وگەورەیە لە پلەوپایە وڕێزداری وشكۆ وهتد، هەروەكو خوای گەورە دەفەرموێت: ﴿إِنَّا أَنْزَلْنَاهُ فِي لَيْلَةٍ مُبَارَكَةٍ﴾ [الدخان: 3] واتە: ﴿بەڕاستی ئێمە ئەم قورئانەمان لە شەوێکی پیرۆزدا ناردوەتە خوارەوە﴾. دووەم: قەدر بە مانای قەدەر وبڕیاردان دێت، بۆیە زیاد كردنی وشەی (شەو) بۆی؛ لە ڕوانگەی زیاد كردنی ئاوەڵناوە بۆ ئەوەی لەخۆی گرتووە، واتا ئەم شەوە تێیدا بڕیار لەسەر قەدەر وچارەنووسی هەموو شتێك دەدرێتەوە بۆ ساڵی داهاتوو، هەروەكو پەروەردگار دەفەرموێت: ﴿فِيهَا يُفْرَقُ كُلُّ أَمْرٍ حَكِيمٍ﴾ [الدخان: 4] واتە: ﴿له‌م شه‌وه‌دا كه‌ شه‌وی -قه‌در-ه‌ هه‌موو كارێكی موحكه‌م و دامه‌زراو و كاربه‌جێ تیایدا یه‌كلایی و ڕوون ئه‌كرێته‌وه‌، واته‌: له‌ ماوه‌ی ساڵێكدا چی ڕوو ئه‌دات له‌ رزق و رۆزی و ئه‌جه‌ل و ئه‌وه‌ی كه‌ روو ده‌دات خوای گه‌وره‌ له‌ شه‌وی (قه‌در)دا دووباره‌ بڕیاری له‌سه‌ر ئه‌داته‌وه﴾.

پیشاندانی وەرگێڕانەکان

46 زمان
EN English ئینگلیزی
UR اردو ئۆردی
ES Español ئیسپانی
ID Indonesia ئەندەنوسی
UG ئۇيغۇرچە ئیگۆری
BN বাংলা بەنگالی
TR Türkçe تورکی
RU Русский ڕووسی
BS Bosanski بۆسنی
SI සිංහල سینهالی
HI हिन्दी هیندی
ZH 中文 چینی
FA فارسی فارسی
VI Tiếng Việt ڤێتنامی
TL Tagalog تاگالۆگ
HA Hausa هوسا
PT Português پورتوگالی
ML മലയാളം مالایالام
TE తెలుగు تلغۆ
SW Kiswahili سه‌واحیلی
TA தமிழ் تامیلی
MY မြန်မာ بۆرمی
TH ไทย تایلەندی
DE Deutsch ئه‌ڵمانی
PS پښتو پەشتۆ
AS অসমীয়া ئاسامی
SQ Shqip ئه‌لبانی
SV Svenska سویدی
AM አማርኛ ئەمهەری
NL Nederlands هۆڵەندی
GU ગુજરાતી غوجاراتی
NE नेपाली نیپاڵی
PRS دری داری
SR Српски سڕبی
RO Română ڕۆمانی
HU Magyar مەجەری
MOS Moore الموري
MG Malagasy مالاگاشی
KN ಕನ್ನಡ كانادی
WO Wolof الولوف
UK Українська ئۆكرانی
KA ქართული الجورجية
MK Македонски المقدونية
KM ភាសាខ្មែរ الخميرية
PA ਪੰਜਾਬੀ البنجابية
MR मराठी الماراثية