1. سه‌ره‌كی
  2. پۆلێنکردنەکان
  3. فیقـهــ-شەریعەتزانی- وبنچینەکانی

فەرموودە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەگەر دە شەوی کۆتایی بهاتایە؛ شەوەکانى زیندوو دەکردەوە، وخێزانەکانى هەڵدەستاند، وهەوڵ وکۆششی زۆری دەکرد، وئیزارەكەی^ توند دەكرد

عَنْ عَائِشَةَ أُمِّ المُؤْمِنينَ رَضِيَ اللهُ عَنْهَا قَالَتْ:
كَانَ رَسُولُ اللهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ إِذَا دَخَلَ الْعَشْرُ أَحْيَا اللَّيْلَ، وَأَيْقَظَ أَهْلَهُ، وَجَدَّ وَشَدَّ الْمِئْزَرَ.

لە عائیشەوە (دایكی ئیمانداران) -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت:
«پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەگەر دە شەوی کۆتایی بهاتایە؛ شەوەکانى زیندوو دەکردەوە، وخێزانەکانى هەڵدەستاند، وهەوڵ وکۆششی زۆری دەکرد، وئیزارەكەی^ توند دەكرد (دوور دەكەوتەوە لە -جووتبوون وپێشەكیەكانی-)». ^(ئیزار: جلی نیوەی خوارەوەی لاشەیە)

(سەحیح - ڕاست) (البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەری صحيح مسلم - 1174

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەگەر دەی كۆتایی مانگی ڕەمەزان بهاتایە؛ شەوەكانی بە جۆرە جیاوازەكانی پەرستن زیندوو دەكردەوە، هەروەها خێزانەكانی بەخەبەر دەكردەوە بۆ نوێژكردن، وزۆر كۆششی دەكرد لە پەرستندا زیاتر لەوەی لەكاتی ئاسایی ئەنجامی دەدا، هەروەها خۆی بۆ پەرستنەكان یەكلایی دەكردەوە ودوور دەكەوتەوە لە خێزانەكانی.

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. هاندان بۆ بەهەلزانینی کاتە پیرۆزەکان بۆ ئەنجامدانى کردەوە چاکەکان تێیاندا.
  2. نەوەوی دەڵێت: هەروەكو لەم فەرموودەیەوە ڕوون دەبێتەوە: سوننەتە لە دەی كۆتایی ڕەمەزاندا پەرستنەكان زیاد بكات، هەروەها سوننەتە شەوەكانیان زیندوو بكرێنەوە بە ئەنجامدانی پەرستنەكان.
  3. پێویستە لەسەر بەندە کە خەمخۆر بێت سەبارەت بە خاوخێزانى وفەرمانى پەرستنیان پێبکات، وئارامگر بێت لەسەریان.
  4. ئەنجامدانی كردەوە خێر وچاكەكان پێویستی بە پێداگیری وئارامگرتن وخۆڕاگری هەیە.
  5. نەوەوی دەڵێت: زانایان ناكۆكن سەبارەت مانای دەستەواژەی (ئیزارەكەی توند دەكرد)، دەووترێت: كۆششكردنە لە پەرستندا زیاتر لەوەی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەنجامیدەدا لە كاتەكانی تردا، وماناكەی: خۆ یەكلایی كردنەوە بۆ پەرستنەكان، دەووترێت: (ئیزارەكەم توند كرد بۆ ئەو كاروبارە)؛ واتا: خۆم یەكلایی كردەوە بۆ ئەنجامدانی، هەروەها ووتراوە: دەستەواژەیەكە بەكاردێت وەكو ئاماژەیەك بۆ دووركەوتنەوە لە ئافرەتان وسەرقاڵبوون بە پەرستنەكان.

پیشاندانی وەرگێڕانەکان

46 زمان
EN English ئینگلیزی
UR اردو ئۆردی
ES Español ئیسپانی
ID Indonesia ئەندەنوسی
UG ئۇيغۇرچە ئیگۆری
BN বাংলা بەنگالی
TR Türkçe تورکی
RU Русский ڕووسی
BS Bosanski بۆسنی
SI සිංහල سینهالی
HI हिन्दी هیندی
ZH 中文 چینی
FA فارسی فارسی
VI Tiếng Việt ڤێتنامی
TL Tagalog تاگالۆگ
HA Hausa هوسا
PT Português پورتوگالی
ML മലയാളം مالایالام
TE తెలుగు تلغۆ
SW Kiswahili سه‌واحیلی
TA தமிழ் تامیلی
MY မြန်မာ بۆرمی
TH ไทย تایلەندی
DE Deutsch ئه‌ڵمانی
PS پښتو پەشتۆ
AS অসমীয়া ئاسامی
SQ Shqip ئه‌لبانی
SV Svenska سویدی
AM አማርኛ ئەمهەری
NL Nederlands هۆڵەندی
GU ગુજરાતી غوجاراتی
NE नेपाली نیپاڵی
PRS دری داری
SR Српски سڕبی
RO Română ڕۆمانی
HU Magyar مەجەری
MOS Moore الموري
MG Malagasy مالاگاشی
KN ಕನ್ನಡ كانادی
WO Wolof الولوف
UK Українська ئۆكرانی
KA ქართული الجورجية
MK Македонски المقدونية
KM ភាសាខ្មែរ الخميرية
PA ਪੰਜਾਬੀ البنجابية
MR मराठी الماراثية