عن عبد الله بن عمرو رضي الله عنهما قال: قال رسول الله صلى الله عليه وسلم:
«إِنَّ الْمُقْسِطِينَ عِنْدَ اللهِ عَلَى مَنَابِرَ مِنْ نُورٍ، عَنْ يَمِينِ الرَّحْمَنِ عَزَّ وَجَلَّ، وَكِلْتَا يَدَيْهِ يَمِينٌ، الَّذِينَ يَعْدِلُونَ فِي حُكْمِهِمْ وَأَهْلِيهِمْ وَمَا وَلُوا».

لە عبداللەی کوڕی عەمرو -ڕەزای خوایان لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت:
«دادپەروەران لەلای خواى گەورە لەسەر مینبەری نور وڕۆشناییدان، لەلای ڕاستی خواى میهرەبان -الرحمان- (عز وجل)، وهەردوو دەستەکانى (پەروەردگار) ڕاستن، ئەوانەی کە دادپەروەرن: لە حوکم وفەرمانڕەواییان، ولە ماڵ وخێزانیان، ولە هەر کار وسەرپەرشتیاریەک کە پێیان بسپێردرێت».

(سەحیح - ڕاست) (مسلم) ڕیوایەتی كردووە صحيح مسلم - 1827

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی ئەوەمان بۆ دەکات کە ئەوانەى بەدادپەروەری حوکم دەکەن وبڕیار دەدەن لەنێو ئەو خەڵکەى لەژێر دەستیاندان وفەرمانڕەواییان دەکەن یان لە ماڵ وخێزانیان، ئەوا ئەم دادپەروەرانە لە شوێنی بەرز دادەنیشن لەڕۆژی قیامەتدا کە لە نور وڕۆشنایی دروستکراوە وەکو ڕێزلێنانێک لێیان. وئەم مینبەرانە لەلای ڕاستی پەروەردگاری میهرەبانن -سبحانە وتعالى-، وهەردوو دەستی پەروەردگار ڕاستن.

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. فەزڵ وپلەوپایەی دادپەروەری (عەدل) وئامۆژگاریکردن بۆ پابەند بوون پێوەی.
  2. دادپەروەری گشتی هەموو فەرمانڕەوایەتی وحوکم کردنەکان دەگرێتەوە لەنێو خەڵکیدا تەنانەت دادپەروەری لەنێوان خێزانەکانیش -ژنەکانیش- دەگرێتەوە (ئەگەر زیاتر لە یەک ژنی هەبوو) وهەروەها منداڵەکان وهتد.
  3. ڕوونکردنەوەی پلەوپایەی دادپەروەران لە ڕۆژی قیامەتدا.
  4. جیاوازی پلە پایەی ئەهلی ئیمان لە ڕۆژی قیامەتدا هەریەکێکیان بە پێی کردەوەکەیەتی.
  5. شێوازی هاندان لە شێوازەکانی بانگەوازییە، کە هانی ئەو کەسە دەدەیت کە بانگەوازی دەکەیت بۆ ئەوەی ئەو پەرستنەی لەلا خۆشەویست بێت وئەنجامی بدات.

پیشاندانی وەرگێڕانەکان

68 زمان
EN English ئینگلیزی
UR اردو ئۆردی
ES Español ئیسپانی
ID Indonesia ئەندەنوسی
UG ئۇيغۇرچە ئیگۆری
BN বাংলা بەنگالی
FR Français فەڕەنسی
TR Türkçe تورکی
RU Русский ڕووسی
BS Bosanski بۆسنی
SI සිංහල سینهالی
HI हिन्दी هیندی
ZH 中文 چینی
FA فارسی فارسی
VI Tiếng Việt ڤێتنامی
TL Tagalog تاگالۆگ
HA Hausa هوسا
PT Português پورتوگالی
ML മലയാളം مالایالام
TE తెలుగు تلغۆ
SW Kiswahili سه‌واحیلی
TA தமிழ் تامیلی
MY မြန်မာ بۆرمی
TH ไทย تایلەندی
DE Deutsch ئه‌ڵمانی
JA 日本語 یابانی
PS پښتو پەشتۆ
AS অসমীয়া ئاسامی
SQ Shqip ئه‌لبانی
SV Svenska سویدی
AM አማርኛ ئەمهەری
NL Nederlands هۆڵەندی
GU ગુજરાતી غوجاراتی
KY Кыргызча قیرغیزی
NE नेपाली نیپاڵی
YO Yorùbá یوربایی
LT Lietuvių لیتوانی
PRS دری داری
SR Српски سڕبی
SO Soomaali سۆماڵی
TG тоҷикӣ تاجیكی
RW Kinyarwanda كينيارواندی
RO Română ڕۆمانی
HU Magyar مەجەری
CS Čeština چیكی
MOS Moore الموري
MG Malagasy مالاگاشی
FF Fulfulde فولانی
IT Italiano ئیتاڵی
OM Oromoo ئورومی
KN ಕನ್ನಡ كانادی
WO Wolof الولوف
BG Български البلغارية
AZ Azərbaycan ئازەری
EL Ελληνικά اليونانية
AK Akan الأكانية
UZ O‘zbek ئۆزبەكی
UK Українська ئۆكرانی
KA ქართული الجورجية
LN Lingala اللينجالا
MK Македонски المقدونية
KM ភាសាខ្មែរ الخميرية
BM Bambara البامبارية
PA ਪੰਜਾਬੀ البنجابية
MR मराठी الماراثية
RN Kirundi الكيروندي
YAO Yao الياو
KMR Kurmancî الكرمنجية