1. سه‌ره‌كی
  2. پۆلێنکردنەکان
  3. ژیاننامە (سیرەت) ومێژوو

فەرموودە پێغەمبەران کاروباری ژیانی نەوەکانى ئیسرائیلیان بەڕێوە دەبرد، ئەگەر پێغەمبەرێک بمرادیە پێغەمبەرێکی تر جێگای دەگرتەوە

عَنْ أَبِي حَازِمٍ قَالَ: قَاعَدْتُ أَبَا هُرَيْرَةَ رضي الله عنه خَمْسَ سِنِينَ، فَسَمِعْتُهُ يُحَدِّثُ عَنِ النَّبِيِّ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ، قَالَ:
«كَانَتْ بَنُو إِسْرَائِيلَ تَسُوسُهُمُ الأَنْبِيَاءُ، كُلَّمَا هَلَكَ نَبِيٌّ خَلَفَهُ نَبِيٌّ، وَإِنَّهُ لاَ نَبِيَّ بَعْدِي، وَسَيَكُونُ خُلَفَاءُ فَيَكْثُرُونَ» قَالُوا: فَمَا تَأْمُرُنَا؟ قَالَ: «فُوا بِبَيْعَةِ الأَوَّلِ فَالأَوَّلِ، أَعْطُوهُمْ حَقَّهُمْ، فَإِنَّ اللَّهَ سَائِلُهُمْ عَمَّا اسْتَرْعَاهُمْ».

لە ئەبی حازمەوە دەڵێت: هاوەڵی ئەبی هوڕەیڕە بووم -ڕەزای خوای لێبێت- بۆ ماوەی پەنجا ساڵ، گوێم لێبوو دەیگێڕایەوە لە پێغەمبەرەوە -صلى اللە علیە وسلم- كە فەرموویەتی:
«پێغەمبەران کاروباری ژیانی نەوەکانى ئیسرائیلیان بەڕێوە دەبرد، ئەگەر پێغەمبەرێک بمرادیە پێغەمبەرێکی تر جێگای دەگرتەوە، وهیچ پێغەمبەرێک لە پاش من نایەت، ولە دواى منەوە چەند جێنشینێکی -خەلیفەیەکی- زۆر دێن». ووتیان: ئەی پێغەمبەری خودا فەرمانی چیمان پێدەکەیت؟ فەرمووی: «یەک لە دوای یەک بەیعەت وپەیمانیان پێبدەن، پاشان مافەکانیان جێبەجێ بکەن، وسەبارەت بە مافەکانى خۆتان داوا لە خودا بکەن؛ چونکە خواى گەورە لێیان دەپرسێتەوە سەبارەت بە بەرپرسیارێتیەکانیان».

(سەحیح - ڕاست) (البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەری صحيح البخاري - 3455

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پێمان ڕادەگەیەنێت كە پێغەمبەران پێشەوای نەوەكانی ئیسرائیل بوون، وكاروبارەكانی ئەوانیان بەڕێوە دەبرد هەروەكو چۆن فەرمانڕەوا وكاربەدەستان كاروباری خەڵكی بەڕێوە دەبەن، هەركاتێك خراپەیەك لە نێویان سەریهەڵبدایە؛ ئەوا خوای گەورە پێغەمبەرێكی بۆیان دەنارد وكاروبارەكانی بۆیان چاك دەكردەوە، وئەو حوكمەی گۆڕانكاریان تێدا كردبوو؛ هەڵیدەوەشاندەوە. وهیچ پێغەمبەرێك نایەت لە پاش پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-؛ بۆئەوەی هاوشێوەی پێغەمبەرانی پێشوو ئەو كارانە ئەنجام بدات، بەڵكو لە پاش ئەو چەند جێنشینێك دێن وزۆرن، بەڵام ناكۆكی ودووبەرەكی لەنێوانیاندا ڕوودەدات. هاوەڵان -ڕەزای خوایان لێبێت- پرسیاریان لە پێغەمبەری خودا كرد -صلى اللە علیە وسلم-: فەرمانی چیمان پێدەكەیت؟ فەرمووی: ئەگەر جێنشینێك -خەلیفەیەك- بەیعەتی پێدرا لەپاش جێنشینێكی تر؛ بەیعەتدانی یەكەم دروستە و واجبە جێبەجێ بكرێت، بەیعەتدانی دووەم پوچەڵە وحەرامە لەسەری داوای بكات، ومافەكانیان جێبەجێ بكەن، وبە گوێڕایەڵیەوە مامەڵەیان لەگەڵدا بكەن مەگەر شتێك سەرپێچی فەرمانی خودا بێت، و خوای گەورە لێیان دەپرسێتەوە ولێ پێچینەوەیان لەگەڵ دەکات لەسەر ئەو كردەوانەی ئەنجامیان داوە بەرانبەرتان.

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. دەبێت خەڵکی پێغەمبەرێک یان خەلیفەیەکیان هەبێت بۆئەوەى کاروباریان بەڕێوە ببات، وئامۆژگاریان بکات بۆ پابەندبوون لەسەر ڕێگای ڕاست.
  2. هیچ پێغەمبەرێک نایەت لە پاش پێغەمبەرمان موحەمەد -صلى اللە علیە وسلم-.
  3. هۆشداریدان سەبارەت بە دەرچوون دژی ئەو فەرمانڕەوایەی كە دەسەڵاتی دامەزراوە بە ڕێگایەكی شەرعی.
  4. نابێت لە یەک کاتدا بەیعەت بە دوو خەلیفە بدرێت.
  5. گەورەیی ئەرکی سەرشان وبەرپرسیارێتی پێشەوا -فەرمانڕەوا-، چونکە خواى گەورە پرسیاری لێدەکات سەبارەت بە چۆنیەتی بەڕێوەبردنی کار وباری خەڵکی.
  6. ئیبن حەجەر دەڵێت: كاروباری ئاین پێشدەخرێت بەسەر كاروباری دونیادا؛ چونكە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمانیكرد بە جێبەجێكردنی مافی فەرمانڕەوا لەبەرئەوەی ئەمە دەبێتە هۆی بەرزكردنەوەی ڕێساكانی ئاین ودوورخستنەوەی فیتنە وشەڕ، ودواخستنی داواكردنی ماف نابێتە هۆی پوچەڵبوونەوەی، چونكە خوای گەورە پەیمانی داوە بەوەی مافەكەی بۆ بگێڕێتەوە ئەگەرچیش لە قیامەتدا بێت.
  7. نیشانەیەكە لە نیشانەكانی پێغەمبەرایەتی موحەمەد -صلى اللە علیە وسلم-، لە پاش ئەو خەلیفەی زۆر هاتن، وفەرمانڕەوای چاكەكار وخراپەكار یەك لەدوای یەك ئومەتیان بەڕێوە برد.

پیشاندانی وەرگێڕانەکان

46 زمان
EN English ئینگلیزی
UR اردو ئۆردی
ES Español ئیسپانی
ID Indonesia ئەندەنوسی
UG ئۇيغۇرچە ئیگۆری
BN বাংলা بەنگالی
TR Türkçe تورکی
RU Русский ڕووسی
BS Bosanski بۆسنی
SI සිංහල سینهالی
HI हिन्दी هیندی
ZH 中文 چینی
FA فارسی فارسی
VI Tiếng Việt ڤێتنامی
TL Tagalog تاگالۆگ
HA Hausa هوسا
PT Português پورتوگالی
ML മലയാളം مالایالام
TE తెలుగు تلغۆ
SW Kiswahili سه‌واحیلی
TA தமிழ் تامیلی
MY မြန်မာ بۆرمی
TH ไทย تایلەندی
DE Deutsch ئه‌ڵمانی
PS پښتو پەشتۆ
AS অসমীয়া ئاسامی
SQ Shqip ئه‌لبانی
SV Svenska سویدی
AM አማርኛ ئەمهەری
NL Nederlands هۆڵەندی
GU ગુજરાતી غوجاراتی
NE नेपाली نیپاڵی
PRS دری داری
SR Српски سڕبی
RO Română ڕۆمانی
HU Magyar مەجەری
MOS Moore الموري
MG Malagasy مالاگاشی
KN ಕನ್ನಡ كانادی
WO Wolof الولوف
UK Українська ئۆكرانی
KA ქართული الجورجية
MK Македонски المقدونية
KM ភាសាខ្មែរ الخميرية
PA ਪੰਜਾਬੀ البنجابية
MR मराठी الماراثية