1. سه‌ره‌كی
  2. پۆلێنکردنەکان
  3. چاكەكاریەكان وڕەوشتە بەرزەکان

فەرموودە ئەوەى خواردنێک بخوات، پاشان بڵێت: (الحمدُ للهِ الذي أَطْعَمَنِي هَذَا، وَرَزَقْنِيهِ مِنْ غَيرِ حَوْلٍ مِنِّي وَلَا قُوَّةٍ)^؛ ئەوا خواى گەورە لە هەموو گوناهەكانی پێشووی خۆش دەبێت

عَنْ سَهْلِ بْنِ مُعَاذِ بْنِ أَنَسٍ عَنْ أَبِيهِ قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ:
«مَنْ أَكَلَ طَعَامًا فَقَالَ: الحَمْدُ لِلَّهِ الَّذِي أَطْعَمَنِي هَذَا وَرَزَقَنِيهِ مِنْ غَيْرِ حَوْلٍ مِنِّي وَلاَ قُوَّةٍ، غُفِرَ لَهُ مَا تَقَدَّمَ مِنْ ذَنْبِهِ».

سەهلی كوڕی موعازی کوڕی ئەنەس لە باوكیەوە دەیگێڕێتەوە کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت:
«ئەوەى خواردنێک بخوات، پاشان بڵێت: (الحمدُ للهِ الذي أَطْعَمَنِي هَذَا، وَرَزَقْنِيهِ مِنْ غَيرِ حَوْلٍ مِنِّي وَلَا قُوَّةٍ)^؛ ئەوا خواى گەورە لە هەموو گوناهەكانی پێشووی خۆش دەبێت». ^(واتە: حەمد وسوپاس بۆ ئەو خودایەی کە ئەم خواردن وڕزقەی پێبەخشیم بە بێ هیچ هێز وتوانایەک لە منەوە).

(حەسەن - باش) (أبو داود والترمذي وابن ماجه وأحمد) ڕیوایەتیان كردووە سنن الترمذي - 3458

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕێنموێنی مرۆڤ دەكات ئەگەر خواردنی خوارد ؛ سوپاسی وحەمدی الله بكات، چونكە مرۆڤ توانای پەیدا كردنی خۆراك وخواردنی نییە مەگەر بە یارمەتی الله نەبێت -سبحانه وتعالی-، پاشان پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- موژدەی دا بە ئەو كەسەی كە حەمد وستایشی خودا دەكات بەوەی شایستەیە خوای گەورە لە گوناهە بچووكەكانی پێشووی خۆش بێـت.

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. سونەتە مرۆڤ حەمد وسوپاسی خواى گەورە بکات لە پاش تەواوبوونی خواردن.
  2. ڕوونکردنەوەى گەورەیی فەزڵ وبەخشینی خواى گەورە بەسەر بەندەکانیەوە چونکە ڕزقی پێ داون وهۆكاری بەدەستهێنانی ئەو ڕزقەی بۆیان ئاسان كردووە، وكردوویەتی بە هۆكار بۆ لێخۆشبوون لە گوناهەكانیان.
  3. هەموو کاروبارەکانى بەندەکان بە دەستی خواى گەورەیە -عز وجل-، وبە توانا وهێزی خۆیان نییە، وبەندە فەرمانیپێكراوە بە گرتنەبەری هۆكارەكان وڕێکارەکان.

پیشاندانی وەرگێڕانەکان

53 زمان
EN English ئینگلیزی
UR اردو ئۆردی
ES Español ئیسپانی
ID Indonesia ئەندەنوسی
UG ئۇيغۇرچە ئیگۆری
BN বাংলা بەنگالی
TR Türkçe تورکی
RU Русский ڕووسی
BS Bosanski بۆسنی
SI සිංහල سینهالی
HI हिन्दी هیندی
ZH 中文 چینی
FA فارسی فارسی
VI Tiếng Việt ڤێتنامی
TL Tagalog تاگالۆگ
HA Hausa هوسا
PT Português پورتوگالی
ML മലയാളം مالایالام
TE తెలుగు تلغۆ
SW Kiswahili سه‌واحیلی
TA தமிழ் تامیلی
MY မြန်မာ بۆرمی
TH ไทย تایلەندی
DE Deutsch ئه‌ڵمانی
PS پښتو پەشتۆ
AS অসমীয়া ئاسامی
SQ Shqip ئه‌لبانی
SV Svenska سویدی
AM አማርኛ ئەمهەری
NL Nederlands هۆڵەندی
GU ગુજરાતી غوجاراتی
KY Кыргызча قیرغیزی
NE नेपाली نیپاڵی
LT Lietuvių لیتوانی
PRS دری داری
SR Српски سڕبی
TG тоҷикӣ تاجیكی
RW Kinyarwanda كينيارواندی
RO Română ڕۆمانی
HU Magyar مەجەری
CS Čeština چیكی
MOS Moore الموري
MG Malagasy مالاگاشی
OM Oromoo ئورومی
KN ಕನ್ನಡ كانادی
WO Wolof الولوف
AZ Azərbaycan ئازەری
UK Українська ئۆكرانی
KA ქართული الجورجية
MK Македонски المقدونية
KM ភាសាខ្មែរ الخميرية
PA ਪੰਜਾਬੀ البنجابية
MR मराठी الماراثية