1. سه‌ره‌كی
  2. پۆلێنکردنەکان
  3. فیقـهــ-شەریعەتزانی- وبنچینەکانی

فەرموودە هەرکەسێک بە سوێند مافى ڕەوای مسوڵمانێک بۆ خۆی زەوت بکات؛ ئەوا خواى گەورە سزای دۆزەخ بۆ ئەو کەسە مسۆگەر دەکات، وچوونە بەهەشتی لەسەر حەرام دەکات

عن أَبِي أُمَامَةَ إِياسِ بنِ ثَعْلَبَةَ الحَارِثِيِّ رضي الله عنه أَنَّ رَسُولَ اللهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ قَالَ:
«مَنِ اقْتَطَعَ حَقَّ امْرِئٍ مُسْلِمٍ بِيَمِينِهِ، فَقَدْ أَوْجَبَ اللهُ لَهُ النَّارَ، وَحَرَّمَ عَلَيْهِ الْجَنَّةَ» فَقَالَ لَهُ رَجُلٌ: وَإِنْ كَانَ شَيْئًا يَسِيرًا يَا رَسُولَ اللهِ؟ قَالَ: «وَإِنْ قَضِيبًا مِنْ أَرَاكٍ».

لە ئەبی ئومامە ئیاسی کوڕی سەعلەبەی حاریسیەوە -ڕەزاى خواى لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت:
«هەرکەسێک بە سوێند مافى ڕەوای مسوڵمانێک بۆ خۆی زەوت بکات؛ ئەوا خواى گەورە سزای دۆزەخ بۆ ئەو کەسە مسۆگەر دەکات، وچوونە بەهەشتی لەسەر حەرام دەکات»، پیاوێک ووتی: ئەگەر شتێکی کەمیش بێت ئەی پێغەمبەری خودا؟ فەرمووی: «با چڵە دارێكیش بێت لە داری سیواک».

(سەحیح - ڕاست) (مسلم) ڕیوایەتی كردووە صحيح مسلم - 137

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هۆشداریداوە دەربارەی سوێند خواردن بە خوای گەورە؛ بە درۆوە، ئەمیش بۆ زەوتكردنی مافی مسوڵمانێك، هەركەسێك وا بكات شایستەی چوونە دۆزەخ، وبێبەشبوونە لە بەهەشت، ولە تاوانە گەورەكانە. پیاوێك ووتی: ئەی پێغەمبەری خودا، ئەگەرچیش ئەو شتەی سوێندی لەسەر دەخوات شتێكی كەم بێت؟ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: تەنانەت ئەگەر لقە دارێكی سیواكیش بێت كە لە داری ئاراك دەكرێتەوە.

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. هۆشداریدان سەبارەت بە زەوتكردن وبردنی مافی خەڵكی، و بەپەرۆشبوون لەسەر گەڕانەوەى مافەکان بۆ خاوەنەکانیان ئەگەرچیش کەم بێت، وحوكم كردنی دادوەر بە هەڵە نابێتە هۆی ئەوەی مرۆڤ ببێتە خاوەنی شتێك كە لە ڕاستیدا خاوەنی نییە.
  2. نەوەوی دەڵێت: مافی مسوڵمانان بە توندی حەرامكراوە، وهیچ جیاوازیەك نییە لە نێوان مافی كەم وزۆر؛ چونكە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئەگەرچیش چڵە دارێك بێت لە داری سیواک».
  3. نەوەوی دەڵێت: ئەم سزایە لەسەر ئەو كەسەیە کە مافی مسوڵمانێك زەوت دەكات وپێش ئەوەی تەوبە بكات دەمرێت، بەڵام ئەوەی تەوبە بكات وپەشیمان بێتەوە لەسەر كارەكەی ومافەکە بگێڕێتەوە بۆ خاوەنەكەی، وداوای لێبووردنی لێبكات وپێداگیر بێت لەسەر نەگەڕانەوە بۆ تاوانەكە؛ ئەوا تاوانەكەی لەسەر نامێنێت.
  4. قازی عیاز دەڵێت: باسكردنی مسوڵمان بەتایبەتی هۆكارەكەی ئەوەیە وتارەكە بۆ ئەوانە، وبە شێوەیەكی گشتی ئەوان کار بە شەریعەت دەكەن، ومەبەست ئەوە نییە ئەم فەرموودەیە جگە لە مسوڵمان ناگرێتەوە، بەڵكو هەمان حوكمیان هەیە.
  5. نەوەوی دەڵێت: درۆ كردن بریتیە لە گێڕانەوەی هەواڵ سەبارەت بە شتێك كە لەڕاستیدا بە پێچەوانەوەیە، بە مەبەست بێت یان بە هەڵەوە بێت، جار باسی ڕابردوو یان داهاتوو بێت هیچ جیاوازییەک نیە.

پیشاندانی وەرگێڕانەکان

46 زمان
EN English ئینگلیزی
UR اردو ئۆردی
ES Español ئیسپانی
ID Indonesia ئەندەنوسی
UG ئۇيغۇرچە ئیگۆری
BN বাংলা بەنگالی
TR Türkçe تورکی
RU Русский ڕووسی
BS Bosanski بۆسنی
SI සිංහල سینهالی
HI हिन्दी هیندی
ZH 中文 چینی
FA فارسی فارسی
VI Tiếng Việt ڤێتنامی
TL Tagalog تاگالۆگ
HA Hausa هوسا
PT Português پورتوگالی
ML മലയാളം مالایالام
TE తెలుగు تلغۆ
SW Kiswahili سه‌واحیلی
TA தமிழ் تامیلی
MY မြန်မာ بۆرمی
TH ไทย تایلەندی
DE Deutsch ئه‌ڵمانی
PS پښتو پەشتۆ
AS অসমীয়া ئاسامی
SQ Shqip ئه‌لبانی
SV Svenska سویدی
AM አማርኛ ئەمهەری
NL Nederlands هۆڵەندی
GU ગુજરાતી غوجاراتی
NE नेपाली نیپاڵی
PRS دری داری
SR Српски سڕبی
RO Română ڕۆمانی
HU Magyar مەجەری
MOS Moore الموري
MG Malagasy مالاگاشی
KN ಕನ್ನಡ كانادی
WO Wolof الولوف
UK Українська ئۆكرانی
KA ქართული الجورجية
MK Македонски المقدونية
KM ភាសាខ្មែរ الخميرية
PA ਪੰਜਾਬੀ البنجابية
MR मराठी الماراثية