عن النعمان بن بَشِير رضي الله عنه قال: سمعت النبيَّ صلى الله عليه وسلم يقول:
«الدُّعَاءُ هُوَ الْعِبَادَةُ»، ثُمَّ قَرَأَ: «{وَقَالَ رَبُّكُمُ ادْعُونِي أَسْتَجِبْ لَكُمْ إِنَّ الَّذِينَ يَسْتَكْبِرُونَ عَنْ عِبَادَتِي سَيَدْخُلُونَ جَهَنَّمَ دَاخِرِينَ} [غافر: 60]».

لە نوعمانی کوڕی بەشیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: گوێم لە پێغەمبەری خودا بوو -صلى اللە علیە وسلم- کە دەیفەرموو:
«نزا کردن (دوعاکردن وپاڕانەوە) عیبادەت وپەرستنە»، پاشان -ئەم ئایەتەى- خوێندەوە: «{وَقَالَ رَبُّكُمُ ادْعُونِي أَسْتَجِبْ لَكُمْ إِنَّ الَّذِينَ يَسْتَكْبِرُونَ عَنْ عِبَادَتِي سَيَدْخُلُونَ جَهَنَّمَ دَاخِرِينَ} [غافر: 60] واتە:{ئه‌ی خه‌ڵکینه په‌روه‌ردگارتان فه‌رموویه‌تی: ئێوه هاناو هاوار بۆمن بهێنن؛ ئه‌وه من دوعا و نزاتان گیرا ده‌که‌م، به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ی خۆیان به‌گه‌وره داده‌نێن ولووت به‌رزی ده‌که‌ن له‌ئاستی په‌رستنی مندا، له‌ئاینده‌دا به‌سه‌رشۆڕی و خه‌جاڵه‌تی یه‌وه ده‌خرێنه ناو ئاگری دۆزه‌خه‌وه‌}».

(سەحیح - ڕاست) (أبو داود والترمذي وابن ماجه وأحمد) ڕیوایەتیان كردووە سنن الترمذي - 3247

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی ئەوەمان بۆ دەکات کە نزاکردن پەرستنە، واجبە هەمووی بەدڵسۆزی بۆ خواى گەورە بێت، ئەگەر نزای داواكردن بێت، بەوەى داوای شتێک لە خواى گەورە بکات کە سوودی بۆی دەبێت، یان داواى دوورخستنەوەى زیانی لێبکات لەدونیا وقیامەتدا، یان نزای پەرستن بێت، ئەمیش هەموو شتێک دەگرێتەوە کە خواى گەورە پێی خۆشە ولێی ڕازیە لە وتە وکردەوە ئاشکرا ونهێنیەکان، وپەرستنی دڵی یان لاشەیی یان داراییەکان.
پاشان پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بەڵگەى هێنایەوە لەسەر ئەم باسە، کە خواى گەورە دەفەرموێت: {وَقَالَ رَبُّكُمُ ادْعُونِي أَسْتَجِبْ لَكُمْ إِنَّ الَّذِينَ يَسْتَكْبِرُونَ عَنْ عِبَادَتِي سَيَدْخُلُونَ جَهَنَّمَ دَاخِرِينَ} [غافر: 60] واتە:{ئه‌ی خه‌ڵکینه په‌روه‌ردگارتان فه‌رموویه‌تی: ئێوه هاناو هاوار بۆمن بهێنن؛ ئه‌وه من دوعا و نزاتان گیرا ده‌که‌م، به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ی خۆیان به‌گه‌وره داده‌نێن ولووت به‌رزی ده‌که‌ن له‌ئاستی په‌رستنی مندا، له‌ئاینده‌دا به‌سه‌رشۆڕی و خه‌جاڵه‌تی یه‌وه ده‌خرێنه ناو ئاگری دۆزه‌خه‌وه‌}.

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. نزا کردن بنچینەی پەرستنە، هەروەکو هەموو پەرستنەکانى تر دەبێت تەنها بۆ الله ئەنجام بدرێت، ونابێت هیچ یەکێکی تر بکرێتە هاوبەشی الله لەم پەرستنەدا -سبحانه وتعالى-.
  2. نزاکردن بریتیە لە هەقیقەت وناوەڕۆکی بەندایەتی کردن بۆ خوای گەورە، وداننانە بە دەوڵەمەندی پەروەردگار وتوانا ودەسەڵاتی ئەو زاتە مەزنە، وهەروەها داننانە بە هەژاری حاڵی بەندە وپێویست بوونی بە پەروەردگاری.
  3. هەڕەشەی توند پاداشتی خۆبەگەورەزانینە لەئاست پەرستنی الله و وازهێنان لە پاڕانەوە لێی، وئەوانەى خۆیان بەگەورەدەزانن لەئاست پاڕانەوە لە الله ؛ دەچنە دۆزەخەوە بە زەلیلی وبچووکی.

پیشاندانی وەرگێڕانەکان

67 زمان
EN English ئینگلیزی
UR اردو ئۆردی
ES Español ئیسپانی
ID Indonesia ئەندەنوسی
UG ئۇيغۇرچە ئیگۆری
BN বাংলা بەنگالی
FR Français فەڕەنسی
TR Türkçe تورکی
RU Русский ڕووسی
BS Bosanski بۆسنی
SI සිංහල سینهالی
HI हिन्दी هیندی
ZH 中文 چینی
FA فارسی فارسی
VI Tiếng Việt ڤێتنامی
TL Tagalog تاگالۆگ
HA Hausa هوسا
PT Português پورتوگالی
ML മലയാളം مالایالام
TE తెలుగు تلغۆ
SW Kiswahili سه‌واحیلی
TA தமிழ் تامیلی
MY မြန်မာ بۆرمی
TH ไทย تایلەندی
DE Deutsch ئه‌ڵمانی
JA 日本語 یابانی
PS پښتو پەشتۆ
AS অসমীয়া ئاسامی
SQ Shqip ئه‌لبانی
SV Svenska سویدی
AM አማርኛ ئەمهەری
NL Nederlands هۆڵەندی
GU ગુજરાતી غوجاراتی
KY Кыргызча قیرغیزی
NE नेपाली نیپاڵی
YO Yorùbá یوربایی
LT Lietuvių لیتوانی
PRS دری داری
SR Српски سڕبی
TG тоҷикӣ تاجیكی
RW Kinyarwanda كينيارواندی
RO Română ڕۆمانی
HU Magyar مەجەری
CS Čeština چیكی
MOS Moore الموري
MG Malagasy مالاگاشی
FF Fulfulde فولانی
IT Italiano ئیتاڵی
OM Oromoo ئورومی
KN ಕನ್ನಡ كانادی
WO Wolof الولوف
BG Български البلغارية
AZ Azərbaycan ئازەری
EL Ελληνικά اليونانية
AK Akan الأكانية
UZ O‘zbek ئۆزبەكی
UK Українська ئۆكرانی
KA ქართული الجورجية
LN Lingala اللينجالا
MK Македонски المقدونية
KM ភាសាខ្មែរ الخميرية
BM Bambara البامبارية
PA ਪੰਜਾਬੀ البنجابية
MR मराठी الماراثية
RN Kirundi الكيروندي
YAO Yao الياو
KMR Kurmancî الكرمنجية