1. سه‌ره‌كی
  2. پۆلێنکردنەکان
  3. بیروباوەڕ (عەقیدە)

فەرموودە لە ئێمە نییە: ئەو کەسەی باوەڕی هەبێت بە شومیەتی لە شتێکدا یان داوا بکات بە پشکنینی شومیەتی لە شتێکدا، وئەو کەسەی فاڵ بگرێتەوە یان داوا بکات فاڵی بۆ بگیرێتەوە

عن عمران بن حصين رضي الله عنه قال: قال رسول الله صلى الله عليه وسلم:
«‌لَيْسَ ‌مِنَّا ‌مَنْ ‌تَطَيَّرَ أَوْ تُطُيِّرَ لَهُ، أَوْ تَكَهَّنَ أَوْ تُكُهِّنَ لَهُ، أَوْ سَحَرَ أَوْ سُحِرَ لَهُ، وَمَنْ عَقَدَ عُقْدَةً، وَمَنْ أَتَى كَاهِنًا فَصَدَّقَهُ بِمَا يَقُولُ فَقَدْ كَفَرَ بِمَا أُنْزِلَ عَلَى مُحَمَّدٍ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ».

لە عیمرانی کوڕی حوصەینەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت:
«لە ئێمە نییە: ئەو کەسەی باوەڕی هەبێت بە شومیەتی لە شتێکدا یان داوا بکات بە پشکنینی شومیەتی لە شتێکدا، وئەو کەسەی فاڵ بگرێتەوە یان داوا بکات فاڵی بۆ بگیرێتەوە، وئەو کەسەی سيحر بکات یان داوا بکات سیحری بۆ بکرێت، وهەرکەسێک بچێتە لای کاهینێک وبڕوای پێبکات لەوەی کە دەیڵێت ئەوا کوفری کردووە بەوەی کە دابەزیوە بۆ سەر موحەمەد -صلى اللە علیە وسلم-».

(حەسەن - باش) (البزار) ڕیوایەتی كردووە مسند البزار - 3578

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- کاتێک دەفەرموێت: (لەئێمە نییە)؛ ئەمە هەڕەشەیە لە کەسانێک لە ئومەتەکەى کە هەندێک کردەوە دەکەن، لەو کردەوانەش:
یەکەم: (ئەو کەسەی باوەڕی هەبێت بە شومیەتی لە شتێکدا یان داوا بکات بە پشکنینی شومیەتی لە شتێکدا)، وبنچینەى وشەکە (الطیرة:شومیەتی) : لە هەڵدانى باڵندەوە هاتووە پێش کردنی کارێک لە سەفەرکردن یان بازرگانی یان هتد، ئەگەر باڵندەکە بەلای ڕاستدا بڕوات بەهیوا دەبێت وکارەکەى دەکات، ئەگەر بەرەو لای چەپ بچێت ئەوا ڕەشبین دەبێت وکارەکە ناکات، ئەمە دروست نییە بەهیچ شێوەیەک ئینجا مرۆڤ خۆی بیکات یان داوا بکات یەکێکی تر ئەمەی بۆ بکات، ونەهی کردن لەم بابەتە هەموو شتێکی بیستراو وبینراو دەگرێتەوە لە باڵندەکان وئاژەڵەکان ونەخۆشەکان وژمارە وڕۆژەکان وهتد.
دووەم: (وئەو کەسەی فاڵ بگرێتەوە یان داوا بکات فاڵی بۆ بگیرێتەوە) ؛ هەرکەسێک بانگەشەی زانینی غەیب بکات بەبەکارهێنانى ئەستێرەکان وشتی تر، یان بچێت بۆ لای کاهین وفاڵگرەوەکان -ئەوانەى بانگەشەی زانینی غەیب دەکەن-، ئەگەر باوەڕیان پێبکات لەوەى دەیڵێن لە زانینی غەیب، ئەوا کوفرى کردووە بە ئەوەى دابەزیووە بۆ سەر موحەمەد -صلى اللە علیە وسلم-.
سێیەم: (وئەو کەسەی سيحر بکات یان داوا بکات سیحری بۆ بکرێت)؛ ئەو کەسانە دەگرێتەوە کە خۆیان سیحر دەکەن، یان داوا لەکەسێکی تر دەکەن سیحریان بۆ بکات ؛ بۆ سوود یان زیانگەیاندن بە کەسێک، یان گرێ ببەستێت وسیحری لەسەر بکات بەفووکردن وخوێندنی تەڵەسیم وشتە حەرامکراوەکان.

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. واجب بوونی تەوەکول بە خواى گەورە وباوەڕبوون بە قەزا وقەدەری، وحەرامبوونی شومیەتی وڕەشبینی وسیحر وفاڵگرتنەوە، یان پرسیارکردن لەکەسێک سەبارەتیان.
  2. بانگەشەی زانینی غەیب ؛ شیرکە وپێچەوانەى تەوحیدە.
  3. حەرامبوونی باوەڕکردن بە فاڵگرەوەکان وچوون بۆ لایان، وخوێندنەوەى ناولەپ وکوپ وئەستێرەکان وتێڕوانیان ئەگەرچیش تەنها بۆ خوێندنەوە بێت ؛ هەموو ئەمانە حەرامە.

پیشاندانی وەرگێڕانەکان

64 زمان
EN English ئینگلیزی
UR اردو ئۆردی
ES Español ئیسپانی
ID Indonesia ئەندەنوسی
UG ئۇيغۇرچە ئیگۆری
BN বাংলা بەنگالی
FR Français فەڕەنسی
TR Türkçe تورکی
RU Русский ڕووسی
BS Bosanski بۆسنی
SI සිංහල سینهالی
HI हिन्दी هیندی
ZH 中文 چینی
FA فارسی فارسی
VI Tiếng Việt ڤێتنامی
TL Tagalog تاگالۆگ
HA Hausa هوسا
PT Português پورتوگالی
ML മലയാളം مالایالام
TE తెలుగు تلغۆ
SW Kiswahili سه‌واحیلی
TA தமிழ் تامیلی
MY မြန်မာ بۆرمی
TH ไทย تایلەندی
DE Deutsch ئه‌ڵمانی
JA 日本語 یابانی
PS پښتو پەشتۆ
AS অসমীয়া ئاسامی
SQ Shqip ئه‌لبانی
SV Svenska سویدی
AM አማርኛ ئەمهەری
NL Nederlands هۆڵەندی
GU ગુજરાતી غوجاراتی
KY Кыргызча قیرغیزی
NE नेपाली نیپاڵی
YO Yorùbá یوربایی
LT Lietuvių لیتوانی
PRS دری داری
SR Српски سڕبی
SO Soomaali سۆماڵی
TG тоҷикӣ تاجیكی
RW Kinyarwanda كينيارواندی
RO Română ڕۆمانی
HU Magyar مەجەری
CS Čeština چیكی
MOS Moore الموري
MG Malagasy مالاگاشی
FF Fulfulde فولانی
IT Italiano ئیتاڵی
OM Oromoo ئورومی
KN ಕನ್ನಡ كانادی
WO Wolof الولوف
BG Български البلغارية
AZ Azərbaycan ئازەری
UZ O‘zbek ئۆزبەكی
UK Українська ئۆكرانی
KA ქართული الجورجية
MK Македонски المقدونية
KM ភាសាខ្មែរ الخميرية
BM Bambara البامبارية
PA ਪੰਜਾਬੀ البنجابية
MR मराठी الماراثية
YAO Yao الياو
KMR Kurmancî الكرمنجية