1. سه‌ره‌كی
  2. پۆلێنکردنەکان
  3. بیروباوەڕ (عەقیدە)

فەرموودە هەرکەسێک زانست وەربگرێت لە ئەستێرەکانەوە ئەوا بەشێک لە سیحری وەرگرتووە، هەرچەندێک زیاتر (فێر بێت) ئەوا (سیحری) زیاتر وەردەگرێت

عن ابن عباس رضي الله عنهما قال: قال رسول الله صلى الله عليه وسلم:
«من اقتبَسَ علْمًا مِنَ النُّجُومِ اقْتبَسَ شُعبَة مِن السِّحرِ، زادَ ما زادَ».

لە ئیبن عەباسەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت:
«هەرکەسێک زانست وەربگرێت لە ئەستێرەکانەوە ئەوا بەشێک لە سیحری وەرگرتووە، هەرچەندێک زیاتر (فێر بێت) ئەوا (سیحری) زیاتر وەردەگرێت».

(سەحیح - ڕاست) (أبو داود وابن ماجه وأحمد) ڕیوایەتیان كردووە سنن أبي داود - 3905

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕوونیدەکاتەوە هەرکەسێک زانستی ئەستێرەناسی وئەستێرەکان -بورجەکان- فێر بێت وئاماژە بۆ جوڵە وهاتن وچوونیان بکات لەسەر ڕووداوەکانى سەر زەوی لە مردن وژیان ونەخۆشی وحاڵی فڵان یان هاوشێوەى ئەمانە لەو شتانەى لەداهاتوودا ڕوودەدەن، ئەوا شتێک لە سیحرکردن فێربووە، وهەتاوەکو زیاتر فێری ئەم زانستە بێت ئەوا زیاتر فێری سیحرکردن بووە.

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. حەرام بوونی ئەستێرەناسی کە بریتیە لە هەواڵدان بەو ڕووداوانەی کە لە داهاتوودا ڕوودەدەن لە ڕێگەی زانینی حاڵی ئەستێرەکانەوە، چونکە ئەمە بانگەشەی زانینی غەیبە.
  2. ئەستێرەناسی جۆرێکە لە جۆرەکانی سیحرکردن کە پێچەوانەی تەوحیدە، بەپێچەوانەى سەیرکردنی ئەستێرەکان بۆ زانینی ئاراستە وقیبلە وهاتنی وەرز ومانگەکان ؛ ئەمە ڕێگەپێدراوە.
  3. هەرچەندە فێربوون وزانستی زیاتر بێت سەبارەت بە ئەستێرەناسی ئەوا زیاتر فێری سیحرکردن بووە.
  4. ئەستێرەکان سێ سوودیان هەیە ؛ خواى گەورە لە کتێبەکەیدا باسیکردووە: بۆ ڕازاندنەوەى ئاسمان، ونیشانەن بۆ زانینی ڕێگاکان، وبۆ ڕەجمکردنی شەیتانەکان.

پیشاندانی وەرگێڕانەکان

64 زمان
EN English ئینگلیزی
UR اردو ئۆردی
ES Español ئیسپانی
ID Indonesia ئەندەنوسی
UG ئۇيغۇرچە ئیگۆری
BN বাংলা بەنگالی
FR Français فەڕەنسی
TR Türkçe تورکی
RU Русский ڕووسی
BS Bosanski بۆسنی
SI සිංහල سینهالی
HI हिन्दी هیندی
ZH 中文 چینی
FA فارسی فارسی
VI Tiếng Việt ڤێتنامی
TL Tagalog تاگالۆگ
HA Hausa هوسا
PT Português پورتوگالی
ML മലയാളം مالایالام
TE తెలుగు تلغۆ
SW Kiswahili سه‌واحیلی
TA தமிழ் تامیلی
MY မြန်မာ بۆرمی
TH ไทย تایلەندی
DE Deutsch ئه‌ڵمانی
JA 日本語 یابانی
PS پښتو پەشتۆ
AS অসমীয়া ئاسامی
SQ Shqip ئه‌لبانی
SV Svenska سویدی
AM አማርኛ ئەمهەری
NL Nederlands هۆڵەندی
GU ગુજરાતી غوجاراتی
KY Кыргызча قیرغیزی
NE नेपाली نیپاڵی
YO Yorùbá یوربایی
LT Lietuvių لیتوانی
PRS دری داری
SR Српски سڕبی
SO Soomaali سۆماڵی
TG тоҷикӣ تاجیكی
RW Kinyarwanda كينيارواندی
RO Română ڕۆمانی
HU Magyar مەجەری
CS Čeština چیكی
MOS Moore الموري
MG Malagasy مالاگاشی
FF Fulfulde فولانی
IT Italiano ئیتاڵی
OM Oromoo ئورومی
KN ಕನ್ನಡ كانادی
WO Wolof الولوف
BG Български البلغارية
AZ Azərbaycan ئازەری
UZ O‘zbek ئۆزبەكی
UK Українська ئۆكرانی
KA ქართული الجورجية
MK Македонски المقدونية
KM ភាសាខ្មែរ الخميرية
BM Bambara البامبارية
PA ਪੰਜਾਬੀ البنجابية
MR मराठी الماراثية
YAO Yao الياو
KMR Kurmancî الكرمنجية