1. سه‌ره‌كی
  2. پۆلێنکردنەکان
  3. چاكەكاریەكان وڕەوشتە بەرزەکان

فەرموودە بڵێ: (لَا إِلَهَ إِلَّا اللهُ وَحْدَهُ لَا شَرِيكَ لَهُ، اللهُ أَكْبَرُ كَبِيرًا، وَالْحَمْدُ لِلَّهِ كَثِيرًا، سُبْحَانَ اللهِ رَبِّ الْعَالَمِينَ، لَا حَوْلَ وَلَا قُوَّةَ إِلَّا بِاللهِ الْعَزِيزِ الْحَكِيمِ)

عَنْ سَعْدٍ رضي الله عنها قَالَ:
جَاءَ أَعْرَابِيٌّ إِلَى رَسُولِ اللهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ، فَقَالَ: عَلِّمْنِي كَلَامًا أَقُولُهُ، قَالَ: «قُلْ: لَا إِلَهَ إِلَّا اللهُ وَحْدَهُ لَا شَرِيكَ لَهُ، اللهُ أَكْبَرُ كَبِيرًا، وَالْحَمْدُ لِلَّهِ كَثِيرًا، سُبْحَانَ اللهِ رَبِّ الْعَالَمِينَ، لَا حَوْلَ وَلَا قُوَّةَ إِلَّا بِاللهِ الْعَزِيزِ الْحَكِيمِ» قَالَ: فَهَؤُلَاءِ لِرَبِّي، فَمَا لِي؟ قَالَ: «قُلْ: اللهُمَّ اغْفِرْ لِي وَارْحَمْنِي وَاهْدِنِي وَارْزُقْنِي».

لە سەعدەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت:
ئەعرابیەک هات بۆ لای پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم-، ووتی: قسەیەکم فێر بکە کە بیڵێم، فەرمووی: «بڵێ: (لَا إِلَهَ إِلَّا اللهُ وَحْدَهُ لَا شَرِيكَ لَهُ، اللهُ أَكْبَرُ كَبِيرًا، وَالْحَمْدُ لِلَّهِ كَثِيرًا، سُبْحَانَ اللهِ رَبِّ الْعَالَمِينَ، لَا حَوْلَ وَلَا قُوَّةَ إِلَّا بِاللهِ الْعَزِيزِ الْحَكِيمِ)^، ئەعرابیەکە ووتی: ئەم قسانە -زیکرانە- بۆ پەروەردگارمە، ئەی بۆ خۆم چی بڵێم؟ -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «بڵێ: (اللهُمَّ اغْفِرْ لِي وَارْحَمْنِي وَاهْدِنِي وَارْزُقْنِي)^^». ^(واتە: هیچ پەرستراوێک شایستەی پەرستن نییە بە هەق وڕاستی جگە لە الله وهیچ شەریک وهاوبەشێکی نییە، خودا گەورەترین وشکۆدارترینە، حەمد وسوپاسی زۆر بۆ الله، پاک وبێگەردە ودوورە لە هەموو کەموکورتیەک پەروەردگاری هەموو جیهانیان، هیچ هێز وتوانایەکمان نیە مەگەر هێز وتوانا ویارمەتیەک لە لایەن خوداوە پێمان ببەخشرێت، خودا شکۆدارە -العزیز-ە، ودانایە -الحکیم-ە)، ^^(واتە: خودایە، لێم خۆش بە وڕەحمم پێبکە وهیدایەتم بدە وڕزقم بدە).

(سەحیح - ڕاست) (مسلم) ڕیوایەتی كردووە صحيح مسلم - 2696

شیکردنەوە

پیاوێكی دەشتەكی پرسیاری لە پێغەمبەری خودا كرد -صلى اللە علیە وسلم- بۆئەوەی زیكرێكی فێر بكات وئەویش بەردەوام بیڵێت، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: بڵێ: (لَا إِلَهَ إِلَّا اللهُ وَحْدَهُ لَا شَرِيكَ لَهُ : هیچ پەرستراوێک شایستەی پەرستن نییە بە هەق وڕاستی جگە لە الله وهیچ شەریک وهاوبەشێکی نییە) : سەرەتا بە شاهێدی دان بە تەوحید -بە یەك خوا پەرستی- دەستیپێكرد. (اللهُ أَكْبَرُ كَبِيرًا : خودا گەورەترین وشکۆدارترینە): واتا : خوای گەورە لە هەموو كەسێك وشتێك مەزنترە. (وَالْحَمْدُ لِلَّهِ كَثِيرًا : حەمد وسوپاسی زۆر بۆ الله) : واتا: حەمد وستایشی زۆر بۆ الله لەسەر سیفەت وكردەوەكانی، ونیعمەتەكانی كە لە ژماردن نایەت. (سُبْحَانَ اللهِ رَبِّ الْعَالَمِينَ : پاک وبێگەردە ودوورە لە هەموو کەموکورتیەک پەروەردگاری هەموو جیهانیان) : واتا: الله پاك وبێگەردە لە هەموو عەیب وكەموكورتیەك. (لَا حَوْلَ وَلَا قُوَّةَ إِلَّا بِاللهِ الْعَزِيزِ الْحَكِيمِ : هیچ هێز وتوانایەکمان نیە مەگەر هێز وتوانا ویارمەتیەک لە لایەن خوداوە پێمان ببەخشرێت، خودا شکۆدارە ودانایە) : واتا: هیچ حاڵێك ناگۆڕێت بۆ حاڵێكی تر مەگەر بە یارمەتی وسەرخستنی الله نەبێت. پیاوەكە ووتی: ئەم وشانە بۆ پەروەردگارمە بۆ یادكردنی و بەمەزندانانی، ئەی بۆ نەفسی خۆم چی بڵێم؟ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: بڵێ: (اللهُمَّ اغْفِرْ لِي : خودایە، لێم خۆش بە) : بە سڕینەوەی گوناهەكان وداپۆشینیان. (وَارْحَمْنِي : وڕەحمم پێبکە): بەوەی سوود وبەرژەوەندییە دونیایی وئاینیەكانم پێ ببەخشیت. (وَاهْدِنِي : وهیدایەتم بدە): ڕێنموێنیم بكە بۆ چاكترین حاڵ و بۆ سەر ڕێبازی ڕاست. (وَارْزُقْنِي : وڕزقم بدە): لە سامانی حەڵاڵ وتەندروستی باش وهەموو خێر وسەلامەتیەك.

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. ئامۆژگاری وهاندان بۆ یادكردنی خواى گەورە، ئەمیش بە ووتنی: (سبحان الله، الحمد لله، ﻻ إله إﻻ الله، الله أکبر).
  2. سونەتە -موستەحەبە- مرۆڤ یادی خواى گەورە بکات وستایشی بکات پێش ئەوەى دەست بکات بە نزا کردن.
  3. سونەتە نزا بکات بە ووتنی جوانترین وباشترین وشەکان، وهەروەها بە ووتنی ئەو نزایانەش لە سونەتدا هاتووە؛ کە کۆی خێری دونیا وقیامەتیان تێدایە، هەروەها دەتوانێت بەویستی خۆی هەر نزایەکی تر بکات.
  4. پێویستە بەندە سوور بێت لەسەر فێربوونی ئەو شتانەى سوودی بۆی دەبێت لە دونیا وقیامەتدا.
  5. ئامۆژگاری كردن بە داواكردنی لێخۆشبوون وڕەحمەت وڕزق، چونكە كۆی خێر وچاكەكان لەمانەدایە.
  6. ڕەحمەت وبەزەیی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لەسەر ئومەتەکەی؛ دەیەوێت ئەوەیان فێر بکات کە سوودی بۆیان دەبێت.
  7. ڕەحمەت لەپاش لێخۆشبوون باسكرا ؛ بۆئەوەی پاكبوونەوە كامڵ بێت، لێخۆشبوون پۆشینی گوناهەكان وسڕینەوەیانە ودوورخستنەوەیە لە دۆزەخ، وڕەحمەت گەیشتنە بە خێر وچاكەكان وچوونە بەهەشتە، بەڕاستی ئەمە گەورەترین بردنەوەیە.

پیشاندانی وەرگێڕانەکان

58 زمان
EN English ئینگلیزی
UR اردو ئۆردی
ES Español ئیسپانی
ID Indonesia ئەندەنوسی
UG ئۇيغۇرچە ئیگۆری
BN বাংলা بەنگالی
FR Français فەڕەنسی
TR Türkçe تورکی
RU Русский ڕووسی
BS Bosanski بۆسنی
SI සිංහල سینهالی
HI हिन्दी هیندی
ZH 中文 چینی
FA فارسی فارسی
VI Tiếng Việt ڤێتنامی
TL Tagalog تاگالۆگ
HA Hausa هوسا
PT Português پورتوگالی
ML മലയാളം مالایالام
TE తెలుగు تلغۆ
SW Kiswahili سه‌واحیلی
MY မြန်မာ بۆرمی
TH ไทย تایلەندی
DE Deutsch ئه‌ڵمانی
PS پښتو پەشتۆ
AS অসমীয়া ئاسامی
SQ Shqip ئه‌لبانی
SV Svenska سویدی
AM አማርኛ ئەمهەری
NL Nederlands هۆڵەندی
GU ગુજરાતી غوجاراتی
KY Кыргызча قیرغیزی
NE नेपाली نیپاڵی
YO Yorùbá یوربایی
LT Lietuvių لیتوانی
PRS دری داری
SR Српски سڕبی
SO Soomaali سۆماڵی
TG тоҷикӣ تاجیكی
RW Kinyarwanda كينيارواندی
RO Română ڕۆمانی
HU Magyar مەجەری
CS Čeština چیكی
MOS Moore الموري
MG Malagasy مالاگاشی
IT Italiano ئیتاڵی
OM Oromoo ئورومی
KN ಕನ್ನಡ كانادی
WO Wolof الولوف
AZ Azərbaycan ئازەری
UZ O‘zbek ئۆزبەكی
UK Українська ئۆكرانی
KA ქართული الجورجية
MK Македонски المقدونية
KM ភាសាខ្មែរ الخميرية
PA ਪੰਜਾਬੀ البنجابية
MR मराठी الماراثية
KMR Kurmancî الكرمنجية