1. سه‌ره‌كی
  2. پۆلێنکردنەکان
  3. چاكەكاریەكان وڕەوشتە بەرزەکان

فەرموودە هەردوو مسوڵمانێک بەیەک بگەن وتەوقە بکەن؛ ئەوا خواى گەورە لێیان خۆش دەبێت پێش ئەوەى لەیەک جیا ببنەوە

عَنِ الْبَرَاءِ رضي الله عنه قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ:
«مَا مِنْ مُسْلِمَيْنِ يَلْتَقِيَانِ فَيَتَصَافَحَانِ إِلَّا غُفِرَ لَهُمَا قَبْلَ أَنْ يَفْتَرِقَا».

لە بەڕائەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت:
«هەردوو مسوڵمانێک بەیەک بگەن وتەوقە بکەن؛ ئەوا خواى گەورە لێیان خۆش دەبێت پێش ئەوەى لەیەک جیا ببنەوە».

سەحیحە بەكۆی ڕێگاكانی (أبو داود والترمذي وابن ماجه وأحمد) ڕیوایەتیان كردووە سنن أبي داود - 5212

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پێمان ڕادەگەنێت كە هەردوو مسوڵمانێك بە یەك بگەن لە ڕێگاوبان وهاوشێوەكانی، ویەكێكیان سەلام لە وی تر بكات بە تەوقە كردن ئەوا خوای گەورە لەكاتی ئەو تەوقە كردنەدا لە گوناهیان خۆشدەبێت؛ هەتاوەكو لە یەكتر جیا دەبنەوە بە تەواو بوونی تەوقە كردن یان بە دووركەوتنەوەی لاشەیان لە یەكتر.

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. تەوقە کردن لەکاتی گەیشتن بە یەکتر؛ سوننەتە، وهاندراوین بۆ ئەنجامدانی.
  2. مەناوی دەڵێت: كاتێك سوننەت دێتە دی ئەگەر دەستی ڕاستی بخاتە نێو دەستی ڕاستی بەرامبەر؛ مەگەر پۆزشێكی شەرعی هەبێت.
  3. هاندان بۆ بڵاوكردنەوەی سەلامكردن، وڕوونكردنەوەی مەزنی پاداشتی تەوقە كردنی مسوڵمان لەگەڵ برای مسوڵمانی.
  4. فەرموودەكە تەوقە كردنی حەرامكراو ناگرێتەوە، وەكو تەوقە كردن لەگەڵ ئافرەتی نامەحرەم.

پیشاندانی وەرگێڕانەکان

46 زمان
EN English ئینگلیزی
UR اردو ئۆردی
ES Español ئیسپانی
ID Indonesia ئەندەنوسی
UG ئۇيغۇرچە ئیگۆری
BN বাংলা بەنگالی
TR Türkçe تورکی
RU Русский ڕووسی
BS Bosanski بۆسنی
SI සිංහල سینهالی
HI हिन्दी هیندی
ZH 中文 چینی
FA فارسی فارسی
VI Tiếng Việt ڤێتنامی
TL Tagalog تاگالۆگ
HA Hausa هوسا
PT Português پورتوگالی
ML മലയാളം مالایالام
TE తెలుగు تلغۆ
SW Kiswahili سه‌واحیلی
TA தமிழ் تامیلی
MY မြန်မာ بۆرمی
TH ไทย تایلەندی
DE Deutsch ئه‌ڵمانی
PS پښتو پەشتۆ
AS অসমীয়া ئاسامی
SQ Shqip ئه‌لبانی
SV Svenska سویدی
AM አማርኛ ئەمهەری
NL Nederlands هۆڵەندی
GU ગુજરાતી غوجاراتی
NE नेपाली نیپاڵی
PRS دری داری
SR Српски سڕبی
RO Română ڕۆمانی
HU Magyar مەجەری
MOS Moore الموري
MG Malagasy مالاگاشی
KN ಕನ್ನಡ كانادی
WO Wolof الولوف
UK Українська ئۆكرانی
KA ქართული الجورجية
MK Македонски المقدونية
KM ភាសាខ្មែរ الخميرية
PA ਪੰਜਾਬੀ البنجابية
MR मराठी الماراثية