1. سه‌ره‌كی
  2. پۆلێنکردنەکان
  3. قورئانی پیرۆز وزانستەكانی

فەرموودە نمونەی ئەو ئیماندارەی کە قورئان دەخوێنێت وەکو نمونەی (ترنج-جۆرێکی میوەیە-) وایە بۆن وتامی خۆشە، ونمونەی ئەو ئیماندارەی کە قورئان ناخوێنێت وەکو نمونەی خورما وایە بۆنی نییە بەڵام تامی خۆشە

عَن أَبي مُوْسى الأَشْعريِّ رضي الله عنه قال: قال رسولُ اللهِ صلى اللهُ عليه وسلم:
«مَثَلُ الْمُؤْمِنِ الَّذِي يَقْرَأُ الْقُرْآنَ كَمَثَلِ الْأُتْرُجَّةِ، رِيحُهَا طَيِّبٌ وَطَعْمُهَا طَيِّبٌ، وَمَثَلُ الْمُؤْمِنِ الَّذِي لَا يَقْرَأُ الْقُرْآنَ كَمَثَلِ التَّمْرَةِ، لَا رِيحَ لَهَا وَطَعْمُهَا حُلْوٌ، وَمَثَلُ الْمُنَافِقِ الَّذِي يَقْرَأُ الْقُرْآنَ مَثَلُ الرَّيْحَانَةِ، رِيحُهَا طَيِّبٌ وَطَعْمُهَا مُرٌّ، وَمَثَلُ الْمُنَافِقِ الَّذِي لَا يَقْرَأُ الْقُرْآنَ كَمَثَلِ الْحَنْظَلَةِ، لَيْسَ لَهَا رِيحٌ وَطَعْمُهَا مُرٌّ».

لە ئەبی موسای ئەشعەریەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت:
«نمونەی ئەو ئیماندارەی کە قورئان دەخوێنێت وەکو نمونەی (ترنج-جۆرێکی میوەیە-) وایە بۆن وتامی خۆشە، ونمونەی ئەو ئیماندارەی کە قورئان ناخوێنێت وەکو نمونەی خورما وایە بۆنی نییە بەڵام تامی خۆشە، نمونەی ئەو مونافیقەی (دوو ڕووەی) کە قورئان دەخوێنێت وەکو نمونەی ڕێحانە وایە بۆنی خۆشە بەڵام تامی تاڵە، ونمونەی ئەو مونافیقەی کە قورئان ناخوێنێت وەکو نمونەى گوژاڵک وایە بۆنی نییە وتامی تاڵە».

(سەحیح - ڕاست) (البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەری صحيح البخاري - 5427

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- جۆرەكانی خەڵكی ڕوونكردەوە لەڕوانگەی خوێندنی قورئان وسوود لێوەرگرتنی:
بەشی یەكەم: ئەو ئیماندارەی کە قورئان دەخوێنێت وسوودی لێوەردەگرێت، وەکو نمونەی (ترنج-جۆرێکە لە میوە-) وایە بۆن وتامی خۆشە وڕەنگی جوانە، وسوودی زۆرە، كردەوە دەكات بە ئەوەی دەیخوێنێت، وسوود دەگەیەنێت بە بەندەكانی الله.
دووەم: ئەو ئیماندارەی کە قورئان ناخوێنێت، وەکو نمونەی خورما وایە بۆنی نییە بەڵام تامی خۆشە، دڵی ئیمانی تێدایە هەروەكو چۆن خورما شیرینی تێدایە لە تامەكەی وناوەكەی، ودەرنەكەوتنی بۆنی خۆش لێی كە خەڵكی بۆنی بكات؛ هۆكارەكەی ئەوەیە قورئان ناخوێنێت كە خەڵكی هێور وئاسوودە دەبن بە گوێ لێگرتنی.
سێیەم: ئەو دووڕووەی قورئان دەخوێنێت، وەکو نمونەی ڕێحانە وایە، بۆنی خۆشە بەڵام تامی تاڵە، دڵی چاك نەكرد بە ئیمان، وكردەوەی نەكرد بە قورئان، لە پێش خەڵكی خۆی بە ئیماندار دەردەخات، بۆنی خۆشە بەهۆی خوێندنەوەی قورئان، بەڵام تامی تاڵە هاوشێوەی كوفرەكەی.
چوارەم: ئەو دووڕووەی کە قورئان ناخوێنێت وەکو نمونەى گوژاڵک وایە، بۆنی نییە وتامی تاڵە، نەبوونی بۆن هۆكارەكەی نەخوێندنی قورئانە، وتاڵی تامەكەی هاوشێوەی تاڵی كافربوونیەتی، ناخی ئیمانی تێدا نییە، ولە ئاشكرایشدا هیچ سوودێكی نییە، بەڵكو زیانبەخشە.

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. ڕوونکردنەوەى فەزڵ وپلە وپایەی ئەو کەسەی قورئانی لەبەرە وکردەوەى پێدەکات.
  2. لە شێوازەكانی فێركردن: هێنانەوەى نمونەکان ؛ بۆ نزیکردنەوەى تێگەیشتن لە بابەتێک.
  3. پێویستە مسوڵمان بەشێوەیەكی بەردەوام بەشێك لە قورئانی پیرۆز بخوێنێت.

پیشاندانی وەرگێڕانەکان

57 زمان
EN English ئینگلیزی
UR اردو ئۆردی
ES Español ئیسپانی
ID Indonesia ئەندەنوسی
UG ئۇيغۇرچە ئیگۆری
BN বাংলা بەنگالی
TR Türkçe تورکی
RU Русский ڕووسی
BS Bosanski بۆسنی
SI සිංහල سینهالی
HI हिन्दी هیندی
ZH 中文 چینی
FA فارسی فارسی
VI Tiếng Việt ڤێتنامی
TL Tagalog تاگالۆگ
HA Hausa هوسا
PT Português پورتوگالی
ML മലയാളം مالایالام
TE తెలుగు تلغۆ
SW Kiswahili سه‌واحیلی
MY မြန်မာ بۆرمی
TH ไทย تایلەندی
DE Deutsch ئه‌ڵمانی
PS پښتو پەشتۆ
AS অসমীয়া ئاسامی
SQ Shqip ئه‌لبانی
SV Svenska سویدی
AM አማርኛ ئەمهەری
NL Nederlands هۆڵەندی
GU ગુજરાતી غوجاراتی
KY Кыргызча قیرغیزی
NE नेपाली نیپاڵی
YO Yorùbá یوربایی
LT Lietuvių لیتوانی
PRS دری داری
SR Српски سڕبی
SO Soomaali سۆماڵی
TG тоҷикӣ تاجیكی
RW Kinyarwanda كينيارواندی
RO Română ڕۆمانی
HU Magyar مەجەری
CS Čeština چیكی
MOS Moore الموري
MG Malagasy مالاگاشی
IT Italiano ئیتاڵی
OM Oromoo ئورومی
KN ಕನ್ನಡ كانادی
WO Wolof الولوف
AZ Azərbaycan ئازەری
UZ O‘zbek ئۆزبەكی
UK Українська ئۆكرانی
KA ქართული الجورجية
MK Македонски المقدونية
KM ភាសាខ្មែរ الخميرية
PA ਪੰਜਾਬੀ البنجابية
MR मराठी الماراثية
KMR Kurmancî الكرمنجية