1. سه‌ره‌كی
  2. پۆلێنکردنەکان
  3. بانگەوازخواز وئەمر بە چاکەکاری ونەهی کردن لە خراپەکاری

فەرموودە دەبێت گوێڕایەڵ بیت وفەرمانەکان جێبەجێ بکەیت: لە کاتی ناڕەحەتی وهێوریدا، ولە کاتى جێبەجێکردنی فەرمانەکە بە چالاکیەوە یان بە ناچارییەوە، ولە کاتێک کە مافت دەخورێت

عن أبي هريرة رضي الله عنه قال: قال رسول الله صلى الله عليه وسلم : «عليك السمع والطاعة في عُسْرِكَ ويُسرك، ومَنْشَطِكَ ومَكْرَهِكَ، وأثَرَة ٍعليك».

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «دەبێت گوێڕایەڵ بیت وفەرمانەکان جێبەجێ بکەیت: لە کاتی ناڕەحەتی وهێوریدا، ولە کاتى جێبەجێکردنی فەرمانەکە بە چالاکیەوە یان بە ناچارییەوە، ولە کاتێک کە مافت دەخورێت».

صەحیحە موسلیم گێڕاویەتیەوە

شیکردنەوە

ئەم فەرموودەیە ڕێنموێنی ئەوە دەکات کە پێویستە مسوڵمان گوێڕایەڵ بێت وفەرمانەکان جێبەجێبکات لە هەموو حاڵەتێکدا، ئەگەر فەرمانەکە تاوان وسەرپێچی کردنی فەرمانەکانى خواى گەورە نەبێت، یان شتێک نەبێت کە لە توانایدا نەبێت، بەڵام ئەگەر هەندێک جار تووشی قورسی وناڕەحەتی یان خواردنی هەندێک لە مافەکانى بوو دەبێت سەبر وئارام بگرێت ئەمیش بەهۆی پێشخستنی بەرژەوەندی گشتی مسوڵمانان وپاراستنی وڵات وخاکی مسوڵمانان لە فیتنە وئاژاوە وناکۆکی.

پیشاندانی وەرگێڕانەکان

17 زمان
EN English ئینگلیزی
UR اردو ئۆردی
ES Español ئیسپانی
ID Indonesia ئەندەنوسی
BN বাংলা بەنگالی
FR Français فەڕەنسی
TR Türkçe تورکی
RU Русский ڕووسی
BS Bosanski بۆسنی
SI සිංහල سینهالی
HI हिन्दी هیندی
ZH 中文 چینی
FA فارسی فارسی
VI Tiếng Việt ڤێتنامی
TL Tagalog تاگالۆگ
HA Hausa هوسا
PT Português پورتوگالی