1. سه‌ره‌كی
  2. پۆلێنکردنەکان
  3. چاكەكاریەكان وڕەوشتە بەرزەکان

فەرموودە ئەگەر یەکێکتان چووە نێو مزگەوتەوە، با بڵێت: (اللَّهُمَّ افْتَحْ لِي أَبْوَابَ رَحْمَتِكَ)^، وئەگەر دەرچوو -لە مزگەوت- با بڵێت: (اللَّهُمَّ إِنِّي أَسْأَلُكَ مِنْ فَضْلِكَ)

عَنْ ‌أَبِي حُمَيْدٍ أَوْ عَنْ ‌أَبِي أُسَيْدٍ قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ:
«إِذَا دَخَلَ أَحَدُكُمُ الْمَسْجِدَ فَلْيَقُلِ: اللَّهُمَّ افْتَحْ لِي أَبْوَابَ رَحْمَتِكَ، وَإِذَا خَرَجَ فَلْيَقُلِ: اللَّهُمَّ إِنِّي أَسْأَلُكَ مِنْ فَضْلِكَ».

لە ئەبی حومەید ولە ئەبی ئوسەیدەوە كە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت:
«ئەگەر یەکێکتان چووە نێو مزگەوتەوە، با بڵێت: (اللَّهُمَّ افْتَحْ لِي أَبْوَابَ رَحْمَتِكَ)^، وئەگەر دەرچوو -لە مزگەوت- با بڵێت: (اللَّهُمَّ إِنِّي أَسْأَلُكَ مِنْ فَضْلِكَ)^^». ^(واتە: خوایە دەرگای ڕەحمەتت لەسەرم بکەیتەوە)، ^^(خوایە داواى فەزڵت لێ دەکەم).

(سەحیح - ڕاست) (مسلم) ڕیوایەتی كردووە صحيح مسلم - 713

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕێنموێنی ئومەتەكەی كردووە بۆ ووتنی ئەو نزایانەی كە پێویستە بووترێن لەكاتی ویستی چوونە نێو مزگەوت ودەرچوون لێی، نزای چوونە نێو مزگەوت ؛ بەم شێوەیە: (اللَّهُمَّ افْتَحْ لِي أَبْوَابَ رَحْمَتِكَ)^: داوا لە خوای گەورە دەكات ئەنجامدانی ئەو شتانەی بۆ ئاسان بكات ؛ كە دەبنە هۆی ئەوەی پەروەردگاری ڕەحمی پێبكات. ئەگەر بیەوێت لە مزگەوت دەربچێت پێویستە ئەم نزایە بڵێت: (اللَّهُمَّ إِنِّي أَسْأَلُكَ مِنْ فَضْلِكَ)^^: داوای فەزڵ وچاكەی زیاتر وڕزقی حەڵاڵ لە پەروەردگاری دەكات. ^(واتە: خوایە دەرگای ڕەحمەتت لەسەرم بکەرەوە)، ^^(خوایە داواى فەزڵت لێ دەکەم)

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. ووتنی ئەم نزایە لەکاتی چوونە نێو مزگەوت ودەرچوون لێی ؛ سونەتە.
  2. ڕەحمەتی باسكرد لەكاتی چوونە ژوورەوە؛ چونکە ئەوەی دەچێتە ژوورەوە سەرقاڵە بەو كردەوانەی لە خوای گەورە وبەهەشت نزیكی دەكەنەوە، بۆیە گونجاوە باسی ڕەحمەت بكرێت. وفەزڵی باسکرد لە کاتی دەرچوون ؛ چونکە دەرەوەى مزگەوت شوێنی داواکردنی فەزڵی خودایە لە ڕزق وبژێوی، بۆیە گونجاوە باسی فەزڵ بكرێت.
  3. ئەم زیكرانە دەڵێت كاتێك دەیەوێت بچێتە نێو مزگەوت، وكاتێك دەیەوێت لێی دەربچێت.

پیشاندانی وەرگێڕانەکان

60 زمان
EN English ئینگلیزی
UR اردو ئۆردی
ES Español ئیسپانی
ID Indonesia ئەندەنوسی
UG ئۇيغۇرچە ئیگۆری
BN বাংলা بەنگالی
TR Türkçe تورکی
RU Русский ڕووسی
BS Bosanski بۆسنی
SI සිංහල سینهالی
HI हिन्दी هیندی
ZH 中文 چینی
FA فارسی فارسی
VI Tiếng Việt ڤێتنامی
TL Tagalog تاگالۆگ
HA Hausa هوسا
PT Português پورتوگالی
ML മലയാളം مالایالام
TE తెలుగు تلغۆ
SW Kiswahili سه‌واحیلی
TA தமிழ் تامیلی
MY မြန်မာ بۆرمی
TH ไทย تایلەندی
DE Deutsch ئه‌ڵمانی
JA 日本語 یابانی
PS پښتو پەشتۆ
AS অসমীয়া ئاسامی
SQ Shqip ئه‌لبانی
SV Svenska سویدی
AM አማርኛ ئەمهەری
NL Nederlands هۆڵەندی
GU ગુજરાતી غوجاراتی
KY Кыргызча قیرغیزی
NE नेपाली نیپاڵی
YO Yorùbá یوربایی
LT Lietuvių لیتوانی
PRS دری داری
SR Српски سڕبی
SO Soomaali سۆماڵی
TG тоҷикӣ تاجیكی
RW Kinyarwanda كينيارواندی
RO Română ڕۆمانی
HU Magyar مەجەری
CS Čeština چیكی
MOS Moore الموري
MG Malagasy مالاگاشی
IT Italiano ئیتاڵی
OM Oromoo ئورومی
KN ಕನ್ನಡ كانادی
WO Wolof الولوف
AZ Azərbaycan ئازەری
UZ O‘zbek ئۆزبەكی
UK Українська ئۆكرانی
KA ქართული الجورجية
MK Македонски المقدونية
KM ភាសាខ្មែរ الخميرية
BM Bambara البامبارية
PA ਪੰਜਾਬੀ البنجابية
MR मराठी الماراثية
KMR Kurmancî الكرمنجية