1. سه‌ره‌كی
  2. پۆلێنکردنەکان
  3. بیروباوەڕ (عەقیدە)

فەرموودە یەكەم كۆمەڵ كە دەچنە بەهەشتەوە شێوەیان لەسەر شێوەی مانگە لە شەوی چواردەدا، پاشان ئەوانەی لە داویانەوەن شێوەیان لە سەر شێوەی درەوشاوەترین ئەستێرەیە لە ئاسماندا

عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُ، قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ:
«إِنَّ أَوَّلَ زُمْرَةٍ يَدْخُلُونَ الجَنَّةَ عَلَى صُورَةِ القَمَرِ لَيْلَةَ البَدْرِ، ثُمَّ الَّذِينَ يَلُونَهُمْ عَلَى أَشَدِّ كَوْكَبٍ دُرِّيٍّ فِي السَّمَاءِ إِضَاءَةً، لاَ يَبُولُونَ وَلاَ يَتَغَوَّطُونَ، وَلاَ يَتْفِلُونَ وَلاَ يَمْتَخِطُونَ، أَمْشَاطُهُمُ الذَّهَبُ، وَرَشْحُهُمُ المِسْكُ، وَمَجَامِرُهُمْ الأَلُوَّةُ الأَنْجُوجُ، عُودُ الطِّيبِ وَأَزْوَاجُهُمُ الحُورُ العِينُ، عَلَى خَلْقِ رَجُلٍ وَاحِدٍ، عَلَى صُورَةِ أَبِيهِمْ آدَمَ، سِتُّونَ ذِرَاعًا فِي السَّمَاءِ».

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە ئەبی هوڕەیڕەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى الله علیه وسلم- دەفەرموێت:
«یەكەم كۆمەڵ كە دەچنە بەهەشتەوە شێوەیان لەسەر شێوەی مانگە لە شەوی چواردەدا، پاشان ئەوانەی لە داویانەوەن شێوەیان لە سەر شێوەی درەوشاوەترین ئەستێرەیە لە ئاسماندا، میز وپیسی ناكەن، تف وچڵمیان نیە، شانەكانیان لە ئاڵتونە، وبۆنی ئارەقیان میسكە، وبخوڕدانیان دار عودی بۆن خۆشە، وهاوسەرەكانیان حۆری چاو جوانن، لە سەر ڕەوشتی یەك پیاون، ولە سەر شێوەی باوكیان ئادەمن، شەست باڵ درێژن لە ئاسماندا».

(سەحیح - ڕاست) (البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەری صحيح البخاري - 3327

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پێمان ڕادەگەیەنێت یەكەم كۆمەڵ لە ئیمانداران كە دەچنە بەهەشتەوە شێوەیان لەسەر شێوەی مانگە لە شەوی چواردەدا لە ڕۆشناییدا، پاشان ئەوانەی لە داویانەوەن شێوەیان لە سەر شێوەی درەوشاوەترین ئەستێرەیە لە ئاسماندا، سیفەتەكانیان هەمووی كامڵە بۆیە میز وپیسی ناكەن، تف وچڵمیان نیە، شانەكانیان لە ئاڵتونە، وبۆنی ئارەقیان میسكە، وبخوڕدانیان خۆشترین بۆن وبەرام وبۆنی بخوڕی لێوە دەردەچێت، وهاوسەرەكانیان حۆری چاو جوانن، لە سەر ڕەوشتی یەك پیاون، ولە سەر شێوەی باوكیان ئادەمن لە درێژی وڕواڵەتدا، درێژی لاشەیان شەست باڵە لە ئاسماندا.

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. ڕوونكردنەوەی سیفەتەكانی خەڵكی بەهەشت، وئەوان سیفەتەكانیان جیاوازە بە پێی پلە وكردەوەكانیان.
  2. بەكارهێنانی چواندن بۆ نزیكردنەوەی تێگەیشتن لە مانا وڕوونكردنەوەی.
  3. قورتوبی دەڵێت: لەوەیە پرسیار بكرێت: چی پێویستیەكان بە شانە هەیە لەكاتێكدا ئەوان گەنجن ومووەكانیان پیس نابێت؟ وچی پێویستیەكان بە بخوڕ هەیە لەكاتێكدا بۆنی لاشەیان لە میسك خۆشترە؟ بەم شێوەیە وەڵام دەدرێتەوە: نیعمەتی خەڵكی بەهەشت لە خواردن وخواردنەوە وپۆشین وبۆنی خۆش پێیان نابەخشرێت بەهۆی ئەوەی تووشی برسێتی یان تینوێتی یان ڕووتی یان پیسی بوون، بەڵكو چێژ ونیعمەتی یەك لە دوای یەكە، ودانایی تێیدا لەوەیە چێژ وەردەگرن لەو نیعمەتانەی كە لە دونیادا چێژیان لێوەردەگرت.

پیشاندانی وەرگێڕانەکان

40 زمان
EN English ئینگلیزی
ID Indonesia ئەندەنوسی
BN বাংলা بەنگالی
TR Türkçe تورکی
RU Русский ڕووسی
BS Bosanski بۆسنی
SI සිංහල سینهالی
ZH 中文 چینی
FA فارسی فارسی
VI Tiếng Việt ڤێتنامی
TL Tagalog تاگالۆگ
HA Hausa هوسا
PT Português پورتوگالی
ML മലയാളം مالایالام
TE తెలుగు تلغۆ
SW Kiswahili سه‌واحیلی
TA தமிழ் تامیلی
MY မြန်မာ بۆرمی
TH ไทย تایلەندی
PS پښتو پەشتۆ
AS অসমীয়া ئاسامی
SQ Shqip ئه‌لبانی
SV Svenska سویدی
AM አማርኛ ئەمهەری
NL Nederlands هۆڵەندی
GU ગુજરાતી غوجاراتی
PRS دری داری
SR Српски سڕبی
RO Română ڕۆمانی
HU Magyar مەجەری
MOS Moore الموري
MG Malagasy مالاگاشی
KN ಕನ್ನಡ كانادی
WO Wolof الولوف
UK Українська ئۆكرانی
KA ქართული الجورجية
MK Македонски المقدونية
KM ភាសាខ្មែរ الخميرية
PA ਪੰਜਾਬੀ البنجابية
MR मराठी الماراثية